فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: شێعر،

  • دوو شێعر لە یۆن فۆسە

    دوو شێعر لە یۆن فۆسە

    دوو شێعر لە یۆن فۆسە تۆ روونیت، زۆر ئەوەندە، کە لە ئێستادایت لە خراپە و چاکەکاندا لە هەموو شتێکدا کە دەبوو بیکەیت تۆ دەچیتە ئەوێ تۆ بە هێواشی ئەنجامی دەدەیت بەڵام بۆ خۆت بێسنوور بەخێرایی تۆ گەورەترین خۆشەویستی منیت ئایا دەبێ بڵێم خۆشەویستی چییە دەبێت ناوت بڵێم تۆ خۆشەویستمی تۆ خۆشەویستی خۆتیت تۆ خۆشەویست یەکتر […]

    ۰۸/۱۰/۱۴۰۲ 0 لێدوان 127 بازدید زۆرتر...
  • بەفر

    بەفر

    بەفر ساڵەکان لەرەگەزی بەفر بوون بەرەبەرە سپی هەڵگەڕاین توێژاڵێک لە تیشک وەک کفن لێمان ئاڵا تەمەن نوورانیی کردین بەو پێستە گرینج گرینج و داهێزراوەوە وا رۆژانی زووی داگیر کرد. لە ناو مێشکمدا باڵندەیەک دەخوێنێ ماوم خۆمم: باڵندەیەکی خەمین؟ یان خەیاڵی گوێسبانێکی تر، هێلانەیەک تەژی لە دوو بێچوو و بەردەمێک لە رووانینێکی بێ سنوور؟ پووشێک بە […]

    ۲۸/۱۰/۱۴۰۰ 1 لێدوان 1,104 بازدید زۆرتر...
  • کۆتایی

    کۆتایی

    کۆتایی لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ رۆژە ئاساییەکانبۆ پشت پەنجەرەیەکتەنها تەژی لە یەک مەنزەرەقاوەیەک لە تەنیشتدابە جگەرەیەک بە لێومانەوەداخۆ رۆژەکان مانایان ماوە؟داخۆ شەوەکان خەونە سەرگەردانەکان دەستدەکەنەوە بە گەڕانبەشوێن ئێمەدا؟کتوپڕبۆنی سوپێکی خۆش دیمەنەکە داگیر دەکاکەسێک بە دەنگی نزم و لەرزۆکەوە دەڵێ خواردن ئامادەیەپەردەکە دادەدەمەوە…لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژوورە ئاساییەکان فەڕۆخ نێعمەتپوور

    ۱۵/۱۲/۱۳۹۸ 0 لێدوان 1,126 بازدید زۆرتر...