فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

بۆ رۆمان دەنوسین (دەنگ و رەنگ)

کات 25/01/1404 59 بازدید

بۆ رۆمان دەنوسین (دەنگ و رەنگ)

کۆڕێک بە بەشداری میوانانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.

۱- فەڕۆخ نێعمەتپوور
۲- دوکتۆر نەفیسە حاجی
۳- میران ئابراهام

پێشکەشکار: کاوان محمدپور

بۆ بینینی کۆڕەکە لە تێلێگرام ئێرە کرتە بکە: بۆ رۆمان دەنوسین

بۆ بینینی کۆڕەکە لە فیسبوک ئێرە کرتە بکە: بۆ رۆمان دەنوسین

نووسەرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپاشەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکەن. (9هەتا19 2025.04) هەشت نووسەر کە هەر یەکێکیان ناوێکی دیار و گرنگی ئەدەب و ڕۆشنبیرییە، میوانی پێشانگان.

خوێنەران دەتوانن لە ڕۆژانی پێشانگادا نووسەری دڵخوازیان ببینن!

فەڕۆخ نێعمەتپوور رۆماننووس، چیرۆکنووس و وەرگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، میوانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێبە. فەڕۆخ کە ئێستا لە نەرویج دەژی، نووسەرێکی پڕکاری کوردە. «کاتێک هاشم لەزیندان گەڕایەوە» و «دەنگی شەقام» لە دەیان بەرهەمی ئەون.

کۆڕێک بە بەشداری میوانانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.

تەگەکان : ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *