نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

نوسەر

4,674 بازدید

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە.

هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە تایبەت لە دووای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئێراق و رەخساندنی هەل بۆ ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری سروە، بەشێک لە وتار و نووسین و لێکۆڵینەوەکانم لەوێ چاپ کردن. هاوڕێیەتی لەگەڵ شاعیری جوانەمەرگ مارف ئاغایی، هەلێکی زێڕین بوو کە لەم بوارەدا بۆم رەخسا. مارف گرینگییەکی تایبەتی بە نەسر و نێوەڕۆکی بابەتەکانی من دەدا.


دوواتر بە هەڵکشانی تەمەن ئاستی خوێندنەوەکانم جیددی تر بوون و بەم پێیە زیاتر دەستم دایە نووسین. لە ساڵی ١٣٧١ەوە بەهۆی پەڕیوەبوونم بۆ هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی نوێ رەخسا کە لەوێ نووسینەکانم لە ئاستێکی یەکجار بەربڵاوتردا بڵاوبکەمەوە. لەوێ لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەدا بەرپرسایەتیم وەرگرت و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٨، رۆمانی ‘پەڕەسێلکەکانی کۆچ’م چاپ و بڵاوکردەوە. هەروەها بە دەرکردنی گۆڤاری قەڵەم کە گۆڤاری ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران بوو، گەلێک بابەتی ترم گەیاندە دەستی خۆێنەران. گۆڤارەکانی بیری نوێ، رامان، کاروان و… رۆژنامەکانی رێگای کوردستان و برایەتی و… شوێنی تەراتێنی بابەتە یەک لە دووای یەکەکانم بوون!

بە دەرچوونم لە هەرێمی کوردستان و کۆچم بەرەو ئۆرووپا کە لە ساڵی ٢٠٠٠ روویدا و کۆتاییەکانی ٢٠٠١ لە دووای ١٥ مانگ ژیانبەسەربردن لە تورکیا، گەیشتمە نۆروێژ، هەلێکی تر بۆ من رەخسا. لەو کاتەوە چالاکییەکانم گڕوتینێکی بەرچاوتریان گرت و هەتا ئیستا توانیوومە دەیان بەرهەم بە تایبەت لە بواری چیرۆک و رۆماندا پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکەم.

ئیستایش بەردەوامم و بە چەندین کتێبی چاپنەکراوەی دیکەم هەیە کە هیوادارم بەرەبەرە بتوانم بە چایان بگەیەنم. دونیای من بەشێکی یەکجار زۆری لە خوێندنەوە و نووسیندا دەگوزەرێ و لە راستیدا شێوەژیانم پێکدێنن. گەر رۆژێک نەخوێنمەوە و نەنووسم یەکجار غەمگین دەبم و ژیان کتوپڕ ل بەر چاومدا دەبێ بە بیابانێکی بەرەهوتی بێ مانا کە تەنیا لە دووپاتبوونەوەی بۆشی خۆیدا خۆی لەبەر چاوەکانمدا دەنوێنێتەوە.

یەکێک لە گەورەترین هەلەکانی ژیانی من ئەوە بووە کە بە ناو زۆر کۆمەڵگا و وڵات و کلتوردا تێپوڕیوم و، تیایاندا ژیاوم و ئەمە بووەتە سەرچاوە و هەنبانەبۆرینەیەکی زۆر سەیر بۆ بابەتەکانم. جگە لەهەموو ئەو نەهامەتی و چەرمەسەریانەی کە وەک تاک بەتووشیانەوە بووم و بوونەتە هەوێنی گەلێک پیاچوونەوەی تر بە ژیان لە رێگای نووسینەوە.

بەرهەمەکان —-

رۆمان:

  1. پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ١٩٩٨
  2. ساڵەکانی خەون — ٢٠١٠
  3. پێنج سەفەر، وێنەیەک — ٢٠١٣
  4. باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ٢٠١٤
  5. گوناھی گەورە — ٢٠١٥
  6. چیرۆکی شۆڕش — ٢٠١٦
  7. خەیاڵاتی بێھودە — ٢٠١٨
  8. کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ٢٠١٩
  9. ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم پیوسته) — ٢٠١٩ — فارسی
  10. یک روز قبل از عاشورا — ٢٠١٩ — فارسی
  11. سالهای جنگ — ٢٠١٩ — فارسی
  12. گێژاو — ٢٠٢٠
  13. چیرۆکی فەرماندە — ٢٠٢٠
  14. لەبیرم دێت — ٢٠٢١
  15. چنین گفت محمد ٢٠٢٢– فارسی
  16. جنگ و گلهای یاس مادر–٢٠٢٢– فارسی
  17. ئێوارەیەکی بابۆس – ٢٠٢٢
  18. گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش — ۲۰۲۵
  19. لە دوای پێنج سەد ساڵ — ٢٠٢٥

کۆمەڵە چیرۆک:

  1. ئێوارەی شار — ٢٠٠7
  2. خۆشترین رۆژی دنیا — ٢٠٠٩
  3. شەوانی بۆن و سەفەر– ٢٠١٢
  4. لەگەڵ چپەی گەڵاکان — ٢٠١٣
  5. تەماتەی ئەھرامی سەلاسە — ٢٠١٤
  6. سێوە گڕاویەکان — ٢٠١٥
  7. دراکولا و سەفەر بۆ رۆژھەڵات — ٢٠١٦
  8. پەڵەی لیخن — ٢٠١٦
  9. سەرۆک — ٢٠١٦
  10. دەستە کلیل — ٢٠١٨
  11. نیشتمان بە زمانی با دەدوێ — ٢٠١٨
  12. رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان — ٢٠١٩
  13. شبی ماهی سیاه کوچولو به خوابم آمد — (داستان برای نوجوانان) — ٢٠١٩ — فارسی
  14. گوڵەکان و مرۆڤەکان — ٢٠١٩
  15. پێڵاوەکانم — ٢٠٢٠
  16. دارستانی داربەڕوو — ٢٠٢٠
  17. تامی ژیان — ٢٠٢٢
  18. دەنگی شەقام — ٢٠٢٢
  19. بازگشت بیهوده — ٢٠٢۳ — فارسی
  20. زەردەخەنەی مەسیح — ٢٠٢٥ — فارسی
  21. جانتایەک گۆرانی — ٢٠٢٥
  22. گروێس دەگرن — ٢٠٢٥

رەخنەی ئەدەبی / کتێب:

  1. بۆچی ئەنوسین؟ – ٢٠٢٠

وتووێژ / کتێب

  1. دوو روخسار، چەند مانایەک لە نێواندا

وتار کوردی / کتێب

  1. شەڕ، ئەخلاق، سەردەمی نوێ

وتاری سیاسی / کتێب

1- رۆحە گەورە و بچوکەکانفارسی
2- شۆڕشی چوارەمفارسی
3- تیرۆری بالێستیکیفارسی
4- چەپی رۆسۆفیل یان رۆسۆفیلی چەپفارسی
5- سێ فیلسوف لە ئەفغانستانفارسی
6- فرار مغزها از کردستانفارسی
7- میل جهانی شدن انقلاباتفارسی
8- گرفتار در سه گانه خودساختهفارسی
9- از مبارزه به نصیحتفارسی
10- دیکتاتۆر هیچکاتێک هەڵە ناکاتفارسی
11- قدرت تلاقی کمیت و ارادە – فارسی

وەڕگێران / کتێب:

  1.  کاری کرێگرتە و سەرمایە — (کارڵ مارکس، وەرگێڕان لە فارسیەوە) — ١٩٩٩
  2. گوڵی جاکارندا — Toril Brekke (کۆمەڵە چیرۆک) وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە—٢٠٠٥
  3.  فەلسەفە لە مێژوداAnfinn Stigen (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ٢٠٠٩
  4.  ئەستێرەکان چیرۆکی عاشقانە دەگێڕنەوە (کۆمەڵە چیرۆک لە ئینگلیزیەوە) — ٢٠١٨
  5.  ھیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر Lars Gunnar Lingås – (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ٢٠١٩
  6.  فەلسەفەی دڵەڕاوکێ — Hans Herlof Grelland –(فەلسەفی)، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ٢٠١٩
  7.  رۆمان چییھ – Tone Selbo – (ئەدەبی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ٢٠٢٠

خەڵات:

1- براوەی یەکەمین خەڵاتی کتێبی کورد د. ئیبراھیم یونسی رۆمانی (بالەندەی بریندار، ماسی سەرسام) — ۲۰۱۶
2- پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد (گێژاو)– ۲۰۲۳
3-براوەی سێهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵ لە پارێزگای کوردوستان (پێڵاوەکانم)– ۲۰۲۳
4- پەسەندکردنی رۆمانی ماجراهای بابا “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد (ماجراهای بابا)– ۲۰۲٤

چالاکی پێوەندیدار:

ئەندامی دەستەی دامه‌زرێنەری ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران.

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ۱۳۴۴ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین.

تا ئێستا ٢٢ بیست و دوو کۆمەڵەچیرۆک و ۱٩ نۆزدە رۆمان (چواردەزه ۱٤ رۆمان به زمانی کوردی و ۵ پێنج رۆمان به زمانی فارسی) و یەک 1 کتێب دەربارەی نوسین، یەک 1 کتێب کۆکراوەی وتارە کوردیەکان، یەک 1 بەرهەمیتر کۆکراوەی وتووێژەکان، یانزە ۱١ بەرهەمیتر کۆکراوەی وتارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان چاپ کراون. بێجگە لەمانە ۷ بەرهەمیتر (کتێب) لە بواری فەلسەفە و ئەدەبیات لە زمانەکانیتر هەڵیگەڕانوەتە سەر زمانی کوردی.

contact:
Email: farrokhnematpoor@yahoo.no