فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

سێبەری سەر پردەکە (دەنگ)

کات 03/03/1396 327 بازدید

سێبەری سەر پردەکە (دەنگ)

خوێندنەوەی چیرۆکی “سێبەری سەر پردەکە

سێبەری سەر پردەکە (دەنگ)

…“چونکە دڵدارەکان خەریکی ماچکردنی یەکتربوونە و ئێمە دەزانین کە بە گوێرەی نەریتێکی کۆن و لەمێژینە لە کاتی ماچکردندا کەس ناتوانێ کەسی تر بکوژێ،… چونکە سپوورەکە نەخۆش بووە و بەردەوام زەینی نوقم و کەیلی رووداوێکی گەورەی مێژوویی لە کاتی کارکردندا بووە،… هەروەها چونکا شۆفیر تاکسییەکە خەونووچکە بردوویەتییەوە و هەر بەم هۆیەوە تەنانەت نەیتوانیوە لێکی بداتەوە کە پیاوی سەر پردەکە لە راستیدا پاڵتۆ و کڵاوی لەبەر و لەسەردا بووە یان نا، هۆکاری کوژران، یان باشتر بڵێین هۆکاری ونبوونی پیاو یان سێبەری سەر پردەکە دیار نیە. ئێمە لێرە بە شێوەی کاتی هەتا بەڵگەی تر دەستدەکەوێ، فایلەکە دەبەستین. هەر کە بەڵگە یاخود رێوشوێنی تر لە سەر ئەم فایلە ئاڵۆزە دەستکەوت، ئەوا دەستبەجێ دەکرێتەوە و هەوڵدەدرێ بکوژی پیاوی سەر پردەکە بدۆزرێتەوە!”…

سێبەری سەر پردەکە (دەنگ)
فەڕۆخ نێعمەت پوور

ئەم چیرۆکە لە کتێبی “نیشتمان بە زمانی با دەدوێ” چاپ کراوە.

تەگەکان : ، ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *