فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: هاوڕێیان

  • ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان

    ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان

    ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان لە نووسینی فەرۆخ نێعمەتپوورخەبات ڕەسووڵی چیرۆکی کۆترەکان چیرۆکێکی ڕئالیستییە و بەشێوەی گفتوگۆ لەنێوان دوو کەس دا داڕێژراوە. ڕاوی کۆنە کۆتربازێکە و، باسی چارەنووسی کۆترەکانی لە شەڕی سەرەتای ئینقلاب لە نێوان حیزبەکان و ڕێژیمدا دەکات. کۆمەڵێک ناو لەم چیرۆکدا هەیە کە دەکرێ وەک ڕاستی و وەک مێتافۆر سەیر […]

    ۰۸/۰۳/۱۴۰۳ 0 لێدوان 171 بازدید زۆرتر...
  • خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو

    خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو

    خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو دیاردەی قیزەوەنی ژنکوژی نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو هەموو وڵاتانی ناوچەکە و بگرە دوورتریش هەبووە و هەتا ئێستاش هەر جارەی لە جێگایەک ژنێک یان کچێک دەکوژرێ. ئەو دیاردەیە بۆتە هەوێنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی کە زۆرتر لە ناو بەستێنی گێڕانەوەدا خۆی نواندووە. ئەو دیاردەیە سووژە یا خۆ هەوێنی زۆر یەک لە بەرهەمەکانی […]

    ۲۸/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 243 بازدید زۆرتر...
  • شەوێک ماسیەرەشە بچکۆلە هاتەخەوم

    شەوێک ماسیەرەشە بچکۆلە هاتەخەوم

    شەوێک ماسیەرەشە بچکۆلە هاتەخەوم مرۆڤ بە خەونەکانی مانا بە ژیان دەدا. خەونەکان لە ئێمەدا لە دایک دەبن، گەشە دەکەن و سەرئەنجام ڕەوتی ژیانمان دیاری دەکەن. بەڵام مرۆڤ تەنیا بریتی نییە لە خەونەکانی. ئەو هەندێ بیرەوەرییشی هەیە کە رێک وەک خەونەکانی مانا بە ژیانی دەبەخشن. ئێمە هەندێ جار حەز دەکەین ئاوڕیان لێ بدەینەوە، بەڵام داخۆ بیروەرییەکان […]

    ۱۵/۰۸/۱۴۰۲ 0 لێدوان 270 بازدید زۆرتر...
  • گێژاو و چارەنووس

    گێژاو و چارەنووس

    گێژاو و چارەنووس نووسینی: زمانە محمدیلەسەر رۆمانی “گێژاو“، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور ــرۆمانێکی زۆر خۆش بوو، بەراستی چێژم لێوەرگرت. گێرانەوەی ڕاوی زۆر جوان، شیرین و زمانەکەی زۆر خۆش و ساکارە. بەجۆرێک کە خوێنەر بە شوێن خۆیا ئەکێشێت. بە جۆرێک کە خوێنەر حەزئەکا بزانێ بێزار ئاخری چی بەسەر دێت.  لەم چێرۆکەدا ڕاوی یەکەم شەخسە، بەڵام جارجار ئەبێت بە […]

    ۲۵/۰۵/۱۴۰۲ 0 لێدوان 415 بازدید زۆرتر...
  • بچوکترین شت ، گەورەترین مانا

    بچوکترین شت ، گەورەترین مانا

    بچوکترین شت ، گەورەترین مانا نووسینی: گەلاوێژ قادریلەسەر رۆمانی “گێژاو“، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور ــ وەک دەڵێن نیشتمان شتێک نییە بۆ خۆت هەڵیبژێری، نیشتمان ڕێکەوتە، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان چەقۆ و کوشتندا پێوەندی ڕاستەوخۆ هەبێ، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان نیشتمان و مرۆڤەکاندا پێوەندی ڕاستەوخۆ نییە، لە نێوان چەقۆ و کوشتندا دونیایەک شتی دیکە هەیە. هەندێ […]

    ۲۸/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 460 بازدید زۆرتر...
  • گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان

    گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان

    گێژاو: زاڵیی گوتن و تارمایی نیشاندان نووسینی: هاشم ئەحمەدزادە ـ گێژاو، نوێترین ڕۆمانی فەڕۆخ نێعمەتپوورە کە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندی ۴٩ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕۆمانەکە بە پلەی یەکەم گێڕانەوەی بەسەرهاتی کوڕێکە بە ناوی بێزار کە لە زمانی خۆیەوە سەربووردەی خۆی بە نەفەسێکی دوورودرێژ و بە وردەکارییەکی زۆرەوە بۆ نووسەرێک دەگێڕێتەوە […]

    ۲۰/۰۱/۱۴۰۲ 0 لێدوان 589 بازدید زۆرتر...
  • آینده جلوه ای از گذشته

    آینده جلوه ای از گذشته

    آینده جلوه ای از گذشته نوشته : آرش خالدیاننقد و بررسی کتاب سرگذشت شورش اثر فرخ نعمت پور شورش؛ واژه‌ای همگام با تاریخ که با سرنوشت انسان گره خورده است. گاه به امید رسیدن به سر و سامان و خواسته‌هایی که در خیال می‌پرورانند، ملتی را به کام خود می‌کشد و بر تلاطم و آشفتگی […]

    ۰۸/۰۹/۱۴۰۱ 0 لێدوان 531 بازدید زۆرتر...
  • چیرۆکنووسی چالاک

    چیرۆکنووسی چالاک

    چیرۆکنووسی چالاک لێکۆڵینەوەیەکی خوێندکارییە لە گۆڤاری ‘ئاوزین’ کە گۆڤارێکی سەر بە زانکۆی کوردستان لە سنەیە بڵاوکراوەتەوە فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس ساڵی ١٣۴۴ی هەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لەدایک‌بووە. خاوەن بڕوانامەی کارناسییە لە بواری فەلسەفەدا لە زانکۆی بلیندەرن لە شاری ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری ڕۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری‌دا چالاکییەکی […]

    ۲۹/۱۱/۱۳۹۸ 0 لێدوان 2,158 بازدید زۆرتر...
  • خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە

    خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە

    خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە سارا ئەحمەدزادە (خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی لە زانستگا کوردستانی سنە) خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ١٨ بەم‌لاوە دەست پێ‌ئەکا و […]

    ۲۹/۱۱/۱۳۹۸ 0 لێدوان 381 بازدید زۆرتر...
  • لە چەشنی بۆرخێس

    لە چەشنی بۆرخێس

    لە چەشنی بۆرخێس وتووێژی سیروان لەگەڵ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی کە لە پرسیاری کۆتاییدا ئاماژە بە رۆمانی فەڕۆخی نێعمەتپوور ئەکات. یەکه‌م ڕا کە ناوم بیست، دەگەرێتەوە ساڵی ١٣٨٩، لەسەر وەرگێڕانی کتێبێک بەناوی (تربیع خون. چهار اثر و یک گفتوگو از شیرزاد حسن. ترجمە: عبداللە کیخسروی)، لە ڕاستیدا ئەوەی سرنجمی، زیاتر لە نووسراوەکانی شێرزاد حەسەن ڕاکێشا، پێشەکییەک بوو […]

    ۲۲/۰۷/۱۳۹۶ 0 لێدوان 1,491 بازدید زۆرتر...