فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

سڵاوی نیوەشەو (دەنگ)

کات 04/09/1392 868 بازدید

سڵاوی نیوەشەو (دەنگ)

خوێندنەوەی چیرۆکی “سڵاوی نیوەشەو”

خوێندنەوەی : عەتا میرەکی
نوسینی : فەڕۆخ نێعمەتپور

سڵاوی نیوەشەو (دەنگ)

…کە گرتیان رێک هەر ئەو ناوونیشانانەی دەنواند و دەدرکاند خەڵکی لە سەریان گوتبوو. ئەوەی کە جل و بەرگێکی سەرتاپا سپیی لەبەردایە، ئەوەی جووتێک پێڵاوی زستانەی گەرم، مل پێچێکی قاوەیی و کلاوێکی خوریی رەشی لە سەردایە. زیندەوەرێکی ترسناک کە تەنها بە شەو دەگەڕا. دەیانگوت هەموو شار دەگەڕا،…کۆڵان بە کۆڵان و جادە بە جادە. گەر سەرما بە دە دەرەجە لە ژێر سفردا بایە، کلوە درشتەکانی بەفر جەستەیان لە نیو خولەکێکدا داپۆشاندبایە، “با” روخساری گەستبایە و ئاسمانی ساماڵ گەرمای لەشی هەڵلوشیبایە، ئەو هەر لە دەرەوە بوو. هیچ شتێک بەری پێ نەدەگرت. 

بۆ خۆی بە خۆی دەگوت کارەکەم ئەوەندە خۆش دەوێ کە بە دونیای ناگۆڕمەوە. 

خەڵکی بە پۆلیسیان گوتبوو:

ـ “جەستەی وەک بەفری سەر عەرز سپیی و سەریشی وەک ئاسمانی زستان رەش و تاریکە. نادۆزرێتەوە… ئا، هەر زۆر زەحمەتە دۆزینەوەی. رێک لە زەوی و ئاسمان دەچێ! پەیکەرێک لە نێوان زەوی و ئاسماندا،… بە چەقۆیەکەوە لە ژێر جل و بەرگەکەیدا.”

پۆلیس بەردەوام ئەم جۆرە زانیاریانەی لا خۆ دەنووسییەوە و دوواتر لە بێ تەلەکانیاندا لە گەڵ ژمارەکانی تر دەکەوتنە دووان….

چیرۆکی : سڵاوی نیوەشەو (دەنگ)
خوێندنەوەی : عەتا میرەکی
نوسینی : فەڕۆخ نێعمەتپور

ئەم چیرۆکە لە کتێبی “تەماتەی ئەهرامی سەلاسە” چاپ کراوە.

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *