دسته: نوسینی چیرۆک
-
دارگوێزەکانی هەورامان
دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]
-
ئاوێنە
ئاوێنە ئەو ساڵەی ئەو لەبەر ئاوێنەکە خەریکی داهێنانی پرچی خۆی بوو، فڕۆکەکانی سوپای وڵاتی دراوسێ بە تەمای بوردومانکردنی شار، گەیشتنە ئەو ئاسمانە ساماڵەی وا ئەو خەونی عیشقی تیادەبینی. ئاوێنەکە، کە لە دایەگەورەی دایەگەورەیەوە بۆی بەجێمابوو، ئاماژەی پێدا خۆی بشارێتەوە، بەڵام ئەو ئەوەندە خەریکی جوانیی خۆی بوو و، ئەوەندە لە ئیشقێکی خەیاڵیدا نوقم ببوو کە نەیدەتوانی […]
-
رێگای کانی
رێگای کانی رۆژێک لە سەر کانیی ئاوایی دانیشتبوو و خەونی بەو رۆژەوە دەبینی تەنیا بۆ جارێکیش بێت ئاودیوی ئەو چیایە بکەوێ وا لە رۆژئاوای گوند بەرەو ئاسمان قەدی کێشابوو و هەیبەتی باڵای خۆی بە سەر ئاواییدا وەک پاڵەوانی چیرۆکە ئەفسانەییەکان خستبوو. پشتاوپشت ئەم چیرۆکە هاتبوو تا گەیشتبووە ئەو. ئەوەی کە گەر دەتەوێ ناوت بۆ هەمیشە […]
-
خوێن
خوێن فرانک سەیری کاتژمێرەکە دەکا. دە بۆ یازدەیە. لە ژووری کارە تاریک و خەمین و رێکوپێکەکەی رادەمێنێ. لەمێژە هیچ کارێکی لە لایەن سەرۆکەکەیەوە پێ نەدراوە،… ئاخێک هەڵدەکێشێ. جارو بار، بیر و خەونەکان رووی تێدەکەن، سەبارەت بەوەی کارێکی ئاکادامی لە شوێنێکی تر بدۆزێتەوە. وەک دکتۆر، وەکیل، مامۆستا،… ههه. دەبا کەمێک لەبەر خۆیەوە پێبکەنێ. کتوپڕ تەلەفۆنەکە زەنگ […]
-
ئەو دیوی دیوار
ئەو دیوی دیوار کە ساڵی ۱۹۷۹ (۱۳۵۷)، هات (ئەو هەمیشە هەر دوو تاریخەکەی لە گەڵ یەک دەنووسی، بۆ ئەوەی بتوانێ لێک تێگەیشتنێکی خێراتر لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا دروست بکا)، هەرچی شریت و نەواری گۆرانی بێژەکانی هەفتاکانی زایین بوو کۆم کردنەوە و خستمە ناو گۆنییەکەوە و، لە حەوشەکەی خۆمان شاردمنەوە. لەو رۆژەوە من بۆ ئەوەی […]
-
ژماردنی مێرولەکان
ژماردنی مێرولەکان ئێوارەیان کاتێ من خەریکی ژماردنی مێروولەکان لە حەوشەی پشتەوەی خانووەکەمان بووم، دایکم لە سەر بەرماڵی نوێژەکەی، دەستەکانی بە مەبەستی دۆعا بەرەو ئاسمان هەڵدەبڕی و داوای لە خودا دەکرد ئەم ئێوارەیە دووا ئێوارەی ژماردنی مێروولەکان بێت. من کە لە ژماردنیان تێرنەدەبووم، رێک لەو کاتەدا خۆر مەیلی داچوونی هەبوو و بایەکی فێنک لە گەڵ کاکۆڵی درەختەکان […]
-
دەبێ دونیا ببینم!
دەبێ دونیا ببینم! جانتاکەی هەڵگرت، ئارام لە حەوشەکە پەڕییەوە و ئەودیوی دەرگاکە کەوت. دڵنیا بوو، تەواو دڵنیا، لەوەی کە دەبێ بڕوات و جیهان ببینێ. دوکاندارەکەی تەنیشتی خانووەکەیان کە خەریکی خاوێنکردنەوەی میوەی ناو سندوقەکان بە پەڕۆیەکی سەوزی رەنگهەڵبزرکاو بوو، سەری هەڵبڕی، لایکردەوە و سەیری ئەمی کرد، بە بێ ئەوەی پرسیار یاخود سڵاوی لێبکا، دیسان خەریکی کارەکەی […]
-
کڵۆنجە رێ رێ و ئەردوغان
کڵۆنجە رێ رێ و ئەردوغان “کڵۆنجە رێ رێ” لە ناو جێگاکەی کە لە سەر هەرزاڵێکی ناو باخە کۆنەکەیان بوو، راکشابوو و بیری لە دوو سێوی بن باخەڵی خۆی دەکردەوە وا لە کڵۆنجەکەدا خۆیان حەشاردابوو. لەو کاتەیشدا لە دەرەوە، لە ناو کۆڵانە درێژەکەی ئەو دیوی دەرگاکەیان، بە دەیان و سەدان پیاوی شەیدای ئەو سێوانەیش تێدەپەڕین و، […]
-
سەدام زیندوو دەبێتەوە
سەدام زیندوو دەبێتەوە سەدام، نۆ ساڵ دووای لە سێدارەدانەکەی لە شەوێکی ئەنگوستەچاوی گۆڕستانەکەی تکریت بە قاقای پێکەنینی خۆی خەبەری بووەوە. ئەوەندە پێکەنی کە چاوە مردووەکانی پڕبوون لە فرمێسک. پێکەنینەکەی ئەوەندە بەرز و بەردەوام بوو، مردووەکانی تریشی بەخەبەرهێنا. پاش ماوەیەک لە گۆڕەکەی هات دەرەوە و لە سەر سەکۆکەی تەنیشتی دانیشت و شێتانە پەنجەی بۆ شتێکی نادیاری […]
-
گرێی سپی جێژنانە
گرێی سپی جێژنانە نەک ئێمە، بەڵکوو چۆلەکە پاسارییەکانی بن میچ و ناو درەختەکانی کۆڵانەکەیشمان تەواوی ساڵ (ئەوانەی وا دەیانتوانی لە سەرمای تاقەت پڕوکێنی زستان دەربازیانبێ) چاوەڕوانی جەژنی رەمەزان و قوربانیان دەکرد. چونکە لەو دوو رۆژەدا هەم زبڵدانەکان ئاوەدانتر دەبوونەوە و، هەم منداڵەکانیش لەتاو جێژنانە ئەوانیان لەبیردەچووەوە و، ئیتر بەردیان تێنەدەگرتن. لە لای چۆلەکە پەسارییەکان ئەو […]
-
تیشکی ئاسمان
تیشکی ئاسمان پێش ئەوەی شەڕ لە شارەکەمان دەست پێبکا، شەوێک ئاسمان کونی تێبوو، تیشکێکی شینی تۆخ تێکەڵ بە قاوەیی لێیەوە هاتە دەر و رێک لە حەوشەکەی ئێمە گەیشتە سەر زەوی. تیشکەکە وەک کۆڵەکەیەکی ئەستوور و رەپ لەو بەرزاییە نادیارەوە کشابوو هەتا ماڵەکەی ئێمە. منداڵەکان کە چاویان بەو تیشکە سەیر و سەمەرەیە کەوت، قیژەیەکیان لێبووەوەو لە […]