فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە

کات 05/04/1401 517 بازدید

پێشکەش کردنی وتار: ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە چیە؟

نووسەری بەرێز فەروخ نێعمەتپور

رۆژی 25.juni سمینارێک ئەدەبی و رۆشنبیری لە ژێر ناوی ” ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە” لە شاری تونسبەرگ بەرێوە دەچێ. ئەم سمینارە لە لایەن سەنتەری کوردانی ڤێستفۆڵد ئامادەکاری بۆ کراوە. هەروەها “کۆمەڵەی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتی نەرویج” هاوکارن لە ریکخستنی بەرنامەکە. کۆمەڵێک کەسایەتی ئەدەبی، نووسەر، رووناکبیر و هونەرمەند لە بواری جۆراوجۆری شێوەکاری، شانۆ، موزیک، شیعر و چیرۆک ئامادە و بەشداری سمینارەکە دەبن. لەم سمینارەدا هەوڵ دەردێت تا لە باسێکی چڕ و پڕ دا وەڵام بەم پرسیارە گرینگە بدەنەوە:

ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە چیە؟ (بۆ نموونە لە لێرە )

بەرێزتان وەک هونەرمەندێک بانگهێش ت کراون بۆ ئەو سمینارە. سمینارەکە لە دوو بەش پێک دێت. لە بەشی یەکەم و سەرەکی دا، ٨ کەسایەتی ئەدەبی، هونەرمەند، شێوەکار یان نووسەر و رەخنەگر هەر کام لە ماوەیەکی دیاریکراوی دا هەوڵ دەدەن لە روانگە یان بوار و جۆری چالاکی خۆیانەوە وەڵام بەم پرسیارەی سەرەوە بدەنەوە . ئەگەر بەرێزتان حەز دەکەن یەکێک لەم ٨ کەسە بن تکایە لە ماوەی دوو رۆژ دوای بەدەست گەیشتنی ئەم بانگهێشتە من )ح. شەبەق( ئاگادار بکەنەوە. ئەگەر بە هەر هۆیەک نەکرا بەشداری کۆرەکە بن، دەتوانن وەڵامی خۆتان بەم پرسیارەی سەرەوە لە یەک یان دوو لاپەڕەی A4 دا بنووسن و بۆمانی بنێرن تا لە کۆرەکە بخوێندرێتەوە.

لە بەشی دووهەم و دوای pause دا، مایک ئازاد دەکرێ بۆ بەشداربووانی کۆرەکە تا ئەوانیش لە ماوەی دیاریکراودا پرسیار، نەرزەر یان بیر و پێشنیهادی خۆیان بۆ دەوڵەمەند کردنی کۆرەکە بخەنەروو.

لە چەند خوولەکی کۆتایی دا، بەرێوەبەرانی کۆرەکە هەوڵ دەدەن کۆبەندی سمینارەکە لە چەند خاڵێکی گشتی دا بۆ دەنگ دان و پەسەند کردنی بەشداربووان بخوێننەوە.

بەشداری کردنی چالاکانەی بەرێزتان لەم کۆرەدا، نیشانەی گەورەیی و دڵسۆزی خۆتان و ئەرکێکی پیرۆزی هونەری، ئینسانی و نەتەوەی ییە. هەوڵی ئێمە رەخساندنی هەلی دیدار و گفتگۆ و بەیەک گەیاندنی دڵسۆزانی کوردە لە تاراوگە. بەشداریتان بۆ ئێمە و باقی بەشداربووان گرینگ و پڕ بایخە.

سەنتەری کوردانی ڤێستفۆڵد/سەکۆ

• لە رۆژی مەراسمەکە پێشانگایەکی بچووکی کتێب لە شوێنی مەراسمەکە بەرپا دەکرێت!

• هێنان یان بەشداری مناڵ بۆ ئەم مەراسمە گونجاو نیە.

• هونەرمەندانی موزیسین بە شێوەی زیندوو سمینارەکە دەرازێننەوە.

بانگهێشتی سمینار: ئەرکی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە چیە؟

تەگەکان : ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *