ئازادیی تاک، به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌که که له بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کا
ئازادیی تاک، به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌که که له بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کا
ئه‌وه‌ی که مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی تاک سه‌یر که‌ین یان بوونه‌وه‌رێکی کۆ، که له دایک بوون و درێژه‌دان به ژیانی په‌یوه‌ندی به مرۆڤه‌کانی دیکه‌وه هه‌یه، جێگای مشت ومڕ و قسه وباسی بیریاران بووه و هه‌یه. گه‌لێک بیریار هه‌ن که مرۆڤ له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ک تاک سه‌یر ده‌که‌ن و بیریاری دیکه‌ش مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی کۆ. بۆ وێنه لای ئه‌ره‌ستو و توماس ئه‌کویناس مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه که به شێوه‌یه‌کی سروشتی له گه‌ڵ هاوچه‌شنه‌کانی خۆی به کۆ ده‌ژی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه لای هوبز، تاک، یه‌که‌ی سروشتییه‌و کۆمه‌ڵگا پێکهاته‌یه‌کی ده‌ستکرده که مرۆڤه‌کان پێکی دێنن.1
بێگومان مرۆڤ هه‌ر له کاتی له دایکبوونییه‌وه، به هۆی کۆوه ده‌توانێ درێژه به ژیانی بدا و هه‌ر له کۆدایه که ده‌توانێ که‌سایه‌تیی مرۆڤانه‌ی خۆی وه‌رگرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێمان وابێ که ئه‌م بۆچوونه ته‌نیا بۆچوونی ره‌وایه، ئه‌وا وا نیه! چونکه له راستیدا گه‌لێک که‌سی دیکه ده‌یده‌نه به‌ر ره‌خنه و ده‌ڵێن گه‌ر مرۆڤ خۆی له خۆیدا توانا و پوتانسیه‌لی به مرۆڤ بوونی نه‌بێت، ئه‌وا هیچ کۆیه‌کی ئینسانی ناتوانێ بیکا به مرۆڤ. بۆ وێنه گه‌ر مه‌یموونێک بێنین و له گه‌ل مرۆڤ بیژیهنین ده‌بینین که قه‌ت ناتوانێ به تێپه‌ڕ بوونی ساڵان کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ وه‌ربگرێ و ببێ به ئینسان. که‌واته بۆ به مرۆڤ بوون، هه‌م پوتانسیه‌لی مرۆڤ بوون پێویسته و هه‌م له کۆی مرۆڤ بووندا ژیان به‌سه‌ربردن. له ناو بوونه‌وه‌رانی گیان له‌به‌ردا ئه‌وا ته‌نیا مرۆڤه که ده‌توانێ ببێ به مرۆڤ. جا هه‌ر لێره‌وه پوتانسیهڵی به مرۆڤ بوون ره‌گ و بنه‌مای سه‌ره‌کیی تاک بوونی مرۆڤ به‌رجه‌سته ده‌کا و به کۆبوونی مرۆڤیش به کۆییهتی وی. هه‌ڵبه‌ت “داروین” له تیۆره به ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ، مرۆڤ به به‌رهه‌می گه‌شه و هه‌ڵدانی جۆرێکی تایبه‌ت له وه‌چه‌ی مه‌یموون ده‌زانێ، ئه‌و وه‌چه‌یه‌ی که ئێستاکه له سه‌ر زه‌وی نه‌ماون.
بڕوا هێنان به‌م دوو لایه‌نه‌ی کاراکتێری مرۆڤ له‌و رووه‌وه گرنگیی هه‌یه که هه‌ر کام له‌م دوو لایه‌نه (مرۆڤ چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆ) ئێمه ئاراسته‌ی دوو لێکدانه‌وه‌ی جیا به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا پێکه‌وه گرێ‌دراو له مرۆڤ ده‌کا که هه‌ر دووکیان گرنگیی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه. بۆ وێنه بینینی مرۆڤ وه‌ک تاک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ وه‌ک خۆی و به دوور له ئه‌رک و په‌یوه‌ندییه‌کانی پێناسه بکرێت و رێزی بۆ دابنرێت. بینینی مرۆڤیش وه‌ک کۆ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له تاکایه‌تی مرۆڤدا زێده‌رۆیی نه‌کرێت و مرۆڤ هه‌میشه ئه‌وه‌ی له بیر بێت که به بێ ئه‌رک و شوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نه توانای درێژه‌دان به ژیانی هه‌یه و نه ده‌توانێ خۆی وه‌ک تاک پێناسه بکا. له راستیدا گه‌ر تاک نه‌بێ، کۆ بێ مانایه و گه‌ر کۆش نه‌بێ تاکیش بێ مانایه. سه‌ربه‌خۆیی رێژه‌یی ئه‌م دووانه و په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌ییان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دا که بتوانرێ وه‌ک مانا له گه‌ڵ هه‌ردووکیان مامه‌ڵه بکرێ و تاوتوێ بکرێن. “ئیبسن” شانۆنووسی به ناوبانگی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی نۆروێژ له شانۆنامه به ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا “بووکه شووشه‌ی ماڵ” وێنایه‌ک له به‌رهه‌ڵستکاریی ژن به‌رامبه‌ر به پیاو نیشان ده‌دا. “نورا”ی کاراکتێر له به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌یدا که ده‌ڵێ من و باوکت تۆمان له هه‌موو که‌س خۆشتر ده‌وێت، ده‌ڵێ نا ئێوه منتان خۆش ناوێت، به‌ڵکو پێتان وایه که خۆشه‌ویستنی من خۆشه. واته خۆش ویستنی نورا له رێزه‌وه بۆ نورا نایه‌ت، به‌ڵکو له جۆرێک خۆشییه‌وه دێت که خۆشه‌ویستیی نورا ده‌توانێ به باوک و مێرده‌که‌ی ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها نورا له شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م شانۆنامه‌یه‌دا ده‌ڵێ که پێش ئه‌وه‌ی من دایک بم، ئینسانم.
له راستیدا ئه‌م رسته‌یه‌ی دووایی کرۆکی ئه‌سڵیی په‌یامی شانۆنامه‌که‌ی له خۆیدا حه‌شارداوه. واته مرۆ پێش ئه‌وه‌ی به په‌یوه‌ندی و ئه‌رکه‌کانییه‌وه بناسرێته‌وه، به مرۆڤ بوونییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. مرۆ وه‌ک مرۆ بوون پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایتی وه‌رگرێ یا خود له په‌یوه‌ندییه‌کی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا قه‌رار بگرێ، خۆی له خۆیدا رێز و شوێنی تایبه‌تی هه‌یه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که داخۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له په‌یوه‌ندێکی کۆمه‌ڵایتیدا نه‌بێ یا خود له کۆدا نه‌ژی، ده‌توانێ وه‌ک تاک خۆی پێناسه بکا؟ئایا له شوێنێک کۆ نیه ده‌توانێ تاک هه‌بێ؟ هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش هه‌ر مه‌تره‌حه. واته ئایا کۆ ده‌توانێ به بێ تاک خۆی پێناسه بکا؟ ئایا له شوێنێک که تاک نیه ده‌توانێ کۆش هه‌بێ؟
***
گه‌ر ئه‌م پێشه‌کییه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک به‌ستێنی هه‌ره گشتی وه‌ربگرین و پاشان هه‌وڵ بده‌ین که له قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کانی ژیانی مرۆڤدا وردیان بکه‌ینه‌وه، ده‌بینین که یه‌که‌م شوێنی پێک گه‌یشتنی تاک و کۆ، بنه‌ماڵه‌یه. مرۆ وه‌ک تاک و بنه‌ماڵه وه‌ک کۆ له راستیدا یه‌که‌م شوێنه که تاک تێیدا تاکایه‌تی و کۆیایه‌تی ئه‌زموون ده‌کا و رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. جا گه‌ر ئه‌م سه‌ره‌تایه وه‌ک به‌ردی بناخه وه‌ربگرین که دواتر هه‌موو بینای کاراکتێری مرۆڤی له سه‌ر رۆده‌نرێ، گرنگییه‌کی بێ وێنه‌ی ده‌بێ و شایانی ئه‌وه‌یه که له راهێنانی مرۆڤدا چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆ، زیاتر له هه‌ر قۆناغێکی دیی ره‌وتی ژیانی گرنگیی پێبدرێ.
بنه‌ماڵه شوێنێکه که تێیدا نێرینه و مێینه عه‌هدی هاوسه‌رێتی ده‌به‌ستن و به زاوزێکردن و له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی منداڵ بنه‌ماکانی درێژه‌دانی وه‌چه‌ی مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێن. له ناو بنه‌ماڵه هه‌م منداڵ وه‌ک جه‌سته چێدهکرێ و هه‌م ئه‌رکه فیزیۆلۆژی و ده‌روونیه‌کانی له ئه‌ستۆ ده‌گیردرێ و به درێژایی ساڵان له هه‌ر دوو باره‌وه په‌روه‌رده ده‌کرێ. بنه‌ماڵه له راستیدا یه‌که‌م شوێنی به‌رپرسیاره‌تی کۆ له ئاست مرۆڤه و یه‌که‌م شوێنه که مرۆڤه‌کان به شێوه‌ی دایک و باوکایه‌تی ئه‌رکی مرۆڤێکی خوڵقێندراو له ئه‌ستۆ ده‌گرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه چه‌ند و چۆن ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و به کرده‌وه رایدهپهڕێنێ، کرده‌یه‌کی رێژه‌ییه و له کۆمه‌ڵگاوه بۆ کۆمه‌ڵگا به گوێره‌ی داب و نه‌ریت و ئاستی گه‌شه و پێگه‌یشتویی ده‌گۆڕدرێ. بۆ وێنه له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا که دایک و باوک له خۆشگوزه‌رانی و ئاستی پێویستی ژیان به‌هره‌مه‌ندن، هه‌روه‌ها له ئاست چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ خاوه‌ن وشیاری و راهێنانی پێویستن، ئه‌وا ده‌کرێ منداڵه‌که‌یان له پێداویستیه ئاساییه‌کانی راهێنانێکی شیاو به‌هره‌مه‌ند بێ، به پێچه‌وانه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌کیش که له‌مه به‌هره‌مه‌ند نه‌بێ ئه‌وه منداڵه‌که به توش کێشه و گرفتی بێشمارهوه ده‌بێ.
ئازادی وه‌ک هه‌ر خه‌سڵه‌تێکی موڕاڵی، فیکری و کاراکتێری ده‌بێ له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ دوو چه‌مکی تاک و کۆ و په‌یوه‌ندی و کاریگه‌ریی نێوانیان تاوتوێ بکرێ. ئازادیی تاک به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌که که له بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کا. جین پیگێت Jean Piagetده‌روونناسی سویسی له گه‌شه‌ی موڕاڵیانهی منداڵدا سێ قۆناغ ده‌ست نیشان ده‌کا. قۆناغی یه‌که‌م دوو تا پێنج ساڵیی ته‌مه‌نه که تێیدا منداڵ یاسا موڕاڵیه‌کان له گه‌وره‌کان به تایبه‌ت له دایک و بابه‌وه وه‌رده‌گرێ. چه‌مکگه‌لی وه‌ک خۆش و ناخۆش، چاکه و خراپه ئه‌و شتانه‌ن که له لایه‌ن دایک و بابه‌وه بڕیاریان له سه‌ر ده‌درێ. موڕاڵ له‌م قۆناغه‌دا بریتیه له گوێ رایه‌ڵی له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات واته دایک و باوک. دووهه‌م قۆناغ ته‌مه‌نی شه‌ش تا حه‌وت ساڵانه. له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵاتی دایک و باب له ئاست موڕاڵی منداڵدا لاده‌چێ و پێ به پێی ئه‌مه ئه‌وه هاوڕێیانی منداڵه‌که‌ن که مانا و کاریگه‌رییه‌کی زیاتر وه‌رده‌گرن. ئه‌م قۆناغه ده‌ستپێکه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی موڕاڵیانهی منداڵ. دوا قۆناغ ته‌مه‌نه‌ی یانزه تا دوانزه ساڵانه که تێیدا ئیتر منداڵ به هۆی ده‌سه‌ڵاتی ناو بنه‌ماڵه یا خود هاوڕێکانییه‌وه هه‌ڵس و که‌وت ناکا، به‌ڵکو پتر به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌وه هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا که فێریان بووه.2
وه‌ک ده‌بینین منداڵ له دوو قۆناغی یه‌که‌مدا پتر وه‌رگره و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی که نۆڕمه‌کانی پێ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و جه‌ستانه‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌راریان گرتووه. به‌ڵام له قۆناغی سێهه‌مدا ئیتر نۆڕمه‌کان لای وی ده‌روونی ده‌بن و له فۆڕمی جه‌سته دوور ده‌که‌ونه‌وه. له‌م قۆناغانه‌دا گه‌لێک گرنگه که چه‌که‌ره‌کانی ئازاد بیرکردنه‌وه‌و ئازاد هه‌ڵسوکه‌وت کردن (له چوارچێوه‌ی دونیای منداڵدا) له رێگای تاقیکاری و هه‌ڵه‌وه له منداڵدا چی بکرێن. تاقیکردنه‌وه ده‌ورێکی گرنگ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌بینێ. منداڵ ده‌بێ ده‌رفه‌تی تاقیکاریی له هه‌ندێک بواردا هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگایه‌وه هه‌م ئه‌زمون په‌یدا بکا و هه‌م ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌بێ.
دیارده‌ی ئازادی و چۆنیه‌تی راهێنانی منداڵ له گه‌ڵ ئه‌م مانایه، کێشه‌یه‌کی یه‌کجار مودێڕنه و له راستیدا له پاش هاتنه ئارای ژیانی شارنشینی و کۆمه‌ڵگای نوێ و راهێنانی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه. له کۆمه‌ڵگا سوننه‌تی و پێش مودێڕنه‌کاندا گرنگترین شت بۆ ته‌ربیه‌ت و راهێنانی منداڵ ئه‌وه بووه که تا چ راده‌یه‌ک منداڵ فێر بکرێ که وه‌ک ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بژی و پارێزه‌ری بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای داب و نه‌ریت و نۆڕمه باوه‌کان به بێ گومان لێکردنیان بێ. له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌هادا منداڵ ده‌با درێژه‌پێده‌ری بێ ئه‌م لاوئه‌ولای نه‌وه‌کانی پێش خۆی بێت و ئاستی جیددی بوونی له وابه‌سته‌یی و گرێدراوبوونی به‌م رابردووه‌وه پێناسه ده‌کرا. منداڵ نه ته‌نها بۆی نه‌بوو و بۆی نیه که له‌م رابردووه گومان بکا و نیشانه‌ی پرسیاری له سه‌ر دابنێ، به‌ڵکو ده‌با به کرده‌وه و گوته‌ی خۆی زیاتری سهلماندبا. بۆ وی گومان له‌م رابردووه گومان له داهاتووش بوو. داهاتوو و ئێستا ته‌نیا ئه‌و کات باوه‌ڕ پێکراو و جێی متمانه بوون که درێژی شێوه‌کانی رابردوو بان. که‌واته جۆری راهێنان پلانێک بوو که یه‌ک جار بۆ هه‌میشه دیاری کرابوو و ته‌نیا شتێک که له ئارادا بوو گرنتی کردنی ئه‌م به‌رده‌وامییه‌ی رابردوو بوو. به واتایه‌کی دی ئازادی گه‌ر مانایاکی هه‌با له‌م چوارچێوه‌دا وه‌ری ده‌گرت که ئه‌مه‌ش وه‌ک له نێوه‌ڕۆکه‌که‌ی دیاره نه‌ک ئازادی تاک به‌ڵکو گرنتیی ئازادی داب و نه‌ریتی کۆ بوو بۆ هه‌میشه.
به هاتنی کۆمه‌ڵگای نوێ که تێیدا تاک په‌یوه‌ندیه نه‌ریتیه‌کانی به ده‌روبه‌ره‌وه لاواز ده‌بوو، ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ره‌خسا که بیر له تاک وه‌ک که‌سێک بکرێته‌وه که ده‌کرا به بێ دووپات کردنه‌وه‌ی له سه‌داسه‌دی نه‌ریت و نۆرمه‌کانی رابردوو، له بازنه و مه‌یدانێکی کراوه‌دا وه‌ک خۆیشی خۆی پێناسه بکا و له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریته باوه‌کان قه‌رار بگرێ. ده‌رفه‌تی دابڕانی تاک له رابردووی کۆ ئه‌و مه‌جاله‌ی ده‌ره‌خساند که دیارده‌یه‌ک به ناوی ئازادی تاک بێته ئاراوه و ئیدی چ له تیوردا و چ له پراتیکدا کاری له سه‌ر بکرێ. هه‌ر لێره‌وه بوو که سه‌رنج به‌ره‌و بنه‌ماڵه وه‌ک یه‌که‌م شوێنی ژیانی کۆ راکێشرا و باس له‌وه کرا که ئه‌گه‌ر تاک له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به دوور له ترادسیونه باوه‌کان شوێنی به شێوه‌ی تاک دیاری بکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ جۆرێک له ته‌ربیه‌ت و راهێنانی تاک هه‌ر له بنه‌ماڵه‌وه ره‌چاو بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی تاک بتوانێ دواتر که چووه ناو کۆمه‌ڵگاوه، توانایی و ده‌رفه‌تێکی شیاوتر و له‌بارتر له خۆی نیشان بدات.
له کۆمه‌ڵگای مودێرندا چه‌نده بایه‌خ به‌وه ده‌درێ که بۆ ژیانی تاک له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ تاک بخرێته ناو پرۆسه‌ی وه‌رگرنتی نۆرم و یاساکانی کۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌نده‌ش بایه‌خ به‌وه ده‌درێ که ده‌بێ تاک فێر بکرێ سه‌ربه‌ست بیر بکاته‌وه و توانای ره‌خنه گرتن و لێکدانه‌وه‌ی رهخنهئامێزیانهی دیارده‌کانی لا به هێز بکرێ، چونکه به بێ ئه‌م حاڵه‌ته کۆمه‌ڵگا و مرۆڤ دوچاری راوه‌ستاویی و چه‌ق به‌ستوویی ده‌بێ و جوڵه و گه‌شه به خۆیه‌وه نابینێت. جا هه‌ر به پێی ئه‌م ئه‌سڵه کۆمه‌ڵناسیه، ده‌بێ ئه‌رک و راهێنانی ناو بنه‌ماڵه‌ش به شێوه‌یه‌ک بێت که بنه‌ماله ده‌بێ گه‌راکان و خه‌سڵه‌ته‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ست به‌ره به‌ره له منداڵدا چێبکا و رایبێنێ، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌وه که منداڵ توانا ئهبستراکتیهکانی عه‌قڵی تێدا نه‌شونما ده‌کا. گرنگی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه که به‌بێ راهێنان و گه‌شه پێدانی ئه‌م لایه‌نه‌ی ژیان، نامومکینه که بتوانرێ بنه‌ماکانی مرۆڤێکی ئازاد چێ بکرێ، له راستیدا به بێ توانای ره‌خنه و خۆبیرکردنه‌وه، پروژهی دروست کردنی مرۆڤی سه‌ربه‌ست و ئازاد دوچاری راوه‌ستاوه‌یی و نسکۆ ده‌بێ. له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا که منداڵ فێر ده‌کرێ ته‌نیا گوێ رایه‌ڵ نه‌بێ و به‌ڵکو ئه‌رکه‌کانی له رووی زانیارییه‌وه راپه‌ڕێنی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا که ئیزن به منداڵ ده‌درێ بتوانێ کرده ناڕه‌واکانی دایک و باوک ده‌ست نیشان بکا و دایک و باوکیش له‌م هه‌ڵوێسته پێشوازی بکه‌ن، ئه‌وا بێگومان به‌ره‌به‌ره تاکێک په‌روه‌رده ده‌کرێ که ته‌نیا رابرووی به کۆڵه‌وه نیه، به‌ڵکو چاوی له داهاتوویهکیشه که رؤڵی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. مرۆڤ که ته‌نیا پارێزهرو هه‌ڵگری رابردوو بوو، توانا و زه‌وقیشی بۆ ژیان تێدا لاواز ده‌بێ و ده‌مرێ و ته‌نانه‌ت رابردوو گه‌لێک مردووتر به وه‌چه‌کانی داهاتوو ده‌سپێرێ. به‌ڵام مرۆڤێک که فێر بکرێ و ئیزنی ئه‌وه‌ی پێبدرێ که رابردوو ته‌نیا به‌شێک له‌و بێت و به‌رده‌وام مافی ده‌ست تێوه‌ردان و لێکدانی هه‌بێت، ئه‌وا مرۆڤێکی خوڵقێنه‌ری لێده‌رده‌چێت که هه‌م مایه و هه‌وێنی خۆرهخساندنی هه‌یه و هه‌م مایه و هه‌وێنی ره‌خساندنی کۆمه‌ڵگا.
له راستیدا به بێ راهێنانی تاکی ئازاد له ناو بنه‌ماڵه‌دا، ئه‌گه‌ر دروستکردنی تاکی ئازاد نامومکین نه‌بێت، لانی که‌م گه‌لێک زه‌حمه‌ته. گه‌لێک له بیریاران باسیان له گرنگیی سه‌رده‌می منداڵی و رۆڵ و نه‌خشی له چێ‌کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤ کردووه. هه‌ندێکیان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌کانی دواتری ته‌مه‌ندا خۆی پیشان ده‌دا له بنه‌ڕه‌تدا له سه‌ر هه‌مان کاراکتێره‌کانی سه‌رده‌می منداڵی راوه‌ستاون. که‌واته گه‌ر مرۆڤێک له منداڵییه‌وه به ئازاد بیرکردنه‌وه‌و ئازادیی کرده راهاتبێ و فێرکرابێ، ئه‌وا ته‌واوی قۆناغه‌کانی ژیانی داهاتوی ده‌که‌ونه به‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه و ئیدی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گه‌لێک زه‌حمه‌ت ده‌بێ. بێ هۆ نیه که هه‌م سیسته‌م و مرۆڤه دیکتاتۆره‌کان و هه‌م سیسته‌م و مرۆڤه کراوه‌کان گرنگیی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به جۆری په‌روه‌رده‌ی منداڵ. باشترین شێوه‌ی ده‌سته‌مۆکردنی کۆمه‌ڵگا یاخود ئازادکردنی و ئازاد بوونی، ده‌سته‌مۆکردن یا خود ئازاد په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانه.
به‌ڵام ره‌خنه‌یی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ته‌نها بریتی نیه له ره‌خنه‌گر بوونی ته‌نها له ئاست جۆرێک له جۆره‌کانی نۆرم و پێکهاته‌کان، به‌ڵکو ئه‌م ره‌خنه‌یی په‌روه‌رده‌کردنه پرۆژه‌یه‌کی ره‌هایه که له سنوری هیچ ئایدیا، نۆڕم یاخود پێکهاته‌یه‌کی تایبه‌تدا راناوه‌ستێ. ئازادی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تواناییه‌یه که وزه‌ی بڕینی گشت مه‌وداو سنووره‌کانی هه‌یه. ئازادی، سنوور ده‌به‌زێنێ، یاخود ده‌توانێ له پرۆسه‌ی ره‌خنه‌لێگرتنی سنووری کۆندا سنووری تازه چێبکا بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی جارێکی دی له قه‌واره‌ی مرۆڤه‌کانی دیکه‌دا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ! په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ به موڕاڵ و کاراکتێری ئازادی، بۆ هه‌میشه بریتیه له بێ سنوورکردنی توانای بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ و جورئه‌تی ئه‌و له پراکتیزه‌کردنی هه‌ڵس و که‌وتی دیکه و نوێ‌دا.
***
پێداگری له سه‌ر گرنگیی بنه‌ماڵه وه‌ک یه‌که‌م شوێنی کۆ له ژیانی تاکدا، هه‌ڵبه‌ت به‌و مانایه نیه که بنه‌ماڵه وه‌ک یه‌که‌یه‌کی دابڕاو له پانتایی کۆمه‌ڵگادا ره‌چاو بکه‌ین. له راستیدا وه‌ک چۆن بنه‌ماڵه راهێنه‌ره، هه‌ر له‌و کاته‌دا ده‌بێ راهێنراو بێ. دایک و باوکێک که فێری جۆری په‌روه‌رده‌ی نوێ نه‌کرابن، بێگومان ناتوانن په‌روه‌رده‌که‌ری باش بن. لێره‌دا به توش ئه‌و بۆچوونه ده‌بینه‌وه که ده‌ڵێ راهێنه‌ر راهێنه‌ری ده‌وێ. بنه‌ماڵه بۆ منداڵ خاڵی ده‌ستپێکه، به‌ڵام بۆخۆی به ته‌نیا دارێژه‌ری نۆڕم و یاساکان نیه و له راستیدا له پانتاییه‌کی گه‌وره‌تردا واته له کۆمه‌لگادا ئیش ده‌کا. گه‌ر سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ که تێیدا لانیکه‌می خۆشگوزه‌رانی بۆ بنه‌ماڵه دابینکرابێ و لانیکه‌می ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده‌یی بۆ تاکه‌کان، ئه‌وا بنه‌ماڵه ناتوانێ به ئه‌رکی خۆی هه‌ستێ و په‌یوه‌ندێکی گونجاو و شیاو له گه‌ڵ منداڵدا به‌رقه‌رار بکا. دانی به‌رده‌وامی زانیاری له مه‌ڕ منداڵان له میدیاکانه‌وه، په‌یوه‌ندی تۆکمه‌و به‌رده‌وامی نێوان قوتابخانه و بنه‌ماڵه بۆ وێنه ئه‌و بوارانه‌ن که ده‌توانێ ئاستی وشیاری دایک و باوکه‌کان بباته سه‌رێ و بیانخاته ناو پرۆسه‌یه‌کی شیاوی په‌روه‌رده‌ییه‌وه. که‌واته له راستیدا په‌روه‌ده‌ی منداڵ ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که هه‌موو بنکه په‌یوه‌ندیداره‌کان به ژیانی منداڵه‌وه لێی به‌رپرسیارن. که یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌م بنکانه به هێزکردنی رۆڵی بنه‌ماڵه له په‌روه‌رده‌کردنی که‌سایتی منداڵدایه. هه‌ر له‌م رووه‌وه ده‌توانین بڵێن که له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ئازادی موڕاڵ و کاراکتێر نه‌بێت ئه‌وا زه‌حمه‌ته که بنه‌ماڵه به ته‌نیا بتوانێ به‌م ئه‌رکه‌ی خۆی هه‌ستێ. ئه‌و منداڵانه‌ی که له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی تا راده‌یه‌ک ئازاد‌دا په‌روه‌رده ده‌کرێن، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌کی ترادیسیونیدا ده‌ژین، به توش کێشه‌گه‌لی فراوانه‌وه ده‌بن. ئه‌وه‌ی که که‌سایه‌تیی بنه‌ماڵه‌یی یاخود ناو کۆمه‌ڵگا له‌م جۆره مرۆڤانه‌دا ده‌یباته‌وه، باسێکی کراوه‌یه، به‌ڵام دوو خه‌سڵه‌تی بوونی دژ به یه‌کی شوێنی ژیان هه‌ر زوو منداڵ ده‌خاته ناو شه‌ڕێکه‌وه که بۆ ئه‌و هێشتا زووه. خه‌مۆکی، هه‌ست به نامۆیی کردن و به‌گژداچوونه‌وه، نیهیلیزم یاخود شۆڕشگێڕی ده‌توانن ئاکامه ده‌روونناسی، فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ها که‌سایه‌تییه‌ک بن. به‌ڵام دژواربوونی مه‌سه‌له‌که نابێته به‌رگری له‌وه‌ی که به‌هه‌رحاڵ هه‌ندێک بنه‌ماڵه که ره‌نگه که‌میش نه‌بن به‌م ئه‌رکه هه‌ڵده‌ستن، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا یه‌کێک له دیارده ئاڵۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه له ژیانی ترادیسیونیهوه به‌ره‌و ژیانێکی مودێڕن.
فه‌ڕۆخ نیعمه‌تپوور
***
1- Tenkere og ideer, T. Tollefsen,H. Syse, R. F. Nicolaisen
1- Fag, identitet og fortelling, Av: Sverre Dag og Mogstad, side 80, 81
دیدگاهتان را بنویسید