فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

خەیاڵاتی بێھودە

کات 08/04/1397 2,197 بازدید

خەیاڵاتی بێھودە رۆمان چاپی یەکەم: 2018

خەیاڵاتی بێھودە

خەیاڵاتی بێـھودە
رۆمان
چاپی یەکەم: 2018

…ڕێک ئەو ڕۆژەی دەنگی قریشکەیەکی سەیر بۆ چەندین و چەندمین جار گەڕەگی تەنییەوە، ‏ ساڵانی ساڵ لە ونبوونەکەی باوکم تێدەپەڕێ و هەر ڕێک لەو ڕۆژەیش دا بوو من بڕیارم دا ببمە نەتەوەیی و سروودی نەتەوەیی خۆمان و هەروەها هی نەتەوەکانی تریش فێربم. ئەگەرچی لەناخی دڵمەوە حەزم بە هی ئەوان نەبوو و تا دەمتوانی خۆم بە سروودەکەی ‏ خۆمەوە سەرقاڵ  دەکرد، ئەو سروودەی ‏ هەموو ئازای جەستەمی دەهێنایە لەرزین و ڕۆحمی دەخستە ناو کف و کوڵێکی سەیری بێ وێنەوە. تا لەبیریشم نەچووە با پێتان بڵێم کە ئەو ڕۆژە، ڕۆژی هەینی بوو.
لەو ساڵەوە باوکم ونبووە، بنەماڵەی ئێمە هەر هەموومان بە جۆرێک لە جۆرەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرەداوەکان و بەسەرهاتی چیرۆکی ئەم ونبوونەین……

ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە: خەیاڵاتی بێھودە

ئەم کتێبە بە شێوەی دەنگ گوێ بگرە: خەیاڵاتی بێـھودە

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *