فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

هاوڕێیانی خوینەر

کات 30/10/1401 454 بازدید

هاوڕێیانی خوینەر

پێنج شەممە ١٩ مانگی یەکی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوونی بیست و یەکەمین دانیشتنی ساڵی سێیەمی گروپی هاوڕێیانی خوێنەر سازدرا، کە تیایدا گفتوگۆ دەربارەی ئەزموونی نووسەر، چیرۆکنووس و ڕۆماننووس (فەڕۆخ نێعمەتپوور)کرا. بەڕێزیان لە وڵاتی (نۆروێژ)ەوەو لە ڕێگەی ڤیدیۆ مەسنجەرەوە لەکۆبوونەوەکەدا بەشداربوو. لە دانیشتنەکەدا جگە لە باسکردن لە ئەزموونی نووسەر، تیشکخرایە سەر شێوازەکانی نووسینی کورتە چیرۆک، تەکنیکەکانی ڕۆماننووسین، زمانی شیعری و گرنگیدان بەلایەنی دەرونی لە ناوەرۆکی چیرۆکدا. دواتر سەرنج و پرسیار دەربارەی ئەم بابەتانە خرانەڕوو و ئاڕاستەی نووسەرکران و بەشێوەی دیالۆک گفتوگۆیان لێکرا. وەک هەمیشەش سوپاس بۆ یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی بۆ دابینکردنی شوێنەکە.


تێبینی: سەرنجی گوێگرانی ئەم فایلە بۆ خاڵێک رادەکێشین. ئەویش ئەوەیکە بە هۆی خراپی دەنگەوە، کۆی پرسیاری بەشداربووان لە فایلەکەدا نیە. هیوادارین لە رێگای وەڵامەکانی نووسەرەوە، گوێگران پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆکی پرسیارەکان بەرقەراربکەن.

پێشکەش کردنی وتار:


ئێرە کرتە بکە (لە یوتیوب): دەقی قسەکانی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەم کۆڕەدا.

بینین لە فەیسبوکەوە: هاوڕێیانی خوینەر

هاوڕێیانی خوینەر

سوپاس بۆ میوانداریەتیتان!

ئەمڕۆ میوانی گروپی هاوڕێیانی خوینەر لە رێگای مەسەنجەرەوە بووم. میوانی کۆمەڵێک مرۆڤی جوان، خوێنەر و ئاوێتەی جیهانی ئەدەب کە دەیانویست لە نزیکەوە گوێیان لە قسە و ئەزموونەکانی من بێت.

وێرای سوپاس لەو ئازیزانە، دەبێ بڵێم کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەست و کاریگەرییەکی یەکجار جوانی لای من جێهێشت و بە دیتنیان و بە بیستنی ئەو پرسیار و راوبۆچوونانەی کە هێنایانە ئاراوە بەو ئاکامە گەیشتم کە لە گەڵ کۆمەڵێک مرۆڤی دەربەست و خەمخۆری جیهانی ئەدەب رووبەڕووم کە هەبوونیان تا ئەو پەڕی خۆی هومێدبەخشە.

لێرەوە خۆشەویستیی بێپایانی خۆم ئاراستەی ئەو ئازیزانە دەکەم و، بە هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریان لە ژیان و لە چالاکییەکانیاندا.

فەرۆخ نێعمەتپوور ١٩ مانگی یەکی ٢٠٢٣

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *