فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئەو شاعیرەی خۆی کوشت

کات 11/02/1400 1,311 بازدید

لە پەنجەرەوە خۆی دەهاوێتە خوارەوە و لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان دەکا.

چەند مانگ لەوە پێش لە رێگای برادەرێکەوە لە بانە ناسیم. ئیسمایل کەریمی دەڵێم،… ناسراو بە ‘کام ژین’، وەک نازناوی شاعیری. بە تەلەفۆن قسەمان کرد. بۆ یەکەم جار سیمای ماندوو و میهرەبان و پڕ لە حەسرەتی پیاوێکم بینی بە کڵاوێک بە سەرییەوە کە لە هەمان چرکەی یەکەمدا هەژاندمی. گوتی شیعر دەنووسم و هۆگری خوێندنەوەم، گوتی لە منداڵییەوە کاتێک من سەردانی ئەنجومەنی ئەدەبی بانەم دەکرد دەیناسیم و ئیتر کۆمەڵێک قسە کە تەنیا لە دەمی ئەوانە دێتە دەرەوە وا خاوەن دڵێکی خاوێن و بێگەردن و هێشتا تەمی نەفرەت و رق و ئێرەیی داینەگرتوون. گرمۆڵە بووم، حەزم کرد بڵێم “راستی تۆ هێشتا خەڵکی ئەو وڵاتەی وا ساڵانی ساڵە لە بیر چووەتەوە!”

حەزی کرد شیعرێکی خۆیم بۆ بخوێنێتەوە.شیعرێک بەناوی سەمفۆنیای باران. خوێندییەوە:

 لە ئەندێشەی

شۆڕ شۆڕی باران

بارانی یاخی

 شەوانە ، منم یا تۆ!

نازانم

تۆ، یا من

تا بەیان خۆر دەنووسێتەوە!”

دوواتر زانیم کوڕە هەژارێکە رۆژ تا ئێوارێ بە کۆمەڵێک پاکەتە جگەرە، لە ناو سندووقێکدا، هەڵواسراو بە گەردنییەوە کۆڵان و کۆڵان و جادە و جادە دەکا بۆ پاروویەک نان.

نازانم چۆن باسی کسپەی دڵم بکەم کاتێک ئەمڕۆ لە فەیسبووک هەواڵی مەرگی نابەوەختیم بینی. کسپەیەک لە چەشنی هەمان کسپە وا ئەو شەوە بۆ یەکەم جار و بۆ ئاخرین جار قسەم لەگەڵ کرد. دیسان گرمۆڵە بوومەوە.

بنوو باوان! ئەوانەی وا خۆر دەنووسنەوە لە مێژە لە ناو بارانەکاندا بەجێ ماون.

فەڕۆخ نێعمەتپوور

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *