دسته: نوسینی چیرۆک
-
دڵتەنگییەکانی باجی
باجی ئەوەتەی لەبیری دێ دڵی تەنگە. هەڵبەت بۆ خۆیشی لەبیری نایەت لە کەیەوە. هەندێ دەڵێن هەر کە چاوی بە دونیا پشکوت وای لێهات، هەندێکی تر دەڵێن لەو رۆژەوە یەکەمین بیرەوەری لە مێشکیدا چێ بوو، کۆمەڵێکی تریش دەڵێن خەتای مردووەکانە. بەڵام، لەو ساڵانە ئەوەندە تێپەڕبووە کە باجی بۆ خۆی بەلایەوە زۆر گرینگ نەبێ چۆن و کەی […]
-
سێبەری سەر پردەکە
سێبەری سەر پردەکە ئەو رێک لەسەر ئەو پردە ون بوو وا ئەم بەراوبەری چۆمەکەی پێکەوە دەبەستەوە. لە بەیانییەکی سارد و زووی رۆژێکی پاییزی. ئەو چۆمەی چوار وەرزەی ساڵ دەخرۆشا و، ئاوە لێڵ و قوڕاوییەکەی قەت کۆتایی نەدەهات. ئەوانەی دوواسات بینیبوویان، دوو دڵدار، سپوور و شۆفیر تاکسییەک بوون. دوو دڵدارەکە دەیانگوت پیاوێکیان بینیوە کە بە سەر […]
-
چاوەکانی بووش
چاوەکانی بووش ‘سەدام’ بیست رۆژ بوو لە کونەکەی (حەشارگەکەی) نەهاتبووە دەرەوە. لەوکاتەوە هەستی بە جموجۆڵی هەندێ کەس و هەندێ دیاردەی غەریب لە دەورووبەری خۆی کردبوو، مەسڵەحەتی لەوەدابینیبوو نەچێتە دەر. بۆ ئەوەیش تاریکی و بێدەنگیی ناو کونەکە ورەی پێبەرنەدا، لەبەر چرامووشییەکەیدا لەسەر قوماشێکی سپیی گەورەی دوو لە سەر دوو خەریکی کێشانەوەی روخساری ‘جۆرج بووش’ بوو. وێنەکە […]
-
ئەلبومی کوکوختییەکان
ئەلبومی کوکوختییەکان لە دەرەوە کوکوختییەک دەخوێنێ. کوکوختییەکە هی دراوسێکەیانە، واتە لە حەوشەکەی ئەواندا دەژی. تەنانەت بە شوێنی هێلانەکەیشی دەزانێ. دووانن. نێر و مێیەک. جیهانی ئاژەڵ وەهایە. هەمیشە نێر و مێ پێکەوەن. بەیەکەوە دەژین. نە نێرەکە کاتێک کوکوختییەکانی تر بەدەرەوەن شەرم لە مێینەکە دەکا و، نە مێینەکە شەرم لە نێرەکە. هێلانەکەیان لە بن میچی سەر باڵکۆنەکەیە. […]
-
نەبی ئەلئەکڕەم
نەبی ئەلئەکڕەم ‘باراک ئوباما’ کە لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرە گەورەکانی کۆشکی سپی، پشیلە سپییەکەی بە باوەشەوە، دانیشتبوو، لە کاتێکدا بە وردی سەیری دەرەوەی دەکرد و دەستی بە سەروپشتی پشیلەکەدا دەهێنا، گوتی “بە سەری ئەم پشیلەیە گەر خەڵاتی ئاشتیی ئۆسلۆ نەبوایە، بێگومان دەستبەجێ فرمانی دەست تێوەردانی سەربازیم لە سوریا، هەر ئەو کاتەی وا هەواڵی بەکارهێنانی […]
-
پەڵەی لیخن
پەڵەی لیخن ئەمشەو، دەرەوە مانگەشەوێکی یەکجار خۆش بوو. گەورەگەوەرە لەوسەرەوە بەسەر ئەو دەریایەیدا ماوەیەکە بووەتە بەشێک لە ژیانی من، دەدرەوشایەوە و، دەریایش وەک ئاوێنە دیسان تیشکەکەی دەدایەوە بەڕووی ئاسماندا و ئیتر جیهان ببووە چراخانێکی سروشتیانەی سەیر. من لە سەر باڵکۆنەکە راوەستام و لەگەڵ ئەوەی هەوا سارد و بەچەند دەرەجە لەژێر سفرەوە بوو، تێرتێر لەو دیمەنە […]
-
دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە!
دڵنیا هەنگاو هەڵبێنە! قرپۆکەکان دوو جۆرن: سەوز و خۆڵەمێشی. خۆڵەمێشییەکان زۆرترن. هەتا دەشیانکوژی زیاد دەکەن، کەچی سەوزەکان وانین، هەتا دەیانکوژێ کەم دەکەن! بۆیە ئەو ئێوارەیە ئەو هەتا توانی لە خۆڵەمیشییەکانی کوشت لە کاتێکدا بەردەوام بەلاچاوێکیش بە شوێن سەوزەکاندا دەگەڕا. هەڵبەت لەخوێنا فەرقیان نیە. وەک یەک سوور سوور،… سورێکی لینج کە دەستبەجێ لەگەڵ قوڕ و لیتاو […]
-
بەندیخانە
بەندیخانە ئەو رۆژەی لە بەندیخانە ئازادیان کرد، لەبەر دەرگاکەیدا کەمێک راوەستا، چاوەکانی قونجاند و هەوڵیدا دوواوێنە لە گەڵ خۆی هەڵگرێت، هەرچەند هەڵگرتنی دوواوێنە سەرەڕای مانەوەی ساڵانی ساڵ لە ژوورێکدا زەحمەتە و لە راستیدا ئەوەی لە یاددا دەمێنێتەوە تەنیا وێنەیەکی گشتییە و بەس. نازانێ بۆ، بەڵام لانیکەم ئەمە دەزانێ کە کات هەمیشە ئەوەندە کەلێن و قوژبنی […]
-
چۆلەکە کوژەکە
چۆلەکە کوژەکە سوێندی دەخوارد گەر کەسێک هەبایە و وردەبەردی فریا خستایە، رۆژانە بە قۆچەقانییەکەی، بە قەدەر باخێک چۆلەکەی دەکوشت! کە بەسەرسامییەوە لێیان دەپرسی “بەقەدەر باخێک؟” لە وەڵامدا دەیگوت “مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەو چۆلەکانە رۆژانە روو دەکەنە باخەکە، دەیانکوژم!” راستی رۆژانە چەند چۆلەکە روودەکەنە باخەکە؟ ئەو ساڵەی وا نزیکترین هاوڕێم گیانی لەدەست دا و مرد، من […]
-
دەنگی بلوێر
دەنگی بلوێر خودا کە دەنگی بلوێرەکە دەهاتەوە گوێی، وەک هەمیشە توڕە دەبوو، هەر چی لەبەردەستدا بایە فڕێی دەدا، هەر لە گۆی زەوییەوە بگرە، هەتا هەتاو و ئەستێرە و کاکەشانەکان. کە فڕێیشی دەدان، دونیا بۆ چەند ساتێک وەها دەشێوا کە بۆ وێنە من لە جیاتی ئەوەی لە ماڵی خۆمان وەک هەمیشە لە بەر پەنجەرەکەدا بم، دەمبینی […]
-
گۆڕی یەهودا
گۆڕی یەهودا زۆر حەزدەکەم بارگەوبنە بپێچمەوە و هەمووی بخەمە جانتایەک و بیدەم بە کۆڵمدا و روو لە وڵاتی فەلەستین، ئیسڕائیل یاخود باشتر بڵێم (بەهۆی ئەوەی هەندێ کەس رقیان لە ناوی ئیسڕائیلە) روو لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بکەم. رێک ئەو جێگایەی، یاخود ئەو ناوچەیەی چیرۆکی مەسیحی تیا روویدا. هەڵبەت لێتان تێک نەچێ، ناچم بۆ ئەوەی دیسان […]