برچسب: چیرۆک
-
بچم یان نەچم!
بچم یان نەچم! مەحمووی خاڵە حاجی بریاریدا بچێ بۆ حەج. ئیتر کاتی هاتبوو. خۆی گوتەنی لەخوا بەزیا بێ کاروکاسبی باشی هەبوو، پارەیەکی باشی لەدووای ساڵانی ساڵ خستبووە سەریەک و لە هیچی کەم نەبوو. تازە پێی وابوو درەنگیش کەوتبوو و، دەبا ساڵانی ساڵ لەوە پێش بیری لەمە بکردایەتەوە. دیارە ئەو کاتیش زەینی چووبووە سەری، بەڵام دڵی […]
-
هێلکەی کوڵاو
لە شەقامی ناوەندی شارەوە کاروانێکی گەورەی سەیارە خەریکە تێدەپەڕێ. یەک دوو ماشینی وەنەوشە و ئەوانی تر تۆیۆتای لاندکڕۆزێری پڕ لە چەکدار کە جاری وایە ‘بی کەی سی’یان لەسەرە. چەکدارەکان بە جلی کوردی و بە جلی سەربازیی سەوزی بەڵەک بەڵەکەوە جوان جوان لە دەورووبەری خۆیان ورددەبنەوە، نا وردبوونەوە نا، مۆڕدەبنەوە. خەڵکەکە لە ناو دووکان و لەسەر […]
-
رۆژێک پێکەوە
رۆژێک پێکەوە عەسرێکی رۆژی هەینییە. گەرمای هەتاوی ئەو رۆژەی هاوین کەمکەم خەریکە دادەهێزرێ و کۆڵان هەناسەی تێدەکەوێ، بەڵام هێشتا کەس بەدەرەوە نیە. دەنگی بانگی عەسری مزگەوتی گەڕەک، مزگەوتی سەیی، بەسەر خانووە کش و ماتەکاندا دەکشێ و ئاسمان دەگرێتەباوەش. لە کۆڵانێکەوە کۆمەڵێک مرۆڤ لەگەڵ تابووتێک بەرەو بانەکۆن دەڕۆن. بێدەنگ رێدەکەن. نە دەنگی گریان دێ و، نە […]
-
ئیتر قەدەغەیە
ئیتر قەدەغەیە ئەو ساڵەی شۆڕش کرا و شا رووخا، چیتر دایکم منیشی لەگەڵ خۆی نەبرد بۆ حەمام. دیارە ئەمە بەڕێکەوت بوو و، هیچ جۆرە پێوەندییەک لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا نەبوو. کە شا ئێرانی جێهێشت تەمەنی پەنجاو نۆ ساڵ بوو و، کە دایکیشم بڕیاری دا چیتر من لەگەڵ خۆی نەبا بۆ حەمام تەمەنم حەوت ساڵان […]
-
کۆترباز
کۆترباز کۆترباز بووم. خاوەنی دەیان. لە رەش و سپی و تەوقی و کەلەرەش و ئەبڵەقەوە بگرە، تا قاچ پەڕدار و شاباڵ سپی و تەک رەش. زۆربەی کاتەکان لەلایان بووم. دانم پێدەدان، کولانەکانیانم خاوێندەکردەوە، یاخود هەڵمدەفڕاندن. جاری وابوو بە کۆ هەر هەموویان. هەڵبەت باشتر بڵێم، نەک هەموویان، چونکە هەمیشە چەند دانەیەکیان لەسەر هێلکە بوون. کە هەڵمدەفڕاندن […]
-
خۆزگەم بە یووسف
خۆزگەم بە یووسف خەڵکی وەڕەزن. مەبەستم ئەوەیە لە حکومەت. وا دەڵێن. نا، هەر ناڵێن، بەڵکو پیشانیشی دەدەن. تەمەنیشم ئەوەندە ئیزندەدا کە ئەمە وەک کردە یاخود خەسڵەتێکی مێژوویش لەواندا ببینم. من ساڵی ١٣۵٧م جوان جوان لەبیرە. لە هەموو شوێنێک گلەیی و گازندەیە. هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا لاوی بێکاری سەرشەقام، پیاوە دەوڵەمەندەکان، خوێندکار و خوێندەوارەکان. لە […]
-
ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!
ماڵئاوا تا ساڵێکی تر! وتی رەنگە ئەمساڵ کەمێک درەنگتر تێپەڕێ. وتی مەبەستم کاتە. وتی لام وایە ئەمساڵ درەنگتر دەگوزەرێ و، بەم شێوەیە ژیانمان درێژتر دەبێتەوە! بیرم لە چرکەکان کردەوە، لە خولەک و لە کاتژمێر. راستی کات کامیانە؟ رەنگە کات رۆژەکان و مانگەکانیش بن، یان ساڵەکان. راستی ئێمە زیاتر هەست بە کامیان دەکەین؟ باوەڕم پێکرد. لێکمدایەوە […]
-
عەداڵەت
عەداڵەت فەرەیدوون پشیلەیەکی کڕی. پشیلەیەکی رەشی قەترانی بە دوو چاوی سەوزەوە. چاوەکانی وەها دەبریسکانەوە کە دەڵێی دوو گچکەهەتاوی ورد بوون لەو دووردوورانەوە لە ناو دڵی شەودا. باوکی کە ئەمەی بیست، تەرکە ماڵی فەرەیدوونی نەکرد؛ بەڵام ئیستا کەمتر سەردانی دەکردن. کە دەیشچوو وەک جاران نەبوو. بە مڕومۆچی دادەنیشت و، بە دڵەڕاوکێکی نهێنی و قێزێکی ئاشکراوە دەستی […]
-
جوێنەکانی باوکم
جوێنەکانی باوکم باوکم جوێنفرۆش نەبوو. بەپێچەوانەوە زۆر بە حورمەت و بەڕێز بوو و تەواوی خەڵک گەڕەک و بگرە هەموو ئەوانەیشی وا خەڵکی گەڕەک نەبوون و بەڵام دەیانناسی، سوێندیان بە سەری دەخوارد و بە پیاوێکی یەکجار باشیان لێکدەدایەوە. ئەمە درێژەی کێشا هەتا دایکم مرد. دایکم کە ژنێکی ساخ و سەلامەت و بەکار بوو، کتوپڕ نەخۆشییەکی سەیری […]
-
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر
گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر من قەت زۆر حەزم بە سەفەر نەبووە. هەمیشە خۆم لێ پاراستووە. نازانم بۆ. رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێ ناتوانم عادەتەکانم تەرک کەم. کە خووم بە شتێک گرت، ئیتر بەردانی مەحاڵە. وەک دەڵێن یەکەناسم. ئەوەی هەیە هەر ئەوە دەبێ وا هەم. بۆ خۆیشم رازیم. هەست بە دڵەڕاوکێی کەمتر دەکەم. من ئەو مرۆڤانەم بینیوە […]