فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: چیرۆک

  • تەرکی ناکەم!

    تەرکی ناکەم!

    نەک باوکم، دایکم، ژنەکەم یان منداڵەکانم، بەڵکو هەموو دونیا بە ‘سیبیل جان’ و ‘هانی’شەوە گەر تکای دونیام لێبکەن، قەت تەرکی ناکەم،… قەت واز لە جگەرە ناهێنم. قەت قەت،… چۆن دڵم دێت! جگەرە خۆشترین شتی دونیایە. ئەگەرچی ئێمە وەک مرۆڤەکانی ئاسیا، ئورووپا، ئافریقا و ئۆسترالیا درەنگ پێمان زانی و تەنیا لە دووای ئەوەی کریستۆف کۆلۆمبی زێدە […]

  • دڵتەنگییەکانی باجی

    دڵتەنگییەکانی باجی

    باجی ئەوەتەی لەبیری دێ دڵی تەنگە. هەڵبەت بۆ خۆیشی لەبیری نایەت لە کەیەوە. هەندێ دەڵێن هەر کە چاوی بە دونیا پشکوت وای لێهات، هەندێکی تر دەڵێن لەو رۆژەوە یەکەمین بیرەوەری لە مێشکیدا چێ بوو، کۆمەڵێکی تریش دەڵێن خەتای مردووەکانە. بەڵام، لەو ساڵانە ئەوەندە تێپەڕبووە کە باجی بۆ خۆی بەلایەوە زۆر گرینگ نەبێ چۆن و کەی […]

  • بەیانی تۆ دەمری!

    بەیانی تۆ دەمری!

    لە راڕەوەکەوە گوزەران. هەموو ئەو دەرگا ئاسنینانەیان تێپەڕاند وا ئەو قەت نەیتوانیبوو زیندەوەرەکانی پشتەوەیان ببینێ. ئەوەی تەنیشتی، نیگابانێکی زەلامی ئەستوورەی باڵابەرز بوو کە دەیتوانی گایەک لە عەرز بدات. کە گەیشتنە ئەو سەری کۆریدۆرەکە، بە لای دەستی چەپدا بایان دا و لە بەر دەم یەکەم دەرگادا راوەستان. نیگابانەکە بە کلیلە ئەستوورەکانی دەرگاکەی کردەوە و ئەمی بە […]

  • دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین

    دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین

    بە شوێن شتێکدا وێڵە. لە مێژە. ئەگەرچی دەڵێن گەڕان و دۆزینەوەی شتێک کە زۆر لە مێژە ونە، مەحاڵە، بەڵام ئەو هەر بە شوێنیەوەیەتی. هۆکاری وازنەهێنان، حەزی خۆیەتی یان لەمێژینە بوونی شتەکە، نازانێ. دەڕوانێ، دەست دەگێڕێ و بۆن دەکا. وەک بڵێی شتەکە هەر لەم دەورووبەرانەدا بێت. ئەو ئەم سێ کردەیەی خۆی ناو ناوە “سێ کردەی سەرەکی”. […]

  • فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە لە […]

  • فرخ نعمت پور

    “هیچ” ه‌که‌ی ئه‌و سه‌ر

    “هیچ” ه‌که‌ی ئه‌و سه‌ر کۆڵانەکەی گەڕەکی ئێمە کە دەگەیشتە ئەو سەری خۆی، کتوپڕ ون دەبوو. کەس نەیدەزانی چی لێ بەسەردێ. هەر ئەوەندە بوو لەوێ دەسڕایەوە! وەک ئەوەی نیگارێک بێت منداڵێک لە سەر کاغەز کێشابێتی و ئەوسا پەشیمان بووبێتەوە و بە پاکونەکەی پاکی کردبێتەوە. بەڵام ئاخر دەگەیشتە کوێ؟ خۆ ناکرێ بگاتە “هیچ”. تەنانەت گەر “هیچ” یش […]

  • فرخ نعمت پور

    تێرکەوتن

    تێرکەوتن زستانی ئەمساڵ زۆر تەڕ و تووش بوو. نە هەورەکان رێگایان بە یەکتر دەدا، نە دنکە بەفرەکان شوێنیان بۆ یەکتر چۆڵ دەکرد، نە ئاسمان حەزی خۆدەرخستنێکی تر دایدەگرت و نە مرۆڤەکانیش چیدی تاقەتی بیرکردنەوە لە بەهاریان مابوو. هەموو شتێک زۆر سەیر خووی دابوویە بەستەڵەک و سپیەتیی سەهۆڵ ئاسا و لوورەی ئەو بایەی کە بە قەد […]

  • بەفری هاوڕێ

    بەفری هاوڕێ

    ئەم بابەتە بە شێوەی pdf داگرە: بەفری هاوڕێ ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە 135 چاپ کراوە

  • هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌!

    هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌!

    هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌! سه‌مای ئاو له‌ سه‌ر شووشه‌کان ده‌یگوت له‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و دیو شووشه‌ نیوه‌ ته‌ماوییه‌کانه‌وه‌ باران ده‌بارێ. ئاه‌ باران! بۆ جارێکێش بێت چاوی هه‌ڵنه‌بڕی تا ئه‌و دیوی سه‌مای دڵۆپه‌کان بکه‌وێ و شایی باران له‌ خه‌ڵوه‌تی حه‌وشه‌که‌ی پشته‌وه‌یان ببینێ. هه‌موو شتێک تێکچڕژاوی دڵۆپه‌کان و خه‌مڵین و لار و له‌نجه‌ی جۆباره‌ گچکه‌کانی سه‌ر ته‌می شووشه‌کان بوو! ساڵی […]

  • ئینشا

    ئینشا

    ئینشا نووسینی: ماریه‌ گرونبورگ ئاوبه‌رتMarie Grønborg Aubert وه‌رگێڕانی له‌ نۆروێژییه‌وه‌: فه‌ڕۆخ نێعمه‌ت‏پور کورته‌ چیرۆکی گه‌نجانه‌ (1993) سه‌رچاوه‌:Stemmer دیسان ده‌فته‌ر به‌ ده‌سته‌وه‌ دانیشتبوو. دیسان ده‌با ئینشا بنوسێ. چ ئه‌رکێکی بێ مانا! ئه‌مه‌ سه‌ردێڕی ئینشاکه‌ بوو: “چ شتێک به‌ لاته‌وه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین مانایه‌؟” حه‌! زۆر چاکه‌! لانی که‌م له‌ سێ لاپه‌ڕه‌دا و له‌ پێنجیش پتر نه‌بێ. جگه‌ […]