فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد

کات 04/02/1402 391 بازدید

پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد

هەواڵی خۆش بۆ خوێنەران و نوسەرانی جیهانی ئەدەبی کورد

وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کتێب،

رۆمانی ” گێژاو” نوسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە لایەن “ناوەندی “کولتور رۆد” لە وڵاتی سۆئێد پەسەند کرا. بەڵێنە ناوەندی رۆد 300 دانە لەم رۆمانە لە لایەن “وەشانخانەی 49 کتێب” بەسەر کتێبخانە سەرەکیەکانی وڵاتی سوید دابەش بکات و بگات بە دەستی خەڵک و ئەدەب دۆستان لەم وڵاتە.

دیتنی رۆمانی گێژاو: گێژاو

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *