فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ١٣٤٤ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین. --- بەرهەمەکان ---- رۆمان: پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ١٩٩٨ ساڵەکانی خەون — ٢٠١٠ پێنج سەفەر، وێنەیەک — ٢٠١٣ باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ٢٠١٤ گوناھی گەورە — ٢٠١٥چیرۆکی شۆڕش — ٢٠١٦سەرۆک — ٢٠١٦خەیاڵاتی بێھودە — ٢٠١٨کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ٢٠١٩ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: ئەدەبی و رەخنە

  • هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]

  • چیرۆک و ئەخلاق

    چیرۆک و ئەخلاق

    چیرۆکەکان هەمیشە هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی بوونە. هەر لە رەگەزە سەرەتاییەکانیانەوە بگرە تا هەنووکە زۆربەیان هەوڵدەدەن تەنانەت گەر هەڵگری راستەوخۆی پەیامێکی ئەخلاقیش نەبن ئەوا ناڕاستەوخۆ دەربڕی بن. حەقایەتەکانی گوێی ئاگردان، چیرۆکە ئایینیەکان و بگرە چیرۆک و رۆمانی سەردەمی مودێڕنیش لەم یاسایە بەدەرنین. بۆ وێنە بڕوانە رۆمان و چیرۆکەکانی تۆلستۆی، یان نووسەری فەڕەنسی ڤیکتۆر هۆگۆ. چیرۆک و […]

  • گرینگیی یۆتۆپیا

    گرینگیی یۆتۆپیا

    ‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و چ لە […]

  • شۆکی گەورە

    شۆکی گەورە

    هەموو نووسەرێک دەبێ لە ژیانیدا شۆکێکی گەورەی بەرکەوتبێ بۆ ئەوەی بتوانێ ببێ بە نووسەر. شۆکێکی گەورەی رۆحی کە هەڵدەداتە گۆڕانێکی دەروونی سەیر و لەوێوە وزەیەک لە هەناویدا ئازاد دەکا کە بۆ خۆیشی بەجوانی نازانێ چییە و تەنیا لە رەوتی نووسین و بەردەوامییەتی تیایا دەتوانێ کەمکەم بیناسێ و پێناسەی بکا،… جا چ بۆ خۆی و چ […]

  • فرخ نعمت پور

    سووک کردنی وشە لە کلتوردا

    فیلسوفی جەزایری ـ فەڕانسی ژاک رانسیەر، سیاسەت تەنیا بە راهێنانی هێز و شەڕ و پێشبڕکێی نێوان هێزەکان نابینێ، بەڵکو سیاسەت وەک چێکردنی ژوورێکی تایبەت یاخود ئەو سوبیەکتانە دەبینێ کە دەتوانن شتە ئۆبیەکتییەکان پێناسە بکەن و بیاندەنە بەر لێکۆڵینەوە. واتە لەم ژوورەدا کۆمەڵێک سوبیەکت کە دانیان پێدانراوە دەتوانن مانابدەنە ئۆبیەکتەکان.* کەواتە لای ئەم فیلسوفە، سیاسەت تەنیا ململانێی […]

  • فرخ نعمت پور

    زەمەن لە گێڕانەوەدا

    زمانی گێڕانەوە دەکرێ بە گشتی لە سێ حاڵەتدا رووبدات: رابردوو، ئیستا و داهاتوو. ئەگەرچی لە ژێر دوو گروپی رابردوو و داهاتوودا دەکرێ ژێرگروپی تریش هەبێ، وەک داهاتووی دوور و رابردووی دوور. من لێرەدا هەوڵ دەدەم تەنیا خۆم ببەستمەوە بە دوو گروپی رابردوو و ئیستاوەو بە هێنانەوەی دوو نموونە جیاوازییەکانیان بخەمە روو. لە زمانی کوردیدا کاتێک […]