فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ١٣٤٤ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین. --- بەرهەمەکان ---- رۆمان: پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ١٩٩٨ ساڵەکانی خەون — ٢٠١٠ پێنج سەفەر، وێنەیەک — ٢٠١٣ باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ٢٠١٤ گوناھی گەورە — ٢٠١٥چیرۆکی شۆڕش — ٢٠١٦خەیاڵاتی بێھودە — ٢٠١٨کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ٢٠١٩ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم پیوسته) —…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: رۆمان

  • چیرۆکی فەرماندە (دووابەش)

    چیرۆکی فەرماندە (دووابەش)

    ئێوارەیەک دوو کوڕەکەی دەبنە میوانی و هەتا درەنگان پێکەوە دادەنیشن. ئەمە یەکێک لەو دەگمەن شەوانەیە بەم شێوەیە یەکدەگرنەوە. کەس نازانێ داخۆ بیری دایکیان دەکەن یان نا. داخۆ جێگای خاڵییە یان نا. فەرماندە بۆخۆی زۆری حەز لەم پێکەوە دانیشتنانەیە، بەڵام کوڕەکانی بەدەمییەوە نایەن. هی گەنجیەتییە یان هی دۆخی تازەیان، نازانێ. هەڵبەت گرینگ نیە. گرینگ ئەوەیە دراوسێن […]

  • چیرۆکی فەرماندە (١٠)

    چیرۆکی فەرماندە (١٠)

    من وەک ئەو بیرناکەمەوە، مەبەستم براکەمە. دیارە ئێمە لە زۆر شتدا وەک یەکین، وەکوو یەکتر بیردەکەینەوە؛ بەڵام کاتێک قسە لەسەر دایکم و تەنانەت خۆیشمانە من جیاوازم. من لام وانیە مرۆڤ بەقەدەر ئەو کاتانەی وا بۆ ئاواتەکانی سەرفی دەکا دەبێ بە خاوەنیان. نا، وانیە! ئەبەد وانیە. بەڕای من ژیان شانسیشە. بەختە. دەبێ رێک لە شوێن و […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٩)

    چیرۆکی فەرماندە (٩)

    لە بیرم دێت نەمدەزانی داخۆ باوکمم خۆش دەویست یان نا، ئەو باوکەی خەڵکی یاخود هەڤاڵەکانی ناویان نابوو فەرماندە! فەرماندە پیاوێکی لەخۆڕازی بوو کە هیچ شتێکی لەبیرنەدەما. یەعنی من و براکەم و دایکمی قەت لەبیرنەبوو. نازانم چۆن ببووە سەرۆک!؟ هەتا دایکیشم مابوو ئەوە کە وەزعی بوو، هەمیشە تەنیا و هەمیشە لەگەڵ ئێمە. زۆرم رق لە باوکمە. […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٨)

    چیرۆکی فەرماندە (٨)

    هەڤاڵ شەوان باشترین سەرکردەی سەربازیی فەرماندە لە سەردەمی شاخدا بوو. ئەم نازناوەیان لەسەر نابوو لەبەر ئەوەی بەشەو قەت نەدەخەوت و خۆی و چەکدارەکانی هاوڕێی، کە هەمیشە لە نێوان بیست تا سی کەسدا دەبوون، هەتا هەتاو هەڵدەهات لە جووڵەدابوون. ئەوان تەنیا بە رۆژ دەخەوتن. ئەم خەسڵەتە ببووە هۆی ئەوەی بتوانن باشترین گورز لە دوژمن بوەشێنن. کاتێک […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٧)

    چیرۆکی فەرماندە (٧)

    ساڵەکان تێپەڕیون و نیشتمان هەروا بێ کارەبایە. گوتیان ئەو رۆژەی دیکتاتۆر پاشەکشەی کرد و ئەم نیشتمانەی جێهێشت، کارەبایشی برد! هەموو ئەو ئامێر و کەرەسانەی وا لەسەر بەنداوە گەورەکان هەبوون لەگەڵ خۆی رایگواستن و ئیتر نیشتمان غەرقی تاریکی بوو. گوتیان ئەمەی کرد بۆ ئەوەی پیشانی بدات رووناکی بەوەوەیە و گەر ئەو نەما شەو هەموو وڵات دادەگرێ. […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٦)

    چیرۆکی فەرماندە (۶)

    لەبیری دێ ساڵانی زیندان ئەگەرچی یەکجار دژواربوون، بەڵام تێکەڵ بە جۆرێک لە هومێدی گەورە و گەشبینی بوون. ئەسڵەن ئەو ساڵانە هەموویان هەر وا بوون. تەنانەت ئەو کاتانەی هەڤاڵان لە سێدارەدەدران، بە سروودەوە دەمردن. دەڵێی پەتی سێدارە و لوولەی تفەنگەکان وا لە سپێدەیەکی زوودا پێیان دەگەیشتن، درۆ یاخود کایەیەکی سەردەمی منداڵی بوون. مردن شتێک بوو وەک […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٥)

    چیرۆکی فەرماندە (۵)

    هەستی نیشتمانپەروەریی فەرماندە جاری وایە ئەوەندە لە دەروون و زەینیدا گەورە دەبێ کە خۆی و نیشتمانی لا دەبن بە یەک. نیشتمان فەرماندە و، فەرماندە نیشتمان. جا مەگەر هەمیشە وەها نەبووە؟ مەگەر دەکرێ مرۆڤ نیشتمانپەروەر بێ و کەچی هەست بە جیاوازی لە نێوان خۆی و نیشتماندا بکات؟ بۆ سەلماندنی ئەمە پێویست ناکا تەنیا ئەو بە نموونە […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٤)

    چیرۆکی فەرماندە (۴)

    شەو درەنگان دوو پشیلە لەسەر حەساری نزیک ژووری نووستنەکەی لێیان بوو بە شەڕ. دەنگی میاو میاوی نزم و تووڕە و درێژیان کە کتوپڕ دەبوو بە زریکەیەکی ترسناک و گوێی دونیای کەڕدەکرد، لە پەنجەرە نیوەکراوەکەوە گوزەری دەکرد و خۆی بە هەمان هێزەوە دەگەیاندە ژوورەکە. رابوو. ئەمە فەرماندەی بیری سەردەمی منداڵی دەخستەوە، کاتێک لە گەڕەکێکی قەراغ شار […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٣)

    چیرۆکی فەرماندە (٣)

    یەکێک لەو کارانەی هەڤاڵان هەر لە سەرەتاوە کردیان، دەست بەسەراگرتنی هەموو دایرە حکومییەکان بوو. ئەمەیش ئاسان بوو. لەبەر ئەوەی دایرەکان لەوێ لە شوێنی خۆیان مابوونەوە، هەر ئەوەندە بەس بوو چەند هەڤاڵێک بچن لەوێ لانیکەم یەک لە خۆیان بکەن بە بەرپرس (یاخود چاوەدێری بەرپرس) و هەروەها دەستبەجێ نیگابانێکیش لە بەر دەرگاکەدا دابنێن. ئیتر خۆبەخۆ هەموو کارمەندەکان […]

  • چیرۆکی فەرماندە (٢)

    چیرۆکی فەرماندە (٢)

    فەرماندە کە سەرخۆش دەبێ، یاخود کاتێک لە مەجلیس دادەنیشێ و جەو دەیگرێ دەستدەکا بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی. ئەو بیرەوەریی زۆرە، یەکجار زۆر. فەرماندە دەتوانێ بە رۆژ و بە هەفتە و بە مانگ دابنیشێ و باسی شەڕەکانت بۆ بگێڕێتەوە. باسی ئەوەی چلۆن بە دەیان و بە سەدان کەسی لە دوژمن کوشتووە، برینداری کردوون و یاخود بە دیلی […]

  • چیرۆکی فەرماندە (1)

    چیرۆکی فەرماندە (1)

    فەرماندە کە لە شاخ دابەزی، بەسەر کەرێکەوە هات. ئەو کە لەوە پێش مایینەکەی بە هۆی تۆپبارانی دوژمنەوە لە دەست دابوو، لەبەر ئەوەی جارێکی تر ماهینێکی تر بەر تۆپ نەکەوێ، بە سواری کەر دابەزییە خوارەوە. لای ئەو مایین ماڵی کووشتن نەبوو. مایین لەوە بە نرختر بوو تۆپێکی حیز قڕی بکا. مایین خوا داینابوو بۆ… بۆ… با […]

  • خەیاڵاتی بێھودە

    خەیاڵاتی بێھودە

    خەیاڵاتی بێھودە
    رۆمان
    چاپی یەکەم: 2018