فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ١٣٤٤ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین. --- بەرهەمەکان ---- رۆمان: پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ١٩٩٨ ساڵەکانی خەون — ٢٠١٠ پێنج سەفەر، وێنەیەک — ٢٠١٣ باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ٢٠١٤ گوناھی گەورە — ٢٠١٥چیرۆکی شۆڕش — ٢٠١٦سەرۆک — ٢٠١٦خەیاڵاتی بێھودە — ٢٠١٨کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ٢٠١٩ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: فکری و شرۆڤە

  • کڕۆنا و سنوری ئازادی

    کڕۆنا و سنوری ئازادی

    لە بریتانیا هەندێ لە شارۆمەندانی ئەم وڵاتە لە دژی ئەو سنوورانەی وا دەوڵەت بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کڕۆنا دایناون، خۆپیشاندانیان کرد. ئەوان داوایان کرد ئازادییەکانیان سەرلەنوێ بۆ بگەڕێننەوە. لای ئەوان بەربەستکردنی ئازادانەی هاتووچۆ، ئیجباریکردنی دەمامک، داخستنی هەندێ لە شوێنە گشتییەکان ئاوێنەی باڵانمای دەست تێوەردانی دەوڵەت لە ئازادییەکانە و دەبێ کۆتایی پێ بێت. لای ئەوان کڕۆنایش ناتوانێ […]

  • تاک و بەژمارەبوون

    تاک و بەژمارەبوون

    سەردەمانێک مارکس لە وەسفی کۆمەڵگای بۆرژوازی گوتی کە تێیدا ئەوەی سفت و سەخت و پیرۆز دێتەبەرچاو دەبێ بە دووکەڵ و دەچێ بە ئاسمانا. دیارە خاڵی دەستپێکی مارکس بۆ ئەم وەسفە داڕمانی سیستمی دەرەبەگایەتی و ئاغاوەتییە کە لە سەردەمی فیوداڵی باو بوو و بە هاتنی بۆرژواکان کە تەنیا پووڵ و پارە و سەروەت و سامان پلەی […]

  • گۆڕان بە بێ یەکگرتوویی

    گۆڕان بە بێ یەکگرتوویی

    دەگوترێ خەڵکێکی کەم بیردەکاتەوە و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەوێ. رەنگە ئەمە بۆ سەردەمانێک دەیخوارد، ئەمڕۆکە وەزع گۆڕاوەو دەتوانین بڵێین خەڵکێکی کەم خاوەن دەسەڵاتن و زۆرینەی هەر زۆریش شوێن دەکەون. دەسەڵات و هێز جێگای بیری گرتووەتەوە. ئەوەندەی هێز دەتوانێ شەرعیەت ببەخشێ، بیر نایبەخشێ. تەنانەت مەرج نیە هێز خاوەن بیریش بێت، تەنیا ئەوەندە گرینگە بتوانێ بیسەلمێنێ […]

  • جیاوازیی رزگاری و ئازادی

    جیاوازیی رزگاری و ئازادی

    زۆر جار زۆر کەس، گروپ، چین، گەل و نەتەوە لە ستەم رزگاریان بووە بە بێ ئەوەی بە ئازادی گەیشتبن! لە راستیدا رزگاری نەبووەتە هۆکاری دابینکردنی ئازادی. لێرەوە بەو مانایە دەگەین کە دەکرێ لە نێوان چەمکی رزگاری و چەمکی ئازادی جیاوازی هەبێ. واتە رزگاری و ئازادی کتومت یەک شت نین و هەر کامەیان خاوەن تایبەتمەندیی خۆیانن […]

  • چیرۆکی ساڵان

    چیرۆکی ساڵان

    ئایین بە عەقڵی زانستی شی ناکرێتەوە. لەبەر ئەوەی زانست لەسەر شتە بەرهەستەکان کاردەکا یاخود بەشوێن بەڵگە عەقڵییەکانەوەیە، بەڵام ئایین دیاردەیەکی بان سروشتییە و نە دەتوانین لە رێگای زانستییەوە تاقی بکەینەوە و نە دەتوانین بەڵگەی عەقڵانیی بەشێوەی زانستی بۆ بهێنینەوە. بەڵام ئایین هەیە و بەردەوام لە ژیانی کۆمەڵگا و مرۆڤەکاندا دەوردەگێڕێ. تەنانەت ئەوانەیشی وا بە زانستەوە […]

  • کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    گەر باوەڕ بە چیرۆکی شەڕی بایۆلۆژی بێنین، دەبێ بڵێین مرۆڤ هەنووکە بەکەڵک وەرگرتن لە توانا مودێڕنیستییەکانی خۆی لە شەڕ لە دژی نەخۆشییەکە کە توانا مودیڕنیستییەکانی بەرهەمیان هێناوە! کە ئەمەیش هۆکارێکە بۆ بەهێزمانەوەی ئایدیا پۆستمودێڕنییەکان، واتە ئەو ئایدیایانەی وا گومان دەخەنە سەر مودێڕنیزم. بەڵام سەیر ئەوەیە پۆستمۆدێڕنیزم لە گشتییەتی خۆیدا رێگاچارەی بۆ کڕۆنا پێ نیە چونکە لە ناخی خۆیدا تەبلیغی جۆرێک لە هەڵوێستی رێژەگەرایانەیە بەرامبەر بەم نەخۆشییە.

  • ڕیفراندۆم، قوربانی ناهاوسەنگیی خەون و واقع _ ١٦ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی ڕاستەقینەی ئەم ناهاوسەنگییە

    ڕیفراندۆم، قوربانی ناهاوسەنگیی خەون و واقع _ ١۶ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی ڕاستەقینەی ئەم ناهاوسەنگییە

    ئاسەوارەکانی لەخۆنامۆیی بەتایبەت ئەو کاتە خۆی نیشاندەدا کە کۆمەڵگا دەکەوێتە دۆخە دژوارەکانەوە

  • نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ

    نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ

    نیچە روخساری ناسراوی دژی دیمۆکراسی، ئایین، ژن و هەژارانە، بەڵام لە هەمان کاتدا فیلسووفێکی قوڵ کە وشیارمان دەکاتەوە. لە راستیدا کاتێک دەقەکانی دەخوێنیەوە، دوو هەستی دژبەیەکمان تێدا دروست دەکا: هەستی سەرسوڕمان و هەستی بێزاری. سەرسوڕمان لە وردبینی و قوڵیی ئەندێشە و، بێزاری لە بێزاربوونی لە دیمۆکراسی و لە ژن و لە هەژاران.بەڵام هاوکات دەتوانێ هەستێکی […]

  • بوون یان نەبوونی حیکایەتە گەورەکان

    بوون یان نەبوونی حیکایەتە گەورەکان

    ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین حیکایەتە گەورەکان دەتوانن لە دۆخی باو رامانپسکێنن، بەڵام ناتوانن بمانگەیەننە شوێنی مەبەست. وەها دۆخێک دەبێتە دۆخێکی بەرزەخی، واتە نە دوواوە و نە پێشەوە. ئیدی دەبینە بوونەوەرەکانی ناو “ئیستا” و بەس.