فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

‘جان شتاین بەک’ و شەوێکی بێ مانگ

کات 01/07/1400 910 بازدید

‘جان شتاین بەک’ و شەوێکی بێ مانگ

جان شتاین بەک نووسەری چەوساوەکان بوو. رۆمانی ‘هێشووەکانی تووڕەیی’ و ‘مشکەکان و بنیادەمەکان’ کە باس لە چینی کرێکار و زەحمەتکێشی ئامریکا در کاتی قەیرانی گەورەی ئابووری لە ساڵی ۱۹۲۹، دەکەن بە جوانی ئەم راستیە دەردەخەن.

دیارە جان شتاین بەک تەنیا دەربڕی جیهانی چەوساوەکان نەبوو، بەڵکو ئەو وەک نووسەرێکی دژە شەڕیش دەردەکەوێ. لە رۆمانی ‘شەوێکی بێ مانگ’، ئەوەی ئەم رۆمانەی خوێندبێتەوە، بەتایبەت لە رێگای دیالۆگی نێوان کاراکتێرەکانەوە بۆی دەردەکەوێ کە نووسەر چەندە شەڕ وەک دیاردەیەکی نائەقڵانی وەسف دەکا و چلۆن ئەو تراژێدیایەی وا شەڕکەرەکان دەیخوڵقێنن و بکەرانی تێی دەکەون دوواجار لە خۆیاندا نوقمیان دەکا و دەیانسڕێتەوە. بە تایبەت ئەو بەشەی کە یەکێک لە ئەفسەرەکان خۆبەزلزانانە دەڵێ ئێمە ئیستا نیوەی دونیامان داگیرکردووە و، ئەفسەرێکی هاوڕێی لە پرسیارێکی شۆک هێنەردا رووی تێدەکا و دەڵێ ئەی نیوەکەی تر چی!

'جان شتاین بەک' و شەوێکی بێ مانگ

بەڵام شتاین بەک بەمە رانەوەستا و سەرئەنجام لە کۆتایی تەمەنیدا لە ئایدیای رەخنەگرانە و چەپگەرایانەی خۆی پاشگەز بووەوە و لەشەڕی ئامریکا لە دژی ڤیتنامیەکان پشتیوانی کرد و بە وتەی خۆی لە سەر شەڕی قارەمانانەی سەربازە ئامریکاییەکان لە دژی ڤیت کۆنگەکان راپۆرتی نووسی.

بەم شێوەیە جان شتاین بەک لە دژی ئەو روانگە و فەلسەفەیە راوەستا وا لە رۆمانی شەوێکی بێ مانگدا وێنای کردبوو.

بێگومان پاشگەزبوونەوە لە ئایدیۆلۆژیا ئازادە و کەس هەتا دەژی مەرج نیە هەمان روانگەی هەبێ، بەڵام پشتکردن لەو روانگە ئینسانیانەی وا دەقی لە سەر دامەزراوە، یەکجار غەریب دەنوێنێ. ئەگەر داگیرکردنی وڵاتان لە لایەن ئاڵمانی فاشییەوە کردەیەکی دزێو و نەشیاوە، هەمان فەلسەفە بۆ هەر داگیرکەرێکی تر دەخوا کە بە بێ ئیزنی خەڵکەکەی لە هێزی سەربازی بۆ سەپاندنی ئایدیا و هەیمەنەی خۆی کەڵک وەردەگرێ. داگیرکارییەک کە هیچ داهاتوویەکی نیە.

بەڵام جان شتاین بەک لە دەقەکانیدا کاری خۆی کرد و، جیهانی ئیمڕۆ زیاتر ئەو لە روانگەی بەرهەمەکانیەوە دەناسێ تا ئەوەی لە کۆتایی تەمەنیدا کردی و باوەڕی پێ هێنا.

دەق لە تەمەن بە بڕشت ترە و توانای مانەوەی یەکجار بە هێزترە! ئەوە دەقەکانن دەمێننەوە نەک مرۆڤەکان.  

‘جان شتاین بەک’ و شەوێکی بێ مانگ
فەڕۆخ نێعمەتپوور

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *