دسته: نوسینی چیرۆک
-
دەچمەوە بۆ چین
دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]
-
هەتاوفرۆشی
هەتاوفرۆشی ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە […]
-
ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە […]
-
پێشبڕکێی کەران
پێشبڕکێی کەران من کە تەنیا چەند عانەیەکم پێ مابوو و حەزمدەکرد بیانکەم بە جانتایەک لە پارە و بیدەم بە کۆڵمدا و مانگەکانی داهاتووی ژیانم بە بێ خەم بەرێ بکەم، بڕیارم دا بچم و لە پیشبڕکێیەکدا یاخود لە قومارێکدا بیانخەمەگەڕ، بەڵکو بە تەمای خوا شتێکیان لێ سەوز بێت. بۆ ئەم مەبەستە رووم لە بازاڕکرد. سەرەتا رووم […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.
-
مانگاکەیشیان برد
ماوەیەکە بۆ رەوینەوەی تەنیایی خۆم، مانگایەکم کڕیوە. مانگایەکی بەڵەکی چاو خومار. لە جوتیارێکم کڕی. پەتێکم کردە ملی و پێکەوە بەرەو ماڵەوە رۆیشتین. لە رێگا هەموو کەس سەیری ئەو دیمەنە غەریبەیان دەکرد. بەڵام من و مانگاکە لەوە لەخۆباییترین بووین گوێ بدەینێ.
-
گووڵەکان و مرۆڤەکان
گووڵەکان و مرۆڤەکان مێزێکی هەیە لە گۆشەی ژوورەکەیدا. لەو گۆشەیەی لە تەنیشتێکیدا ئاوێنەیەک هەڵواسراوە و لە تەنیشتەکەی تریدا گیرەیەک بۆ هەڵواسینی پاڵتۆکەی. ئەو پاڵتۆیەی هەر چوار وەرزی ساڵ لەوێیە. لەسەر مێزەکەیش هەمیشە دەستە گووڵێک لەناو شووشەیەکی قەدباریکدا بە رەنگە جۆراوجۆرەکانییەوە دەدرەوشێتەوە. گووڵی ‘زەردو سووری سلێمان بەگ’ی بانەن. لەو گووڵانەی لەو قەبرستانە دەڕوێن. قەبرستانی سڵیمان بەگی […]
-
لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
ئەگەرچی لە دووای هێنان و بردنێکی زۆر، بیمە پووڵەکەی داوە و لەدەستی بنەماڵەی خاوەن مردووەکە رزگاری بووە، بەڵام هێشتا پێی وایە ئەم مردووەکەی ژێرنەخستووە و ئەوە مردووەکە خۆی بووە خۆی ژێر ماشینەکەی ئەم خستووە! کە ئەمە دەڵێ، پێی پێدەکەنن! هەڵبەت یەکەم جاریشە لە ژیانیدا (لە پەنجا ساڵ تەمەنی زیاترە)، پێکەنینی خەلکی پەرۆشی ناکا. راستییەکەی ئەوەیە […]
-
بۆنی کۆترەکان
بۆنی کۆترەکان سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی. هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ. کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، چایچییەکەیش غیرەت دەیگرێ و […]
-
تەرکی ناکەم!
نەک باوکم، دایکم، ژنەکەم یان منداڵەکانم، بەڵکو هەموو دونیا بە ‘سیبیل جان’ و ‘هانی’شەوە گەر تکای دونیام لێبکەن، قەت تەرکی ناکەم،… قەت واز لە جگەرە ناهێنم. قەت قەت،… چۆن دڵم دێت! جگەرە خۆشترین شتی دونیایە. ئەگەرچی ئێمە وەک مرۆڤەکانی ئاسیا، ئورووپا، ئافریقا و ئۆسترالیا درەنگ پێمان زانی و تەنیا لە دووای ئەوەی کریستۆف کۆلۆمبی زێدە […]
-
من شۆڕشگێڕم!
من شۆڕشگێڕم! من شۆڕشگێڕم. من لە شۆڕشگێڕبوونی خۆم پەشیمان نیم. وا بیردەکەمەوە هەر مرۆڤێکی شەریف لەم گەردوونەدا کە ئێمەی تێدا دەژین دەبێ شۆڕشگێڕ بێت. تەنانەت ئەگەر شۆڕشگێڕبوونەکەیشی قەت نەگاتە هیچ ئەنجامێک. ئەو لە راستیدا دەبێ شۆڕشگێر بێ چونکە شۆڕشگێربوون پێش ئەوەی گەیشتن بێ بە ئامانجێ، بریتیە لە شێوازی دروستی ژیانکردن. لە راستیدا ئێمە دەژین نەک […]