دسته: ئەدەبی و رەخنە
-
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس”
رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس” وتار: پرسیار و وڵام: لە ئەدەب و هونەرەوە بەرەو جیهانی جوانیەکەنلە شەوێکی دیکەی کلتوریدا بە یەک دەگەینەوە و گوێ بۆ ئەو نوسەر و قەڵەم بەدەستانە رادەدێرین کە لە راستای گەشە پێدان بە ئەدەب و رۆشنبیری نەتەوەکەماندا هەنگاو دەنێن و دەنوسن. ڕێکەوت: 2024.01.13کات: 18:00 بۆ 21:00شوێن: نروژ، سترۆممێن ، […]
-
دەمێک لەگەڵ مارف خەزنەدار
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ریالیستی ئەوەیە کە بە خوێندنەوەی، دۆخی ئەو سەردەمەی وا چیرۆکەکە دەربارەی دەدوێ، تا رادەیەکی باش راستەوخۆ دێتە بەرچاوت. لانیکەم لە هەندێ بواردا و لەو بوارەدا وا چیرۆکەکە پێیەوە سەرقاڵە. ئەدەبی ریالیستی بە جوانترین شێوە دۆخە کۆمەڵایەتی، ئابوری و چینایەتییەکان دەنوێنێتەوە و، جگە لەمە لە باری دەروونیشەوە بە گوێرەی پێویست لەگەڵ مرۆڤی […]
-
خەمڵی پەموو و سەرنجیک
خەمڵی پەموو و سەرنجیک ‘خەمڵی پەموو’ کورتە چیرۆکێک لە نووسینی زیندەیاد ‘حەسەن قزڵجی’یە کە بە پێشەنگی نووسینی کورتە چیرۆک لە ئەدەبی کوردی لە کوردستانی ئێران دەژمێردرێ. حەسەن قزڵجی کە لە باری بیروباوەڕەوە مارکسیست ـ لنینیستە، وەک هەموو چەپەکانی ئەو سەردەمە مەیلێکی تایبەتی بە ریالیزم وەک شێوازی نووسینی دەربڕینی ئەدەبی هەیە؛ شێوازێک کە تێیدا کێشە کۆمەڵایەتی […]
-
هاوڕێیانی خوینەر
هاوڕێیانی خوینەر پێنج شەممە ١٩ مانگی یەکی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوونی بیست و یەکەمین دانیشتنی ساڵی سێیەمی گروپی هاوڕێیانی خوێنەر سازدرا، کە تیایدا گفتوگۆ دەربارەی ئەزموونی نووسەر، چیرۆکنووس و ڕۆماننووس (فەڕۆخ نێعمەتپوور)کرا. بەڕێزیان لە وڵاتی (نۆروێژ)ەوەو لە ڕێگەی ڤیدیۆ مەسنجەرەوە لەکۆبوونەوەکەدا بەشداربوو. لە دانیشتنەکەدا جگە لە باسکردن لە ئەزموونی نووسەر، تیشکخرایە سەر شێوازەکانی نووسینی کورتە چیرۆک، تەکنیکەکانی […]
-
ئەدەب و کۆمەڵگا
ئەدەب و کۆمەڵگا دەقی قسەکانی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لە بلژیک ـ گێنت، ٢۵ و ٢۶ی دێسامبری ٢٠٢٢. وتارەکە لە ژێر ناونیشانی ‘ئەدەب و کۆمەڵگا’دایە و لە رێگای نێتەوە پیشکەشکرا. پێشکەش کردنی وتار: ئێرە کرتە بکە (لە یوتیوب): ئەدەب و کۆمەڵگا دەقی قسەکانی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لە بلژیک ـ […]
-
ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە
پێشکەش کردنی وتار: ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە چیە؟ نووسەری بەرێز فەروخ نێعمەتپور رۆژی 25.juni سمینارێک ئەدەبی و رۆشنبیری لە ژێر ناوی ” ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە” لە شاری تونسبەرگ بەرێوە دەچێ. ئەم سمینارە لە لایەن سەنتەری کوردانی ڤێستفۆڵد ئامادەکاری بۆ کراوە. هەروەها “کۆمەڵەی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتی نەرویج” هاوکارن […]
-
‘جان شتاین بەک’ و شەوێکی بێ مانگ
‘جان شتاین بەک’ و شەوێکی بێ مانگ جان شتاین بەک نووسەری چەوساوەکان بوو. رۆمانی ‘هێشووەکانی تووڕەیی’ و ‘مشکەکان و بنیادەمەکان’ کە باس لە چینی کرێکار و زەحمەتکێشی ئامریکا در کاتی قەیرانی گەورەی ئابووری لە ساڵی ١٩٢٩، دەکەن بە جوانی ئەم راستیە دەردەخەن. دیارە جان شتاین بەک تەنیا دەربڕی جیهانی چەوساوەکان نەبوو، بەڵکو ئەو وەک نووسەرێکی […]
-
هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە
وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]
-
چیرۆک و ئەخلاق
چیرۆکەکان هەمیشە هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی بوونە. هەر لە رەگەزە سەرەتاییەکانیانەوە بگرە تا هەنووکە زۆربەیان هەوڵدەدەن تەنانەت گەر هەڵگری راستەوخۆی پەیامێکی ئەخلاقیش نەبن ئەوا ناڕاستەوخۆ دەربڕی بن. حەقایەتەکانی گوێی ئاگردان، چیرۆکە ئایینیەکان و بگرە چیرۆک و رۆمانی سەردەمی مودێڕنیش لەم یاسایە بەدەرنین. بۆ وێنە بڕوانە رۆمان و چیرۆکەکانی تۆلستۆی، یان نووسەری فەڕەنسی ڤیکتۆر هۆگۆ. چیرۆک و […]
-
گرینگیی یۆتۆپیا
‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و چ لە […]