دسته: دیمانه
-
جوڵەی بەردەوام، پێناسەی رۆشنبیر
1– چمکی رۆشنبیر چۆن پێناسه ده‌که‌ی. ـ بە رای من رۆشنبیر ئەو کەسەیە کە بەردەوام لە گەڵ چەمک و تیۆرە نوێێەکانی تایبەت بە بواری کار و ئیشی خۆی پێوەندیی هەیە، هەوڵ دەدا لە روانگەی خودی ئەم چەمکانە و پێداچوونەوەی بەردەوام پێیاندا لە گەڵ دیاردەیەک بە ناوی “بوون” تەماس بگرێ و سەرئەنجام ئەوەی کە هیچ بەرژەوەندییەک […]
-
ئازارێک کە قارەمان لە سەری بڕیاردەر نیە
ـــ له سه‌ره‌تای رۆمانه‌که‌وه به دوالیزمێک ده‌ستپێده‌کات ”شارێکی چکۆله‌ی به‌رز، به‌ڵام نزم، یه‌کجار نزمتر له…” ئه‌ته‌وێت بڵێیت ته‌نانه‌ت له ئاستی سروشتیشدا به‌رز نزمه؟ ـ ئەم دەستپێکە لە سەرەتادا ئاماژەیە بە دیاردەیەکی سروشتی. شارێک کە بەرزترە لە ئاستی ئاوی دەریاکان و نزمترە لە کێوەکانی دەورووبەری خۆی. ئەوەی کە ئەمە دوالیزم بێت، کەمێک لە سەری دەبێ راوەستین. […]
-
بەسەرهاتی نووسەر، بەسەرهاتی دەق
*وەک ئەو حاڵەتەى کەوا لە نووسیندا بەرۆکت دەگێرێت و نازانى لە چییەوە دەست پێبکەى، بۆیە منیش ئێستا نازانم لە چییەوە دەست پێبکەم! لەسەرەتاى نووسینت، یاخود سەرەتاکانى خوێندنەوەت، ئایا ئەم دەستپێکەت چۆن بڕى؟ ـ سەرەتاکانی خوێندندەوەی من بۆ تەمەنی منداڵیم دەگەڕێتەوە. لە بیرم دێت ئەو کاتەی منداڵ بووم و لە قوتابخانەی سەرەتایی دەمخوێند، پورم دەستی گرتم […]
-
لە بابەت رۆمانی ساڵەکانی خەون
سازدانی: شەریف فەللاح ١ ـ خه‌ون و خولیا، خه‌یاڵ و دیالۆگه‌کان له‌م رۆمانه‌دا زیاتر تاکه‌که‌سین و زیاتر کاراکتیره‌کان له‌ته‌ک خه‌ون و رابردوو و ئێستای خۆیان ده‌په‌یڤن بۆ ئه‌م شێوازه‌ت هه‌ڵبژاردووه؟ ـ بە رای من ئەمە تایبەتمەندیی هەر دەورانێکە کە هەڵگری گۆڕانێکی گەورەیە. ئەگەرچی خەونی رابردوو و نۆستالۆژیا تایبەتمەندییەکی سەرەکیی ئینسانەکانە و تەنیا وەک دیاردەیەکی دەرەکی […]
-
فەنتازیا بە تەنیا ناتوانێ جیهان بگۆڕێ
دڵخواز فەیزوڵڵا: ئەو ڕێیانە کامانەن، کە دەبنە پردی پێوەندیی نێوان نووسەر و وەرگر؟ فەڕۆخ نێعمەتپوور: لەم پرسیارەدا دیار نییە، کە مەبەست لە نووسەر، چ جۆر نووسەرێکە، بۆ نموونە: نووسەری سیاسی، فەلسەفی، ئەدەبی، یاخۆ ڕۆژنامەنووس، بەڵام بە گشتی، دەتوانین بڵێین فاکتۆرەکان بۆ چێ‌کردنی وەها پێوەندییەک جۆربەجۆرن، کە دەکرێ بەم نموونانە ئاماژە بکرێ: زاڵبوون بە سەر بابەتی […]
-
تەوەر لە سەر رۆمان
هەرێم عوسمانوتووێژ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپور – گرفتەکانی رۆمانی کوردی لە ئێستادا چین؟ بەشێوەیەکی گشتی وێنەیەکی رۆمانی کوردیمان بۆ بکێشن لە ئێستادا؟ ـ قسەکردن لە رومانی کوردی بە گشتی رەنگە ئەستەم بێت، چونکە رومانی کوردی پانتاییەکی گشتی تر دەگرێ لەوەی کە بە زمانی سۆرانی دەنووسرێ. بەڵام گەر من بمەوێ بە گوێرەی خوێندنەوەکانی خۆم هەندێ خاڵ دەست […]
-
ناکرێت ئەدەبیات سیاسی نەبێت ئەدەبی پۆست مۆدێڕنیسمیش بەردەوام قاڵب شکێنە
ئەم بابەتە بە شێوەی pdf داگرە: ناکرێت ئەدەبیات سیاسی نەبێت ئەدەبی پۆست مۆدێڕنیسمیش بەردەوام قاڵب شکێنە وتووێژی گۆڤاری رامان ژمارە 171 لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور ئامادە کردنی: غەمین بۆڵی
-
دیالکتیکی نێوان دوورکه‌وتنه‌وه و به‌رده‌وام بینین، مه‌نتقی پرۆسه‌ی فه‌لسه‌فیه
ـ ره‌خنه‌ی چاو‌دێر: فه‌لسه‌فه چییه؟ تێزی فه‌لسه‌فه چییه؟ فه‌یله‌سوف کێیه؟ ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌م سێ چه‌مکه به وردی بدوێن؟ ـ پرسیاره‌کان وه‌ک هه‌موو پرسیارێکی فه‌لسه‌فی هه‌م کۆنن و هه‌م نوێ، هه‌م کلاسیکین و هه‌م هاوچه‌رخ. ئه‌مه‌ش له زاتی پرسیاری فه‌لسه‌فییه‌وه دێت. چونکه پرسیاری فه‌لسه‌فی ره‌گی له میتافیزیادا هه‌یه و ئه‌مه ئیدی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام […]
-
گێڕانەوە، توخمی سەرەکیی چیرۆک
غه‌مگین بۆڵیوتووێژ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور پرسیار ـ له‌رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) دا، زمان رۆڵێکی ئه‌کتیڤی بینیوه له‌سه‌رکه‌وتنیدا. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ته‌کنیکه‌کانت به وردی کردووه، ئایا له رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ)دا زمان، یاخود ته‌کنیک کامیان به‌لاته‌وه گرینگتر بووه؟ وه‌ڵام ـ له کاتی نووسینی ئه‌م رۆمانه‌دا فاکته‌ره‌کانی داهێنان یان نووسینی رۆمان له زه‌ینی مندا وه‌ک فاکته‌رگه‌لی بنچینه‌یی یان ژێرخان ئیشیان […]
-
رۆمان و گێڕانه‌وه
ئاماده‌کردنی: شاڵاو حه‌بیبه ـ بیرەوەریی و ڕۆمان وەک دوو ژانری گێڕانەوە لە کوێدا تێکەڵ بە یەکدی و لە کوێدا جودا دەبنەوە؟ ئاخۆ هیچ کامیان هەڵگری ئەرکێکن کە ئەوی دییان نەتوانێت پێی هەڵسێت؟ بیرەوەرییەک بە تەکنیک و کەرەستەکانی ڕۆمان بنیات نرابێ دەکرێ دیسان ناوی بیرەوەریی لێ بنێین؟ ئەو تایبەتمەندییانە چین کە ئەو دوو ژانرەی پێ دەناسرێنەوە؟ […]