فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

چیرۆکی فەرماندە

کات 16/08/1399 1,943 بازدید

چیرۆکی فەرماندە

چیرۆکی فەماندە
بابەت: رۆمان
نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاپ: وەشانخانەی 49 کتێب ، سوید


فەرماندە کتوپڕ کەرەشین رادەوەستێنێ. سەری قورس قورسە. سەیری کەرەشین دەکا، سەیری دەورووبەری و ئەوسا هەڤاڵان. لە دوورەوە دەنگی تەقەی تفەنگ و ژاوەژاوی شار بە داوێنی لاپاڵەکاندا سەردەکەوێ و سروشت هەراسان دەکا. فەرماندە دەست دەبا بۆ دووربینەکەی. لە شار دەڕوانێ. کۆڵانەکان و شەقام، ئەوەی وا لەوێ روودەداتیان لە خۆیاندا حەشارداوە. تەنیا دووکەڵ دەبینرێ…. چیرۆکی فەرماندە…

ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە: چیرۆکی فەرماندە

تەگەکان : ، ،

3 پاسخ به “چیرۆکی فەرماندە”

  1. فایه ق روسته می

    به داخه وه کوردی خویندنه وه بومن زور سه غله ته وبه عزه کاتی بو فامی که لیمه ییک چه ن جار ئه گه ری مه وه ئه ووه لی شوینی که ئه توانی مانای که لیمه که م بو ده رخات. یه نی ناتوانم مه تله به کان بخوینمه وه تا ئاخر؛بویه کامینتم نیه. داوای لی بواردن ئه که م

  2. سلاو کاک فایەق گیان، تێدەگەم بەڵام تکایە وازمەهێنە و هەروا کەمکەم خەریک بە، لەبەر ئەوەی کوردی زمانی دایکە زۆر خێرا رێدەکەوی. لەگەڵ رێزم، فەڕۆخ

  3. سلاو لینکی داگرتنی ئه م چیروکه خراپه تکایه چاکی که ن / سپاس

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *