فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: ئەدەبی و رەخنە

  • گرینگیی یۆتۆپیا

    گرینگیی یۆتۆپیا

    گرینگیی یۆتۆپیا ‘ئۆسکار وایلد’ی رۆماننوس روانگەیەکی تەواو پوزەتیڤی بەرامبەر بە یۆتۆبیا هەیە. لای ئەو یۆتۆپیا یارمەتی مرۆڤ دەدا بە شێوەیەکی باشتر کۆمەڵگا دامەزرێنێ. لای ئەم نووسەرە پێشکەوتن بریتییە لە بەحەقیقەتکردنی یۆتۆپیا. یۆتۆپیا لە ژیانی هەمووماندا هەیە، هەر لە تاکەوە بگرە تا کۆ، کۆی وەک حیزب و گروپ و رێکخراو. ئێمە چ لە ژیانی تاکەکەسیماندا و […]

    ۲۰/۰۶/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,337 بازدید زۆرتر...
  • شۆکی گەورە

    شۆکی گەورە

    شۆکی گەورە هەموو نووسەرێک دەبێ لە ژیانیدا شۆکێکی گەورەی بەرکەوتبێ بۆ ئەوەی بتوانێ ببێ بە نووسەر. شۆکێکی گەورەی رۆحی کە هەڵدەداتە گۆڕانێکی دەروونی سەیر و لەوێوە وزەیەک لە هەناویدا ئازاد دەکا کە بۆ خۆیشی بەجوانی نازانێ چییە و تەنیا لە رەوتی نووسین و بەردەوامییەتی تیایا دەتوانێ کەمکەم بیناسێ و پێناسەی بکا،… جا چ بۆ خۆی […]

    ۰۵/۰۶/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,344 بازدید زۆرتر...
  • نووسەری ئاڵۆز و ئاڵۆزیی نووسەر

    نووسەری ئاڵۆز و ئاڵۆزیی نووسەر

    نووسەری ئاڵۆز و ئاڵۆزیی نووسەر جۆیسی نموونە:لە پێشەکیی کۆمەڵە چیرۆکی “دوبلینییەکان” لە نووسینی جێمز جۆیس، سەبارەت بە کەسایەتیی ئەم نووسەرە بەناوبانگە بەم شێوەیە نووسراوە: “زێدەگۆیی نییە گەر بڵێین جێمز جۆیس خاوەن کەسایەتییەکی ئاڵۆز بوو. ئەو دوبلین واتە زێدی خۆی هەم خۆشدەویست و هەم زۆری رق لێبوو.” (1) لێرەدا “ئاڵۆز” وەک کۆبوونەوەی دوو خەسڵەتی دژبەیەک، واتە “خۆشەویستی […]

    ۲۲/۰۱/۱۳۹۶ 0 لێدوان 728 بازدید زۆرتر...
  • سووک کردنی وشە لە کلتوردا

    سووک کردنی وشە لە کلتوردا

    سووک کردنی وشە لە کلتوردا فیلسوفی جەزایری ـ فەڕانسی ژاک رانسیەر، سیاسەت تەنیا بە راهێنانی هێز و شەڕ و پێشبڕکێی نێوان هێزەکان نابینێ، بەڵکو سیاسەت وەک چێکردنی ژوورێکی تایبەت یاخود ئەو سوبیەکتانە دەبینێ کە دەتوانن شتە ئۆبیەکتییەکان پێناسە بکەن و بیاندەنە بەر لێکۆڵینەوە. واتە لەم ژوورەدا کۆمەڵێک سوبیەکت کە دانیان پێدانراوە دەتوانن مانابدەنە ئۆبیەکتەکان.* کەواتە لای […]

    ۱۳/۱۱/۱۳۹۴ 0 لێدوان 2,199 بازدید زۆرتر...
  • وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)

    وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)

    وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا) چەند تێبینییەک لە سەر نووسراوەکەی بەڕێز عەزیز مەحموودپور لە سەر رۆمانی “باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام” کاری هیچ نووسەرێکی رۆمان نیە کە بۆ خۆی ئەرکی بەرگری کردن لە بەرهەمەکەی لە ئەستۆ بگرێ. من ئەم نەریتە دەشکێنم تەنیا لە بەر یەک هۆ، ئەویش هەوڵدان بە مەبەستی دیقەت بەخشین بە نووسین. کاک […]

    ۰۱/۱۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 2,541 بازدید زۆرتر...
  • زەمەن لە گێڕانەوەدا

    زەمەن لە گێڕانەوەدا

    زەمەن لە گێڕانەوەدا زمانی گێڕانەوە دەکرێ بە گشتی لە سێ حاڵەتدا رووبدات: رابردوو، ئیستا و داهاتوو. ئەگەرچی لە ژێر دوو گروپی رابردوو و داهاتوودا دەکرێ ژێرگروپی تریش هەبێ، وەک داهاتووی دوور و رابردووی دوور. من لێرەدا هەوڵ دەدەم تەنیا خۆم ببەستمەوە بە دوو گروپی رابردوو و ئیستاوەو بە هێنانەوەی دوو نموونە جیاوازییەکانیان بخەمە روو. لە […]

    ۱۴/۱۰/۱۳۹۳ 0 لێدوان 2,728 بازدید زۆرتر...
  • خوێنەر هەمیشە لەوێیە

    خوێنەر هەمیشە لەوێیە

    خوێنەر هەمیشە لەوێیە ئەم بابەتە بە شێوەی pdf داگرە: خـوێنەر هەمیشە لەوێیە ئەم بابەتە لەگۆڤاری رامان ژمارە 203 چاپ کراوە

    ۱۶/۰۱/۱۳۹۳ 0 لێدوان 690 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    کۆپلە بیر

    کۆپلە بیر _ رۆحی دیاردە_ کاراکتێری سه‌ره‌کی ” ئەدگار ئالێن پۆ”  لە چیرۆکی “وێنەیەکی خر” بە توش تابلۆیەکەوە دەبێ کە نیگاری کچێکی جوانە. لە بەسەرهاتی تابلۆکەدا دەگوترێ کە وێنەکێشی ئاشق کاتێک وێنای ئەم کچە دەکاو سیما و هەیکەلی بۆ نآو تابلۆکە دەگوازێتەوە، وردە وردە ژیانی لێ دەستێنێ. سەرئەنجام لە گەڵ تەواوبوونی کارەکەی، لە بەرامبەر تابلۆیەکی هونەری‌دا […]

    ۱۴/۰۹/۱۳۸۴ 0 لێدوان 1,392 بازدید زۆرتر...
  • کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم

    کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم

    کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسم ئەم وتارە لە گۆڤاری سروە ژمارە 64 خەزەڵوەری ساڵی 1370 لاپەڕەی 13 چاپ کراوە. گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی کورتەباسێک لەسەر ئەدەبیات و ریالیسمفەڕۆخ نێعمەتپوور زانیاری لەسەر گۆڤاری سروە

    ۱۵/۰۸/۱۳۷۰ 0 لێدوان 1,521 بازدید زۆرتر...
  • زمانی یەکگرتووی ئەدەبی

    زمانی یەکگرتووی ئەدەبی

    زمانی یەکگرتووی ئەدەبی ئەم وتارە لە گۆڤاری سروە ژمارە 56 رەشەمەی ساڵی 1369 لاپەڕەی 16 چاپ کراوە. گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی زمانی یەکگرتووی ئەدەبیفەڕۆخ نێعمەتپوور زانیاری لەسەر گۆڤاری سروە

    ۱۵/۱۲/۱۳۶۹ 0 لێدوان 1,900 بازدید زۆرتر...