فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ماه: اردیبهشت 1402

  • هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم ساڵی ٩۴ی زایین، لە ئەوپەڕی باوەڕ بە سەرکەوتنی رێباز و ئایدیاکانم، کتوپڕ خۆم لە ناوەڕاستی شاری ئانکارادا بینییەوە. گێژ و وڕی ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو، لە بینا بەرزەکانی دەورووبەری خۆم و شەقامە قەرەباڵغەکانم رووانی. بە خۆم گوت رەنگە هەموو شتێک خەونێکی بێتام بێت. خەونێک لە چەشنی ئەو خەونانەی کە بێهۆ هەر لە […]

    ۳۰/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 170 بازدید زۆرتر...
  • ئێوارەیەکی بابۆس

    ئێوارەیەکی بابۆس

    ئێوارەیەکی بابۆس ئێوارەیەکی بابۆسرۆماننوسینی: فەڕۆخ نێعمەت پوور …سێبەرەکە هەروا بێدەنگە. نەکا من هەڵە بم؟ نەکا خەیاڵ منی لەگەڵ خۆی بردبێ. رادەکشێمەوە و، چاوەکانم دەقونجێنمەوە. دەست بەرزدەکەمەوە و پەنجە بە سەر تابلۆی قیژەی پشتی سەرمدا دێنم. تابلۆ بەناوبانگەکە سەیرەکەی مونک. بیر لە شیوازی سەیری رەنگەکەی (ئاسمانی سوور و دونیای شین) و، ئەو جەستە شەپۆل ئاسایە دەکەمەوە […]

    ۲۲/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 184 بازدید زۆرتر...
  • سبەی هەتاو هەڵنایەت

    سبەی هەتاو هەڵنایەت

    سبەی هەتاو هەڵنایەت ئێوارە کاتژمێر چوار و نۆزدە دەقیقە کاتێک خۆر داچوو و، ئەستێرەکان لە ئاسمانی بەرزی پاییز کەوتنە جریوەجریو، بە هاوڕێکەم وت شەوێکی درێژ دەبێ و رەنگە سبەی هەتاو هەڵنەیەتەوە. بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم. وەک بڵێی بپرسێ ئەدی چار؟ وتم وا باشە بڕۆین! وتی بۆ کوێ؟ وتم بۆ ئەو سەرزەمینەی وا جارێکی تر بەڵێنە […]

    ۱۹/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 190 بازدید زۆرتر...
  • رۆژەکان تێپەڕین

    رۆژەکان تێپەڕین

    رۆژەکان تێپەڕین دکتۆر گوتی سێ مانگی تر دەمری. سەرەتانم بوو. نە گوتم باشە و نە گوتم نا. تەنیا لێم رووانی. نا سەیری سەعاتەکەیشم کرد. کاتژمێر یەک و نیو بوو. دکتۆر لە پێڵاوەکانم کە جووتێک شبراوی رەش بوون، رووانی و منیش وەدەرکەوتم. دوواتر سوار تاکسی بووم و، بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. تا چەند رۆژێک بە کەسم نەگوت. […]

    ۱۶/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 223 بازدید زۆرتر...
  • برگزیدن رمان "گرداب" از جانب "کانون فرهنگی رود" کشور سوئد

    برگزیدن رمان “گرداب” از جانب “کانون فرهنگی رود” کشور سوئد

    برگزیدن رمان “گرداب” از جانب “کانون فرهنگ رودی” کشور سوئد ضمن تبریک به مناسبت روز جهانی کتاب، رمان “گرداب” به کردی “گێژاو“نوشته فرخ نعمت پور از جانب “کانون فرهنگی رود” کشور سوئد برگزیده شد. به همین مناسبت این کانون قرار است تعداد  300 جلد از این اثر توسط انتشارات 49 کتاب به همه کتابخانه های […]

    ۰۴/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 192 بازدید زۆرتر...
  • پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن "ناوەندی کولتور رۆد" لە وڵاتی سوئێد

    پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد

    پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد هەواڵی خۆش بۆ خوێنەران و نوسەرانی جیهانی ئەدەبی کورد وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کتێب، رۆمانی ” گێژاو” نوسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە لایەن ناوەندی “کولتور رۆد” لە وڵاتی سۆئێد پەسەند کرا. بەڵێنە ناوەندی رۆد 300 دانە لەم رۆمانە لە لایەن “وەشانخانەی 49 کتێب” بەسەر کتێبخانە سەرەکیەکانی […]

    ۰۴/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 202 بازدید زۆرتر...