فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: ئەدەبی و رەخنە

  • هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]

  • چیرۆک و ئەخلاق

    چیرۆک و ئەخلاق

    چیرۆکەکان هەمیشە هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی بوونە. هەر لە رەگەزە سەرەتاییەکانیانەوە بگرە تا هەنووکە زۆربەیان هەوڵدەدەن تەنانەت گەر هەڵگری راستەوخۆی پەیامێکی ئەخلاقیش نەبن ئەوا ناڕاستەوخۆ دەربڕی بن. حەقایەتەکانی گوێی ئاگردان، چیرۆکە ئایینیەکان و بگرە چیرۆک و رۆمانی سەردەمی مودێڕنیش لەم یاسایە بەدەرنین. بۆ وێنە بڕوانە رۆمان و چیرۆکەکانی تۆلستۆی، یان نووسەری فەڕەنسی ڤیکتۆر هۆگۆ. چیرۆک و […]

  • گرینگیی یۆتۆپیا

    گرینگیی یۆتۆپیا

    ‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و چ لە […]

  • شۆکی گەورە

    شۆکی گەورە

    هەموو نووسەرێک دەبێ لە ژیانیدا شۆکێکی گەورەی بەرکەوتبێ بۆ ئەوەی بتوانێ ببێ بە نووسەر. شۆکێکی گەورەی رۆحی کە هەڵدەداتە گۆڕانێکی دەروونی سەیر و لەوێوە وزەیەک لە هەناویدا ئازاد دەکا کە بۆ خۆیشی بەجوانی نازانێ چییە و تەنیا لە رەوتی نووسین و بەردەوامییەتی تیایا دەتوانێ کەمکەم بیناسێ و پێناسەی بکا،… جا چ بۆ خۆی و چ […]

  • سووک کردنی وشە لە کلتوردا

    سووک کردنی وشە لە کلتوردا

    فیلسوفی جەزایری ـ فەڕانسی ژاک رانسیەر، سیاسەت تەنیا بە راهێنانی هێز و شەڕ و پێشبڕکێی نێوان هێزەکان نابینێ، بەڵکو سیاسەت وەک چێکردنی ژوورێکی تایبەت یاخود ئەو سوبیەکتانە دەبینێ کە دەتوانن شتە ئۆبیەکتییەکان پێناسە بکەن و بیاندەنە بەر لێکۆڵینەوە. واتە لەم ژوورەدا کۆمەڵێک سوبیەکت کە دانیان پێدانراوە دەتوانن مانابدەنە ئۆبیەکتەکان.* کەواتە لای ئەم فیلسوفە، سیاسەت تەنیا ململانێی […]

  • وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)

    وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)

    چەند تێبینییەک لە سەر نووسراوەکەی بەڕێز عەزیز مەحموودپور لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” کاری هیچ نووسەرێکی رۆمان نیە کە بۆ خۆی ئەرکی بەرگری کردن لە بەرهەمەکەی لە ئەستۆ بگرێ. من ئەم نەریتە دەشکێنم تەنیا لە بەر یەک هۆ، ئەویش هەوڵدان بە مەبەستی دیقەت بەخشین بە نووسین. کاک عەزیز لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی “خوێندنەوەیەکی […]

  • زەمەن لە گێڕانەوەدا

    زەمەن لە گێڕانەوەدا

    زمانی گێڕانەوە دەکرێ بە گشتی لە سێ حاڵەتدا رووبدات: رابردوو، ئیستا و داهاتوو. ئەگەرچی لە ژێر دوو گروپی رابردوو و داهاتوودا دەکرێ ژێرگروپی تریش هەبێ، وەک داهاتووی دوور و رابردووی دوور. من لێرەدا هەوڵ دەدەم تەنیا خۆم ببەستمەوە بە دوو گروپی رابردوو و ئیستاوەو بە هێنانەوەی دوو نموونە جیاوازییەکانیان بخەمە روو. لە زمانی کوردیدا کاتێک […]

  • کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم

    کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم

    کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم ئەم وتارە لە گۆڤاری سروە ژمارە 64 خەزەڵوەری ساڵی 1370 لاپەڕەی 13 چاپ کراوە. گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی فەڕۆخ نێعمەتپوور

  • زمانی یەکگرتووی ئەدەبی

    زمانی یەکگرتووی ئەدەبی

    زمانی یەکگرتووی ئەدەبی ئەم وتارە لە گۆڤاری سروە ژمارە 56 رەشەمەی ساڵی 1369 لاپەڕەی 16 چاپ کراوە. گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی فەڕۆخ نێعمەتپوور