فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: فەڕۆخ نێعمەت پوور

  • رۆمان چیە و باسێک لەسەر "ئێوارەیەکی بابۆس"

    رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس”

    رۆمان چیە و باسێک لەسەر “ئێوارەیەکی بابۆس” وتار: پرسیار و وڵام: لە ئەدەب و هونەرەوە بەرەو جیهانی جوانیەکەنلە شەوێکی دیکەی کلتوریدا بە یەک دەگەینەوە و گوێ بۆ ئەو نوسەر و قەڵەم بەدەستانە رادەدێرین کە لە راستای گەشە پێدان بە ئەدەب و رۆشنبیری نەتەوەکەماندا هەنگاو دەنێن و دەنوسن. ڕێکەوت: 2024.01.13کات: 18:00 بۆ 21:00شوێن: نروژ، سترۆممێن ، […]

    ۲۳/۱۰/۱۴۰۲ 0 لێدوان 243 بازدید زۆرتر...
  • هاوشێوە

    هاوشێوە

    هاوشێوە کاتژمێر پینجی بەیانی لە ‘کانی پلوسکان’ەوە بەرەو سنور شۆڕبوونەوە. رۆژێکی کۆتایی بەهار بوو. سروشت، جوان و رازاوە و سەرسەوز دەخەمڵییەوە. دەنگی باڵندەکان لە هەموو لایەکەوە دەهاتەگوێ. سروەی بەیان لە دۆڵەکەوە رادەخوشا و، لە شوێنیک لە ناو دارستانەکەدا وندەبوو. کێوی ‘نهێنی’ بەرزبەرز بە بێدەنگی بەرەو پێشوازیی رۆژێکی تر دەچوو. کە گەیشتنە سنور، پیاوێکی قاچاقچیی تەمەن […]

    ۰۹/۰۷/۱۴۰۲ 0 لێدوان 258 بازدید زۆرتر...
  • کۆڵەکە

    کۆڵەکە

    کۆڵەکە لەم رۆژانەدا بەسەر دەفتەرێکی کۆنی خۆمدا کەوتم. هی ئەو سەردەمەی وا هێشتا قەڵەم و کاغەز باویان مابوو و، مەرکەب بیرەکانی دەهۆنییەوە. لە کتێبخانەکەمدا لە پشت ریزی کتێبەکانەوە دۆزیمەوە. قاتی سێهەم بەدەستی راستا. لە پشت کتێبە مێژووییەکانەوە. دیارە مەبەستم لە دۆزینەوە ئەوە نیە ونم کردبێ. نا، مەبەستم ئەوەیە کە لەدووای ساڵانی ساڵ دیسان بەسەریدا کەوتمەوە. […]

    ۰۱/۰۶/۱۴۰۲ 2 لێدوان 306 بازدید زۆرتر...
  • کۆترباز

    کۆترباز

    کۆترباز کۆترباز بووم. خاوەنی دەیان. لە رەش و سپی و تەوقی و کەلەرەش و ئەبڵەقەوە بگرە، تا قاچ پەڕدار و شاباڵ سپی و تەک رەش. زۆربەی کاتەکان لەلایان بووم. دانم پێدەدان، کولانەکانیانم خاوێندەکردەوە، یاخود هەڵمدەفڕاندن. جاری وابوو بە کۆ هەر هەموویان. هەڵبەت باشتر بڵێم، نەک هەموویان، چونکە هەمیشە چەند دانەیەکیان لەسەر هێلکە بوون. کە هەڵمدەفڕاندن […]

    ۲۲/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 277 بازدید زۆرتر...
  • خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف خەڵکی وەڕەزن. مەبەستم ئەوەیە لە حکومەت. وا دەڵێن. نا، هەر ناڵێن، بەڵکو پیشانیشی دەدەن. تەمەنیشم ئەوەندە ئیزندەدا کە ئەمە وەک کردە یاخود خەسڵەتێکی مێژوویش لەواندا ببینم. من ساڵی ١٣۵٧م  جوان جوان لەبیرە. لە هەموو شوێنێک گلەیی و گازندەیە. هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا لاوی بێکاری سەرشەقام، پیاوە دەوڵەمەندەکان، خوێندکار و خوێندەوارەکان. لە […]

    ۱۹/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 304 بازدید زۆرتر...
  • خەم مەخۆن!

    خەم مەخۆن!

    خەم مەخۆن! خانووەکەی ئێمە چەند قات بوو، بەڵام نە ژووری هەبوو، نە هاڵ، نە ئاودەست، نە حەمام و نە ئاشپەزخانە. خانووەکەی ئێمە چین چین، خڕخڕ لەسەر یەک هەڵچنرابوو. ئەو کونانەی لە تەنیشت و لەسەر یەکتر راوەستابوون. رەنگە بەرزترین خانووی گەڕەکێکی چۆڵیش! خانووەکەی ئێمە نە فەرشی تیا راخرابوو، نە مێز و کورسی تیابوو و نە وێنەی […]

    ۰۶/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 287 بازدید زۆرتر...
  • ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

    ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

    ماڵئاوا تا ساڵێکی تر! وتی رەنگە ئەمساڵ کەمێک درەنگتر تێپەڕێ. وتی مەبەستم کاتە. وتی لام وایە ئەمساڵ درەنگتر دەگوزەرێ و، بەم شێوەیە ژیانمان درێژتر دەبێتەوە! بیرم لە چرکەکان کردەوە، لە خولەک و لە کاتژمێر. راستی کات کامیانە؟ رەنگە کات رۆژەکان و مانگەکانیش بن، یان ساڵەکان. راستی ئێمە زیاتر هەست بە کامیان دەکەین؟ باوەڕم پێکرد. لێکمدایەوە […]

    ۳۰/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 285 بازدید زۆرتر...
  • عەداڵەت

    عەداڵەت

    عەداڵەت فەرەیدوون پشیلەیەکی کڕی. پشیلەیەکی رەشی قەترانی بە دوو چاوی سەوزەوە. چاوەکانی وەها دەبریسکانەوە کە دەڵێی دوو گچکەهەتاوی ورد بوون لەو دووردوورانەوە لە ناو دڵی شەودا. باوکی کە ئەمەی بیست، تەرکە ماڵی فەرەیدوونی نەکرد؛ بەڵام ئیستا کەمتر سەردانی دەکردن. کە دەیشچوو وەک جاران نەبوو. بە مڕومۆچی دادەنیشت و، بە دڵەڕاوکێکی نهێنی و قێزێکی ئاشکراوە دەستی […]

    ۲۲/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 307 بازدید زۆرتر...
  • سە حادثە بزرگ

    سە حادثە بزرگ

    سە حادثە بزرگ بە نظر بابا بزرگ سە حادثە مهم در زندگی او وجود داشتند. البتە حوادث مهم دیگری هم بودند، اما این سە چیز، چیز دیگری بودند! در واقع اینها سە ستون اصلی خاطرات زندگی او را تشکیل می دادند. بدون این سە ستون، خانە مثلثی او فرو می ریخت، و کاملا نە تنها […]

    ۱۷/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 185 بازدید زۆرتر...
  • جوێنەکانی باوکم

    جوێنەکانی باوکم

    جوێنەکانی باوکم باوکم جوێنفرۆش نەبوو. بەپێچەوانەوە زۆر بە حورمەت و بەڕێز بوو و تەواوی خەڵک گەڕەک و بگرە هەموو ئەوانەیشی وا خەڵکی گەڕەک نەبوون و بەڵام دەیانناسی، سوێندیان بە سەری دەخوارد و بە پیاوێکی یەکجار باشیان لێکدەدایەوە. ئەمە درێژەی کێشا هەتا دایکم مرد. دایکم کە ژنێکی ساخ و سەلامەت و بەکار بوو، کتوپڕ نەخۆشییەکی سەیری […]

    ۱۰/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 276 بازدید زۆرتر...