سێدارە ، کردەیەکی مانابزر لە خەونی دادوەریدا
سێدارە ، کردەیەکی مانابزر لە خەونی دادوەریدا
ئه‌و که‌سه‌ی کهلهپچهکراوهو ته‌نافی سێداره‌ی له ملدایهو ئاخرین چرکه‌کانی ژیانی ئه‌زموون ئه‌کات، تاوانبار بێ یان بێ‌تاوان، به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌چێت و ناچار ملکه‌چی کرده‌وه‌ی توڕه‌و قوربانی تووندوتیژیی یاسایه. به‌ڵام داخۆ ئه‌وانه‌ی که له‌ولاوه راوه‌ستاون‌و به خۆشحاڵیه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی به‌ناو عه‌داله‌تی سێداره‌ن، ئایا کومه‌لێک مرۆڤی ئاسایى بێ تاوانن؟
ئه‌و که‌سه‌ی لانکه‌ی تۆڵه‌و رق‌و قین له دڵ‌و بیری خۆیدا رادهژهنێو کۆرپه‌ی مه‌رگ له ده‌روونیدا گه‌وره ئه‌کات، وه‌ها که ئیتر هه‌ستی شانازی تێیدا ده‌خوڵقێت، به راده‌یێک که له کاتی له سێداره‌دانی مرۆڤێکیتر خۆشی سه‌رتاپای داده‌گرێ، ئایا مرۆڤێکی تهندروستو نۆرماڵه؟ ئایا ئه‌وه‌ی که سه‌ندنی ژیانی تاوانبارێک وه‌کوو ده‌رمانێک بۆ ئازاره‌کانی خۆی ده‌بینێ، ده‌توانێ ئینسانێکی شیاوی مانای ئینسانبوون بێت؟
ئه‌و تیۆر‌و بۆچوونه‌ی که ده‌ڵێ سێداره ئه‌توانێ تۆقاندن‌و چاوترساندنێک بێت بۆ هه‌موو بکوژان و تاوانباران، هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به تووشی گه‌لێک که‌ندو کۆسپه‌وه ده‌بێ، چونکه کرده‌وه‌ی له‌سێداره‌دان، خۆی خۆی نه‌فی ئه‌کاته‌وه. چونکا سێداره‌دان خۆی خوازیاری کوشتنی ئینسانێکی دیکه‌یه و به شێوه‌یێک له شێوه‌کان چه‌پڵه لێدانه بۆ مرۆڤکوژی. ئه‌م تیۆره به درێژایی سه‌ده‌کان، کولتوری توندوتیژیی و کوشتن‌و بڕین‌و هه‌روه‌ها رێز دانه‌نان بۆ گیانی ئینسانی زیندوو راگرتوه‌و دیسانه‌وه توندوتیژی بهرههمو به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌زانین که له فه‌رهه‌نگی توندوتیژیدا، ته‌نیا توندوتیژی له دایک ئه‌بێته‌وه، نه‌ک ئاشتی و ئارامی.
“قصاص” له دینی ئیسلامیشدا هه‌ر درێژه‌ده‌ری ئه‌م کولتوره‌یه و دینی ئیسلام نه‌یتوانیوه خۆی له ئاڵۆزی لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تاوان و دانه‌وه‌ی تاوان (سزا)، سه‌رکه‌وتوانه رزگار بکات و ئاسایی‌ترین شێوازی ره‌چاو کردووه که هه‌مان کوشتنه‌وه‌یه. مرۆڤ ده‌بێ به‌و ئه‌قڵییه‌ت و قه‌ناعه‌ته بگات که سه‌ندن و گرتنی گیانی مرۆڤ مافی هیچ که‌سێک نیه‌و نابێ به ده‌ست مرۆڤ یان مرۆڤه‌کانیتر بێت. هه‌روه‌ها هیچ قانون، شهرعو قۆناخێکی تایبه‌تی مێژو له‌و ئاسته‌دا نین که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی خۆیان گیانی مرۆڤ بکێشن. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر راده‌ی تێگه‌یشتوویی مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگا نه‌گاته ئه‌م ئاسته، قه‌ت ناتوانێت بڕیاری سێداره‌ش له قانون و یاساکانی ده‌وڵه‌ته‌کاندا بسڕێته‌وه. چونکا ئه‌و کولتوری تووڕه‌یی و توندوتیژیه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگادایه زۆر جار سه‌ربه‌خۆ بڕیار ئه‌دات و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوانی قانون و یاسا نامێنێت و له سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی مه‌رگ به مه‌رگ و کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف به ده‌ستی خۆی بۆڕی قانوون ئه‌دات و عیداڵه‌تی خۆی ئیجرا ئه‌کات که وه‌کو زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش ئه‌م عیداڵهته به ناحه‌ق نازاندرێ و پشتیوانی لێ ئه‌کرێ.
ئه‌نگێڵس له کتێبی به‌ناوبانگی “سه‌رچاوه‌ی بنه‌ماڵه، ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نداریه‌تی تاکه‌که‌سیدا” سزای له سێداره‌دان نه‌فی ئه‌کاته‌وه‌و ده‌نوسێت: “سزای له سێداره‌دان . . . تۆڵه سه‌ندنه‌وه به هه‌مان شێوه‌ی کۆنه یانی شۆردنه‌وه‌ی خوێن به خوێن به‌ڵام ئه‌مڕۆ شکڵی گۆڕیوه.”
به له‌به‌رچاو گرتنی بڕیار و ئیراده‌ی وشیارانه‌ی نووسه‌رانی یاسا، سزای له سێداره‌دان‌و ستاندنه‌وه‌ی ژیانی تاوانبار، زۆر بێڕه‌حمانه‌تر و زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر له تاوانی قه‌تڵ دێته به‌ر چاو. چونکا نووسه‌رانی یاسای سزای ئێعدام له بار‌و دۆخێکی ئاسایی‌و به بێ هیچ گوشارێکی دهروونیو ده‌ره‌کی بڕیاری کوشتنه‌وه‌ی مرۆڤێک ده‌ده‌ن. تاوانبار, مامۆستای سه‌ره‌کی نووسه‌ری قانونی له‌سێداره‌دانه. به واته‌یێکیتر نووسه‌ری قانون هه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی قاتڵ به‌کار ده‌هینێ، که‌واته ئه‌توانین بڵێین ئێعدام خۆی تاوانه‌و خۆی ماڤی ژیان کردن پێشێل ئه‌کاته‌وه.
پرسیارێک لێره‌دا خۆی نیشان ئه‌دات: ئه‌ی چ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی سزا له‌گه‌ڵ تاوان یه‌کسان بکه‌ین؟ چ پێوانه‌یه‌ک بۆ تاوانی بکوژی به‌کار بهێنین؟
زۆر له مافناسان پێیان وایه که جگه له کوشتنه‌وه هیچ سزایێک ناتوانێ قه‌ره‌بوی تاوانی کوشتن بکاته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا پێویسته بلێین که ئه‌وان به‌رپرسایه‌تی تاوان ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی تاوانبار‌و له هۆکاره‌کانی تاوان ناکۆڵنهوهو سه‌رنجیشیان راناکێشێ. ده‌بێ ئێمه له ده‌روازه‌یێکی گه‌وره‌تره‌وه بۆ کێشه‌که بڕوانین‌و پێش نووسینی یاسای سزا بۆ تاوان، تاوان‌و سه‌رچاوه‌کانی بناسین.
لێره‌دا پرسیارێکی وردتر خۆی ده‌خاته روو: تاوان چه‌نده‌ی له ئه‌ستۆی تاوانباره (تاک) و چه‌نده‌ی له ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگا یان به‌شدارانی ناڕاسته‌وخۆی کاره‌ساته‌که‌یه؟
به رای من هه‌ر ئه‌م پرسیاره‌و به‌شکردنی تاوان به‌سه‌ر تاکو کۆ، سزای ئێعدام له‌سه‌ر بکوژ ده‌سڕێته‌وه‌و پله‌یێک سزادان سووکتر ئه‌کا.
له‌وانه‌یه لێمان بپرسن: ئه‌ی مافی کوژراو چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌کری؟ چۆن ئه‌توانین بیسه‌لمێنین که به نهکوشتنهوهی بکوژ دادپه‌روه‌ری ئیجرا کراوه؟
هه‌روه‌ک له پرسیاره‌که‌دا هاتووه، دادپه‌روه‌ری خه‌می سه‌ره‌کییه‌و هه‌ر بڕیار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که به دوایدا دێت هه‌ر به‌م مه‌به‌سته له‌به‌رچاو ده‌گیرێ، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که چه‌نده ئه‌توانین له ئیجرای عیدالهتدا سه‌رکه‌وتوو بین. هه‌روه‌ک له‌وه‌پێش وتمان پێویسته بۆ هه‌مووان روون بکرێته‌وه که تاوان سه‌داسه‌دی له ئه‌ستۆی تاوانباردا نیه. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش کوشتنه‌وه‌ی تاوانبار ناتوانێ ئیجرای سه‌داسه‌دی عیداله‌ت بێت. گه‌یشتن به‌م قۆناخه یانی لیکدانه‌وه‌ی دروست‌و رێک‌و پێک له هۆکاره‌کانی خوڵقاندنی تاوان که له ئه‌نجامدا به ده‌ستی تاوانبار پراکتیزه ده‌بێ (به واته‌یێکیتر تێگه‌یشتن له راده‌ی پێوه‌ندی تاوانبار له‌گه‌ڵ تاوانه‌که‌ی)، پێوانه‌ی ئێعدام بۆ قه‌تڵ ناعادڵانهیهو به‌م شێوه‌یه سێداره خۆی دادپه‌روه‌ری پێشێل ئه‌کا.
گه‌ڵاڵه‌و پلانی دروشمی “پێویستیی هه‌ڵگرتنی سزای له سێداره‌دان” بۆ زیاتر له سه‌دو په‌نجا سال پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. دروشمێکی هیومانستی که سۆسیالیسته‌کان و لیبڕاڵه‌کان هه‌موویان هه‌ڵگری بوون، به‌ڵام هه‌روه‌ک مێژوو بۆمان باس ئه‌کات بهشیکێ هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وان پشتیان له‌م دروشمه‌ی خۆیان کرد‌و لێی دوور که‌وتنه‌وه و هه‌ردووکیان سه‌ره‌نجام له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌کانی سه‌وز و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا خۆیان بینیه‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له رێکخراوه سیاسیه‌کان ئێستاش له ده‌ستهه‌ڵگرتنی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سزای له سێداره‌دان بێده‌نگیان کردووه. ئه‌م هێزه سیاسیانه که خۆیان به پێشره‌و و نوێنه‌ری کۆمه‌لگا ده‌زانن، ئه‌گه‌رچی له‌سێداره‌دانی هاوڕێیانی خۆیان به ده‌ست رژێمه‌کان مه‌حکوم ئه‌که‌ن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یێک ئه‌و مافه بۆ دوژمنانی خۆیان قایل نین و ته‌نانه‌ت زۆر به راشکاوی به‌ڵین به خه‌ڵک ئه‌ده‌ن که تاوانباران و دوژمنان به سزای تاوانه‌کانیان ده‌گه‌یێنن. یانی بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوولایه‌نه. به‌م جۆره مێژووی ئینسان، مێژووی تۆڵه سه‌ندنه‌وه به خوێن و قصاص بووه. هه‌ر بۆیه خولی بێپسانهوهی کوشتن و مه‌رگخوازی دووپات ده‌بێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌وره‌ی توندوتیژینوواندن دووباره به‌رهه‌م دێته‌وه و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که چوونه‌ته کاروانی دژایه‌تی سزای له‌سێداره‌دان له سه‌د تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا وه‌ک ئێران و له وڵاتانی جیهانی یه‌که‌مدا وه‌ک ئامریکا ئێستاش ئێعدام، عادڵانهیهو وه‌ک دیارده‌یێکی ئاسایی چاوی لێده‌کرێ.
دوواکه‌وتوویی یاساکان له وڵاتانی وه‌ک ئێران و چین له‌وه‌دایه که ته‌نیا بۆ تاوانی کوشتن، سزای کوشتن به‌کار ناهێندرێت (له ئامریکا ته‌نیا بۆ کوشتنی به قه‌سد، سێداره یان کورسی کاره‌با به‌کار ئه‌بردرێ)، به‌ڵکو بۆ هه‌ندێک کرده‌وه‌ى وه‌ک سێکس، دژایه‌تی سیاسی، بیروبڕواو هه‌ندێک تاوانی ئێکۆنۆمی سزای کوشتن و له‌سێداره‌دانیش ره‌چاو ده‌کرێ.
لایه‌نگرانی سزای ئێعدام چه‌ند هۆ به پێویست ئه‌زانن بۆ مانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان: به مه‌به‌ستی هاتنه خواره‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان، به بێ له‌سێداره‌دان کۆمه‌ڵگا کۆنترۆڵ ناکرێ. به واته‌یێکیتر ئێعدام دادپهروهرییهو کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێ. چونکا هۆی سه‌ره‌کی جینایه‌ت و کریمینال، ژێنێتیکهو سێداره‌دان ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا خاوێن بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئێعدام ئهببێته هۆی سارێژکردنی ئازار و برینی بنه‌ماڵه‌ی کوژراو.
به‌ڵام رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له لێکدانه‌وه‌کانی خۆی له سه‌ر سزای ئێعدام له‌و وڵاتانه‌ی که دستههڵگری سزای ئێعدام بوون له رووی ئامار و ژماره‌وه، رایانگه‌یاندووه که به هیچ جۆرێک ده‌ست هه‌ڵگرتن له سزای ئێعدام و لابردنی سێداره له یاسای ده‌وڵه‌تی نه‌بۆته هۆی زیاد بوونی قهتڵو رێژه‌ی تاوانباره‌کان له‌و وڵاتانه‌دا.
هه‌روه‌ها ترساندن‌و تۆقاندنی خه‌ڵکانی به کوشتنه‌وه خۆی جێگای پرسیاره. ئه‌مه چ سیسته‌مێکی په‌روه‌رده کردنه که بۆ فێر کردنی خه‌ڵک، ئه‌شێ تۆ له سێداره بدرێیت؟ قوربانی کردن هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ساسێکی له‌رزۆکی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆچوونه ئایینی‌و دینیهکانو له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ئهمڕۆییانهدا نه‌فی ئه‌کرێته‌وه‌و شوێنه‌واری خراپ له خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ. ته‌نانه‌ت من لێره‌دا باس له‌وه ناکه‌م که ره‌نگه ئینسانێک به بێ‌تاوان له سێداره بدرێت.
به داخه‌وه هه‌ر له‌م روانگه‌وه‌یه که دووباره په‌روه‌رده‌کردن و بارهێنان به کارێکی بێهووده له قه‌ڵه‌م ئه‌درێ و ته‌نانه‌ت زیندانیش به شوێنی ئازار و شکه‌نجه بۆ زیندانی له‌به‌رچاو ئه‌گیرێ، نه‌ک جێگایه‌ک بۆ چاککردنه‌وه‌ی رۆحی سه‌رلێشێواوی ده‌ستکردی کۆمه‌ڵگا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ی که باسمان کرد ده‌بێ له خۆمان بپرسین که ئایا سزادان ده‌توانێ تاوان بسڕێته‌وه؟ تاوان که روو ئه‌دات ئیتر ده‌بێ به رابردوو. کرده‌وه‌یه‌ک که ئیتر ناتوانین ده‌ستکاری بکهینو له باری زهمانیهوه گه‌ڕانه‌وه‌ی مومکین نیه. هه‌ر به‌م هۆیه سزادان قه‌ت ناتوانێ تاوان بسڕێته‌وه‌و ته‌نیا ته‌مبێ کردنی تاوانباره‌و هه‌ڕه‌شه‌یێکه بۆ داهاتوو و ئه‌و تاوانانه‌ی که هێشتا روویان نه‌داوه.
هه‌مو کۆمه‌ڵناسه‌کانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که بێ‌کاری، نه‌خوێنده‌واری، فێرکردنی چه‌وتی بنکه ته‌له‌فیزیۆنه‌کان، هه‌ژاری، گیروگرفتی دهروونیو رۆحی‌و بنه‌ماڵه‌یی سه‌ر به‌وان، له هۆکاره گرینگه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو ئێعتیاد، دزی، خۆفرۆشی، بێتاوانکوژی و جینایه‌ت و توندوتیژین. هه‌روه‌ها سته‌م و دووبه‌ره‌کیه جۆراوجۆره‌کان وه‌کو هه‌ڵاواردنی جینسی و ره‌گه‌زی‌و نهتهوهیو سه‌رکوتکردنه سیاسیه‌کان، ده‌وری سه‌ره‌کی له سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ئه‌گێڕن.
تاوانبارترین مرۆڤه‌کان له کاتی منداڵی و مێرمنداڵیدا، بێ‌تاوان و پاک بوونه. که‌واته تاوان و تاوانبار هۆکاریان هه‌یه نه‌وه‌ک بۆخۆیان هۆکاربن. سیسته‌می سیاسی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگایه که ده‌بێ بکێشرێته سه‌ر مێزی لێکۆڵینه‌وه‌و سزا. که‌واته سێداره‌دان نه‌ته‌نیا چاره‌ی کێشه نیه به‌ڵکوو فیرکردنێکی چه‌وته که شوێنه‌وار و ئه‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی زۆر ناله‌بار له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ.
مارکس له وتاریکدا به ناوى “سزای له‌سێداره‌دان” ئه‌نووسێت:” ئه‌مه چ جۆر کۆمه‌ڵگایێکه که بۆ پاراستنی خۆی جگه له جه‌للاد کهرهسهیهکیتر بۆ خۆی نادۆزێته‌وه؟ ئایا پێویست نیه که به‌جێی رێزلێنان له جه‌للادێک که تاقمێک تاوانبار له سێداره ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جێگا بۆ تاوانبارانی دیکه بکاته‌وه، زۆر لێبڕاوانه ده‌رباره‌ی گۆڕانی ئه‌و سیسته‌مه بیر بکه‌ینه‌وه که جه‌للاد و تاوانباری وه‌ها ده‌خوڵقێنێ؟ ”
فه‌رهاد نێعمه‌تپوور
دیدگاهتان را بنویسید