فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش

کات 15/03/1404 102 بازدید

گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش


رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ چاپ و بڵاوکرایەوە

رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ لەنووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەلایەن وەشانخانەی ۴۹کتێب چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم رۆمانە نوێترین بەرهەمی نووسەرەکەیەتی و، وەک نووسین ئەزمونێکی نوێ دەگرێتە خۆی. خوێنەران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی دەتوانن لە وەشانخانەی ۴۹کتێب، ئەم رۆمانە نوێیە دەستخەن!

گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش

گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش
بابەت: رۆمان
نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید

. . . دەور و بەرم چۆڵە. لەناو دارستانێک دام بە بێ هیچ چەشنە دیمەنێکی دوور و سەرنجڕاکێش. درەختەکان لە هەر چوار لاوە دەوریان داوم، دەمگوشن. منیش هیچ کاردانەوەیەکم نیە. با بمگوشن! جەستەم چەند پێویستی بە شتێکی دەرەکییە بۆ ئەوەی هەست بە خۆی بکا. ئەوانیش وەک هەموو شتەکانی تری ناو ئەم جیهانە. دەزانم کاتێک پاییز و زستان دێنەوە، وەک هەمیشە گەڵاکان سیس و زەرد هەڵدەگەڕێنەوە و هەڵدەوەرن. دەزانم ئەم جارە، من بە بێ ئەوەی خەمگین بم زیاتر و زیاتر لێیان ورد دەبمەوە. ئەوسا دەزانم سپی پۆش دەبن و بەشێکی زۆری باڵندەکان بۆ هەمیشە کۆچ دەکەن، یان ون دەبن. من جاری وایە لە خەیاڵم دا لەم کاتانەدا هاوسەرەکەم دەگەڕێتەوەو، لە پشت درەختەکانەوە، لەو پشت پشتانەوە چاوشارکێم لەگەڵ دەکا. بە خۆم دەڵێم کە هاتەوە هەڵدەستم و بە شوێنیدا دەڕۆم… رادەکەم. دڵنیام دەیدۆزمەوە. ئەم نا ئەو درەخت، ئەم قەد ناو ئەو قەد، ئەم قوڵکە نا ئەوی دیکە، ئەم پۆلە گەڵایە نا ئەوی تر. ئاە، گەڕان و کایەی چاوشارکێ چ بێ مانایە! منداڵ لای من گەمژەترین بوونەوەری جیهانە. دایکم دەیگوت کایە نەبووایە دایک و باوک قڕیان دەکرد. . .

ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە : گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *