فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • پێش‌بینی

    پێش‌بینی

    پێش‌بینی پیاوێکی دراوسێی ئێمە، توانای پێش‌بینی کردنی ئایندەی هەیە. ئەو ئەگەر بیەوێ، دەتوانێ پێت بڵێ قەرارە چی رووبدات، هەر لە شەڕ و شۆڕشە گەورەکانەوە بگرە هەتا رووداوەکانی ناو شار، هەتا ئەوەی وا بەڵێنە بەسەر تۆدا بێ! بەڵام ئەو بڕیاریداوە تەنیا باس لە رووداوە گەورەکان بکا، نەک بچووکەکان. بەو هۆکارە کە پێی وایە خەڵک زۆر دەربەستی […]

    ۱۶/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 128 بازدید زۆرتر...
  • دوگمە

    دوگمە

    دوگمە ئەمڕۆ دوگمەیەکی پاڵتۆکەم ونکردووە. نازانم لە کوێ. دووادوگمەیە لە خوارەوە. ئەوەی بن ملمی لێ دەرکەی، پێنجن. یەعنی لەراستیدا شەشن. بەس لەبەر ئەوەی من قەت ئەوەی بن ملم بەکار ناهێنم، حەزدەکەم بڵێم پێنجن. عەلاکوللی، رێک پێنجەمین دانە ونبووە. ئەوەندەی لەبیرم بێ، هەتا دوێ شەویش مابوو. کتوپڕ بوو بە هەڵم و چوو بەئاسماندا. ژوورەکە جوان جوان […]

    ۱۱/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 157 بازدید زۆرتر...
  • سەربڕین

    سەربڕین

    سەربڕین دایکم باوەڕی بە کاتژمێر نیە. ئەو بۆ ئەوەی بەیانی زوو لەخەو هەستێ کەڵەشێرێکی کڕیوە. یەعنی نەیکڕیوە! ئەوەتەی لەبیرم دێ لە حەوشە گەورە و پڕ لە گیا و گوڵ و درەختەکەی ئێمە هەمیشە کەڵەشێری تیابووە. هەڵبەت تەمەنی کەڵەشێریش زۆر نیە، دەڵێن پێنج، هەشت یاخود تا پانزە ساڵیش دەتوانێ بژی. یەکەم کەڵەشێریش کەی و چۆن هاتووەتە […]

    ۰۳/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 187 بازدید زۆرتر...
  • زیندان

    زیندان

    زیندان من و ئەو پێکەوە چووین بۆ زیندان. یەعنی پێکەوە بردیانین. بەڵام پێکەوە نەهاتینەوە، یاخود پێکەوە لەوێ نەماینەوە. یەکمان زووتر بەلایەکی تردا کەوت. جا ئەو یان من، نازانم. راستییەکەی ئەوە بوو کە ئەو شتێکی گوت کە بووە هۆی ئەوەی لەو دەرگایەی پێکەوە هاتبووینە ژوورەوە، چووەوە دەر. بە بێ من. هەرچەند بەپێی بۆچوونێکی قەدیمی و کەمێک […]

    ۳۰/۱۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 164 بازدید زۆرتر...
  • ئەو ساڵانەی تەرم غەریب بوو

    ئەو ساڵانەی تەرم غەریب بوو

    ئەو ساڵانەی تەرم غەریب بوو ـ دڵنیام، لەوێ بووم، ناوی کاکم نەبیست، دووانی ترن، وەستا محەممەد و عودەی کوێخا، هەر ئەو دووانەن، نا، کاکمیان لەگەڵ نیە. هاوینی ساڵی ١٣۵۴، هەموو بنەماڵە لە ناو ژوورەکەدا کۆبوونەتەوە. دایەگەورە و باوەگەورە، دایکی و خوشک و براکانی کە بەدەوری دایکییەوە ئاپۆرایان داوە، مامی کە خەریکی وتنی رستەکانی بوو و […]

    ۲۱/۱۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 154 بازدید زۆرتر...
  • دوو برا بوون

    دوو برا بوون

    دوو برا بوون لە هەموو شتێک تەنیا دوو وێنەی رەش و سپی بەجێمابوو. دوو برا. یەکیان لە هۆمل بەفر بردی و، ئەوی تریان لە سەیدسارم ئاگر. جاری وایە بە دەم کڕێوەوە گوێم لە دەنگی ئەمیانە و، جاری وایە بە دەم نێڵە نێڵی ئاگرەوە گوێم لە دەنگی ئەوی تریان. نازانم باسی چی دەکەن. دووا وشە و، […]

    ۱۳/۱۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 202 بازدید زۆرتر...
  • دووامرۆڤ

    دووامرۆڤ

    دووامرۆڤ لە دووای کارەساتەکە تەنیا فەرش و، وێنەیەک مابوونەوە. فەرشەکەم خستە بن باخەڵم و وێنەکەیش کە شووشەکەی لە پەرجوویەکی سەیردا نەشکابوو، بە دەستمەوە. بەم شێوەیە، لە رابردوو تەنیا فەرشێک و لە بیرەوەرییەکان تەنیا وێنەیەک لەگەڵما مابوون. هەردووکیان بە کۆڵمەوە. ببورن، منیش مابووم. بە منەوە دەبووین بە سیان. بە دەوری خۆممدا رووانی. بەس وێرانە و مژ […]

    ۲۸/۱۰/۱۴۰۲ 0 لێدوان 169 بازدید زۆرتر...
  • چیرۆکێکی راستەقینە

    چیرۆکێکی راستەقینە

    چیرۆکێکی راستەقینە چەند رۆژێک بوو حاڵم باش نەبوو. نەخۆش بووم. سەرمای زیاتر لە بیست دەرەجە ژێر سفری نۆروێژ، سەری لێ سەندبووم. لەگەڵ ئەوەی ساڵانی ساڵە لێرەم، بەڵام بە سەرمای ژێرتر لە مینهای دە دەرەجە رانەهاتووم. لەگەڵ ئەوەی جلوبەرگی گەرم لەبەر دەکەم، بەڵام دەڵێی لە هەوادا شتێکی تر هەیە جگە لە سەرما. شتێک کە هیچ رێزێکی […]

    ۱۹/۱۰/۱۴۰۲ 0 لێدوان 187 بازدید زۆرتر...
  • ژەنگاو

    ژەنگاو

    ژەنگاو ساڵانێکە کاتێک باران دەبارێ، هەموو شوێنێ بە توێژاڵێک لیتەی سوور لە چەشنی ژەنگ دادەپۆشرێ. قوڕاوێکی ژەنگاوی بە کۆڵان و بنجۆکاندا وەرێدەکەوێ و، تاقە چۆمەکەی شار دەکا بە لافاوێکی ترسناک کە سەرەڕای تەنکبوونەکەی وەها قووڵی دەنوێنێ کە کاتێک مرۆڤ لەسەر پردەکەوە لێی دەڕوانێ، ترسێکی سەیر سەرتاپای دادەگرێ. چەمەکە بە گرمە و لرفەیە. باران، مەستی قوڕاو […]

    ۰۹/۱۰/۱۴۰۲ 0 لێدوان 163 بازدید زۆرتر...
  • بۆ سییەکانم

    بۆ سییەکانم

    بۆ سییەکانم کە شۆڕش کرا، ئەوەی لە کۆڵانەکەی ئێمە لەدایکبووی سییەکان بوو، هەر هەمووی بەر گێژەڵووکەکەی کەوتن و رۆیشتن. هەر یەکەی بە لایەکدا و، بە چارەنووسێکەوە. یەک بێ سەرەوشوێن بوو، یەک کوژرا، یەک گیرا و یەکیش کۆچی کرد. جگە لە من! باوکم بەم وەزعە ناڕەحەت بوو و، حەزی دەکرد ئەویش وەک خەڵکی گەڕەک هەست بە […]

    ۲۴/۰۹/۱۴۰۲ 0 لێدوان 179 بازدید زۆرتر...