فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

فاتمۆکێ

کات 22/08/1393 2,444 بازدید

خوێندنەوەی چیرۆکی “فاتمۆکێ”

تەگەکان :

نوشته های مرتبط

4 پاسخ به “فاتمۆکێ”

  1. عبدالخالق تەوەکولی

    سڵاو کاکە فەڕوخ گیان. زۆرم چێژ برد لەم خوێندنەوە،بەس بە کوێرەکوێر چەند تێبینیم هەیە: بریا تازە کە ئەرکەکەت کێشا بوو وێنەکان زیاتر پەیوەندیان بە بابەتەکەوە هەبوایە، مێردەکەی فاتمۆکێ هەست بە تاوان دەکات، ئەی فاتمۆکێش نابێ هەست بەو تاوانە بکات؟! ئەها ئەویش شەوانە کاتی خەو زیاتر هۆشی بەسەر منداڵ و مەڕو ماڵات و تەنانەت سەگەلی ئاواییەوەیە، ئەها ئەویش بۆنی خۆش نییە، دیارە ئەو بۆنەی فاتمۆکێ و مێردەکەی لە دیاردە گەلی ژیانی گوندە بەڵام لێرەدا دەبوو هەر دوولا هەست بە تاوان بکەن. زۆر جوان تێکەڵکێشی فاتمۆکێی فولکلۆرت کردووە. حەزم لێ بوو درێژتر بوایە و زیاتر ژیانی فاتمۆکێ و بنەماڵەکەییم بزانیایە. خۆزگە تۆزێک بڵاوتر بکردایە و باسێکی بەر و دراوسێ و ئاواییشت بکردایە. هەرچەند ئەوەندەی کە من لێی حاڵی بووم بەڕێزتان ئامانجی خۆتت پێکاوە. کاکە گیان هیوادارم بەردەوام بیت و سەربەرز بژیت. لە گەڵ ڕێز و خۆشەویستیم

    • سلاو خالق گیان، سوپاس و دەستەکانت خۆش. خۆشحاڵم بەوەی بەدڵت بووە. سەبارەت بە وێنەکان دەبێ بڵێم ئەمە لەیەکەم کارەکانم بوو و لە راستیدا هەروا بۆ تاقیکردنەوە بوو. جا هیوادارم بتوانم باشتری بکەم. بەڵام سەبارەت بە سەرنجەکانی ترت دەبێ بڵێم کە هەموو کورتەچیرۆکێک لە خۆیدا هەوێنی درێژبوونەوەی تەنانەت تا رۆمانێکیش هەیە و لەم بارەوە هاوڕاتم، بەلام تەئکیدی من لێرەدا چڕکردنەوەی هەندێ حاڵەت لە فاتمۆکێدا بوو و بەس/ دیسان رێز و هەر بژیت

  2. سڵاو و رێز ، فاتمۆکێ نوسراوەیکی به تام و خوش بوو ، موسیقام تیا بینی به لام له قاپوری وشه و ره سته / لە گەڵ ڕێز بو جه نابت ناسر

  3. سڵاو کاک ناسر. سوپاس بۆ کامێنتەکەت. خۆشحاڵم دەقەکە سەرنجی راکێشاویت. ئازیزی و هەر بژیت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *