فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆک

  • سەد ساڵی تر

    سەد ساڵی تر

    سەد ساڵی تر کاک شیروان لەو کەسانەیە کە دەتوانێ داهاتوو پێشبینی بکا. ئەو خاوەن هێزێکی نادیار و دەروونی و سەیرە، کە کەم کەس خاوەنی وەها شتێکە. بۆ خۆی دەڵێ خوای گەورە پێی بەخشیوە. هەرچەند ئەمە بۆ رەچەڵەک و رابردووی خۆیشی دەگێڕێتەوە. ئاخر ئەو لای وایە بە بنچینە دەگەڕێتەوە بۆ نەسڵی جادووگەر و ئەستێرەناس و هەروەها […]

    ۲۰/۰۸/۱۴۰۲ 0 لێدوان 732 بازدید زۆرتر...
  • باڵندەکان بانگی دەکەن

    باڵندەکان بانگی دەکەن

    باڵندەکان بانگی دەکەن ئەو شەوە، ڤیۆڵۆنەکەی هەڵگرت، پەنجەرەکەی کردەوە و لەسەر قەراغ دانیشت و دەستی کرد بە ژەنین. لە دەرەوە مانگ چواردە بوو و گەواڵە هەورەکان پەڵە پەڵە بە بەستێنی ئاسماندا تێدەپەڕینن. دونیا چۆڵ چۆڵ بوو. کۆڵان و دونیا لە نێوان کایەی دەرکەوتنی تیشکی مانگ و سێبەری هەورەکان لە سەمادا بوون. دونیا چەند بێدەنگ بوو. […]

    ۱۲/۰۸/۱۴۰۲ 0 لێدوان 759 بازدید زۆرتر...
  • تامەزرۆیی

    تامەزرۆیی

    تامەزرۆیی لینکەکەی کۆپی کرد، گواستییەوە بۆ ناو واتساپ و لەوێوە بۆ ئەو ئاردەسەی بەڕێکرد وا مەبەستی بوو. ئادرەسی هاوڕێیەکی کۆن کە لەمێژبوو هەواڵی لێی نەبوو. باشتر بڵێم راستەوخۆ هەواڵی لێنەبوو، ئەگینا بە هۆی ئەپ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەگشتی جیهانی نێتەوە دووراودوور و ناڕاستەوخۆ ئاگای لێبوو. دەیزانی سەلامەتە و دەژی و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیەتی. سەیرە! […]

    ۲۸/۰۷/۱۴۰۲ 0 لێدوان 649 بازدید زۆرتر...
  • هاوشێوە

    هاوشێوە

    هاوشێوە کاتژمێر پینجی بەیانی لە ‘کانی پلوسکان’ەوە بەرەو سنور شۆڕبوونەوە. رۆژێکی کۆتایی بەهار بوو. سروشت، جوان و رازاوە و سەرسەوز دەخەمڵییەوە. دەنگی باڵندەکان لە هەموو لایەکەوە دەهاتەگوێ. سروەی بەیان لە دۆڵەکەوە رادەخوشا و، لە شوێنیک لە ناو دارستانەکەدا وندەبوو. کێوی ‘نهێنی’ بەرزبەرز بە بێدەنگی بەرەو پێشوازیی رۆژێکی تر دەچوو. کە گەیشتنە سنور، پیاوێکی قاچاقچیی تەمەن […]

    ۰۹/۰۷/۱۴۰۲ 0 لێدوان 718 بازدید زۆرتر...
  • بچم یان نەچم!

    بچم یان نەچم!

    بچم یان نەچم! مەحمووی خاڵە حاجی بریاریدا بچێ بۆ حەج. ئیتر کاتی هاتبوو. خۆی گوتەنی لەخوا بەزیا بێ کاروکاسبی باشی هەبوو، پارەیەکی باشی لەدووای ساڵانی ساڵ خستبووە سەریەک و لە هیچی کەم نەبوو. تازە پێی وابوو درەنگیش کەوتبوو و، دەبا ساڵانی ساڵ لەوە پێش بیری لەمە بکردایەتەوە. دیارە ئەو کاتیش زەینی چووبووە سەری، بەڵام دڵی […]

    ۲۹/۰۶/۱۴۰۲ 0 لێدوان 736 بازدید زۆرتر...
  • هێلکەی کوڵاو

    هێلکەی کوڵاو

    هێلکەی کوڵاو لە شەقامی ناوەندی شارەوە کاروانێکی گەورەی سەیارە خەریکە تێدەپەڕێ. یەک دوو ماشینی وەنەوشە و ئەوانی تر تۆیۆتای لاندکڕۆزێری پڕ لە چەکدار کە جاری وایە ‘بی کەی سی’یان لەسەرە. چەکدارەکان بە جلی کوردی و بە جلی سەربازیی سەوزی بەڵەک بەڵەکەوە جوان جوان لە دەورووبەری خۆیان ورددەبنەوە، نا وردبوونەوە نا، مۆڕدەبنەوە. خەڵکەکە لە ناو دووکان […]

    ۱۸/۰۶/۱۴۰۲ 1 لێدوان 842 بازدید زۆرتر...
  • رۆژێک پێکەوە

    رۆژێک پێکەوە

    رۆژێک پێکەوە عەسرێکی رۆژی هەینییە. گەرمای هەتاوی ئەو رۆژەی هاوین کەمکەم خەریکە دادەهێزرێ و کۆڵان هەناسەی تێدەکەوێ، بەڵام هێشتا کەس بەدەرەوە نیە. دەنگی بانگی عەسری مزگەوتی گەڕەک، مزگەوتی سەیی، بەسەر خانووە کش و ماتەکاندا دەکشێ و ئاسمان دەگرێتەباوەش. لە کۆڵانێکەوە کۆمەڵێک مرۆڤ لەگەڵ تابووتێک بەرەو بانەکۆن دەڕۆن. بێدەنگ رێدەکەن. نە دەنگی گریان دێ و، نە […]

    ۰۸/۰۶/۱۴۰۲ 0 لێدوان 832 بازدید زۆرتر...
  • ئیتر قەدەغەیە

    ئیتر قەدەغەیە

    ئیتر قەدەغەیە ئەو ساڵەی شۆڕش کرا و شا رووخا، چیتر دایکم منیشی لەگەڵ خۆی نەبرد بۆ حەمام. دیارە ئەمە بەڕێکەوت بوو و، هیچ جۆرە پێوەندییەک لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا نەبوو. کە شا ئێرانی جێهێشت تەمەنی پەنجاو نۆ ساڵ بوو و، کە دایکیشم بڕیاری دا چیتر من لەگەڵ خۆی نەبا بۆ حەمام تەمەنم حەوت ساڵان […]

    ۰۶/۰۶/۱۴۰۲ 0 لێدوان 823 بازدید زۆرتر...
  • کۆترباز

    کۆترباز

    کۆترباز کۆترباز بووم. خاوەنی دەیان. لە رەش و سپی و تەوقی و کەلەرەش و ئەبڵەقەوە بگرە، تا قاچ پەڕدار و شاباڵ سپی و تەک رەش. زۆربەی کاتەکان لەلایان بووم. دانم پێدەدان، کولانەکانیانم خاوێندەکردەوە، یاخود هەڵمدەفڕاندن. جاری وابوو بە کۆ هەر هەموویان. هەڵبەت باشتر بڵێم، نەک هەموویان، چونکە هەمیشە چەند دانەیەکیان لەسەر هێلکە بوون. کە هەڵمدەفڕاندن […]

    ۲۲/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 921 بازدید زۆرتر...
  • خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف

    خۆزگەم بە یووسف خەڵکی وەڕەزن. مەبەستم ئەوەیە لە حکومەت. وا دەڵێن. نا، هەر ناڵێن، بەڵکو پیشانیشی دەدەن. تەمەنیشم ئەوەندە ئیزندەدا کە ئەمە وەک کردە یاخود خەسڵەتێکی مێژوویش لەواندا ببینم. من ساڵی ۱۳۵۷م  جوان جوان لەبیرە. لە هەموو شوێنێک گلەیی و گازندەیە. هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا لاوی بێکاری سەرشەقام، پیاوە دەوڵەمەندەکان، خوێندکار و خوێندەوارەکان. لە […]

    ۱۹/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 812 بازدید زۆرتر...
  • ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

    ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!

    ماڵئاوا تا ساڵێکی تر! وتی رەنگە ئەمساڵ کەمێک درەنگتر تێپەڕێ. وتی مەبەستم کاتە. وتی لام وایە ئەمساڵ درەنگتر دەگوزەرێ و، بەم شێوەیە ژیانمان درێژتر دەبێتەوە! بیرم لە چرکەکان کردەوە، لە خولەک و لە کاتژمێر. راستی کات کامیانە؟ رەنگە کات رۆژەکان و مانگەکانیش بن، یان ساڵەکان. راستی ئێمە زیاتر هەست بە کامیان دەکەین؟ باوەڕم پێکرد. لێکمدایەوە […]

    ۳۰/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 757 بازدید زۆرتر...
  • عەداڵەت

    عەداڵەت

    عەداڵەت فەرەیدوون پشیلەیەکی کڕی. پشیلەیەکی رەشی قەترانی بە دوو چاوی سەوزەوە. چاوەکانی وەها دەبریسکانەوە کە دەڵێی دوو گچکەهەتاوی ورد بوون لەو دووردوورانەوە لە ناو دڵی شەودا. باوکی کە ئەمەی بیست، تەرکە ماڵی فەرەیدوونی نەکرد؛ بەڵام ئیستا کەمتر سەردانی دەکردن. کە دەیشچوو وەک جاران نەبوو. بە مڕومۆچی دادەنیشت و، بە دڵەڕاوکێکی نهێنی و قێزێکی ئاشکراوە دەستی […]

    ۲۲/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 760 بازدید زۆرتر...