فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

شەڕ، ئەخلاق، سەردەمی نوێ

کات 21/08/1399 404 بازدید

کۆمەڵەوتار

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کۆمەڵەوتار

ئەگەر بۆ رزگاری تەنیا پێویستیمان بە لادانی بەربەستی دەرەکییە، ئەوا بۆ ئازادی زیاتر لە لادانی بەربەستی دەروونی پێویستمان بە دابینکردنی سیستمێکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتییە تێیدا پێوەندی نێوان دەسەڵات و تاک و گرووپە جیاوازەکان لەسەر بنەمای ماف دابین بکرێ وەها کە هەم دەسەڵات شوێنی کاریگەریی و حوزوری تاکەکان بێت و هەم ئەم دەسەڵاتە بتوانێ بەردەوام لە ژێر کاریگەریی کۆمەڵگا و تاکدا بێت. گەر پرۆژەی رزگاری ببێتە بیانوویەک بۆ بەدەسەڵات گەیشتنی تاقمێک (با کاتی خۆی گەل دەنگیشی پێدابن)و، ئەم تاقمە لە رێگای خۆبەرهەمهێنانەوەی دیماگۆگیانە و ستەمکارانە و لە رێگای کەڵکی ناڕەواوەرگرتن لە ئیمکانیاتی دەسەڵات و لە گوتاری باو، دیسان خۆیان بسەپێننەوە ئەوا نەک تەنیا ئازادی بەدی نەهاتووە، بەڵکو پرۆژەی رزگاری بووە بە بیانوویەک بۆ بەدەسەڵاتگەیشتنی تاقمێک کە هەر لە سەرەتاوە نەک تەنیا لە ئازادی نەگەیشتوون بەڵکو زیرەکانە هەوڵیانداوە بەریشی پێ بگرن….

ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە: شەڕ، ئەخلاق، سەردەمی نوێ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *