فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

کۆتایی

کات 15/12/1398 1,125 بازدید

کۆتایی

لە کۆتاییدا
هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ رۆژە ئاساییەکان
بۆ پشت پەنجەرەیەک
تەنها تەژی لە یەک مەنزەرە
قاوەیەک لە تەنیشتدا
بە جگەرەیەک بە لێومانەوە
داخۆ رۆژەکان مانایان ماوە؟
داخۆ شەوەکان خەونە سەرگەردانەکان دەستدەکەنەوە بە گەڕان
بەشوێن ئێمەدا؟
کتوپڕ
بۆنی سوپێکی خۆش دیمەنەکە داگیر دەکا
کەسێک بە دەنگی نزم و لەرزۆکەوە دەڵێ خواردن ئامادەیە
پەردەکە دادەدەمەوە…
لە کۆتاییدا
هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژوورە ئاساییەکان

فەڕۆخ نێعمەتپوور

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *