فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

رێگاکان

کات 14/09/1399 2,333 بازدید

رۆژەکان بە کاوەخۆ تێدەپەڕن
ئەو کۆترەی سەردەمانێک هەڵمفڕاند
لەسەر هیچ بانێک نەنیشتەوە
کاتەکان بەسەرەخۆ دەڕۆن
دەستم لە ناو دەستیاندا،
چیتر منداڵێکی لاسار نیم
دەنگی دایکم لە پەنجەرەکەوە هەر دێتەوە گوێم:
ـ بۆ کوێ؟
راستی بۆ کوێ!


لەبیرم دێ
من تەنیا گوێم لە دەنگێک بوو
دەنگێک لەو سەری رێگاکانەوە
بارانێکی بەخوڕ دادەکا
شوێن پێکان دیسان بزردەبنەوە
بە دایکم دەڵێم رەنگە رۆژێک بێمەوە،… رەنگە
هەنگاوەکانم پێدەکەنن
رێگا سەرم لێ بادەدا
دەزانم ژیان شتێکە وەک لەبیرکردن
بۆنی گەنجیەتی لە جەستەی بەتەمەنم ئاڵاوە
بەرم نادا
بە دایکم لەوپەڕی ساڵانەوە دەڵێم
دەزانی ئیتر خۆم نیم؟
هەر نەشبووم.
راستی هەڤاڵ کۆترێک لەم ئاسمانەوە تێپەڕی
هەواڵێک، داخۆ نەتبینی؟
ئاسمان تەنیا دەکشێ و دەکشێ
بۆنی غوربەت ئەندیشەکانم غەرق دەکەن،… دەیخۆن
دیسان بارانێکی بەخوڕەمی… تر
داخۆ دایکم و پەنجەرەکە ماون؟
کۆترێک لەو پەڕی رێگاکانەوە دەگمێنێ
رەنگە هێشتا بەیانییەکی زووی ئەو ساڵانە بێت
ئەو ساڵانەی هەتاو دەبووە میوانی ژوورێکی بێ ئۆقرە
راستی دایکە
حەزدەکەی جارێکی تر لە دایک ببمەوە،… حەزدەکەی؟

فەڕۆخ نێعمەتپوور

خوێنەری هێژا، ئەم شێعرە بە شێوەی دەنگ گوێ بگرە > رێگاکان

تەگەکان :

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *