فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئێوارەیەکی بابۆس

کات 22/02/1402 372 بازدید

ئێوارەیەکی بابۆس

ئێوارەیەکی بابۆس
بابەت: رۆمان
نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید

…سێبەرەکە هەروا بێدەنگە. نەکا من هەڵە بم؟ نەکا خەیاڵ منی لەگەڵ خۆی بردبێ. رادەکشێمەوە و، چاوەکانم دەقونجێنمەوە. دەست بەرزدەکەمەوە و پەنجە بە سەر تابلۆی قیژەی پشتی سەرمدا دێنم. تابلۆ بەناوبانگەکە سەیرەکەی مونک. بیر لە شیوازی سەیری رەنگەکەی (ئاسمانی سوور و دونیای شین) و، ئەو جەستە شەپۆل ئاسایە دەکەمەوە کە بە سەر پردێکەوە هەر دوو دەستی بە گوێکانییەوە گرتووە و بە ترس و سەرسووڕمانەوە لە جیهان دەڕوانێ. ئاە، چەندە لە جنەکانی ناو قوڕئان و باوەگەورە دەچێ! بە خۆم دەڵێم “هەمووی تاوانی ئەم تابلۆیە، داخۆ باشتر نەبوو لە ژووری دانیشتنەکەدا هەڵمواسیایە؟” بێگومان باشتر بوو. ژووری خەو بە وێنەی وەها ناڕازێننەوە. ژووری خەو دەبێ ئارامبەخش بێت، نەک ئاخێنراو بە دڵەڕاوکێ. بێگومان خەوم لێبکەوێتەوە، هەموو ئەم دیمەنە ون دەبێتەوە. رەنگە هەر ئیستاکەیش وەها بێت. بە قونجاندنی چاو، دونیایش بە راستی ون دەبێت!…..

ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە : ئێوارەیێکی بابۆس

تەگەکان : ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *