“تف”، پیسییەک کە سەرهەڵدان دەخوڵقێنێت

0 دیدگاه
۱۴۰۵-۰۹-۰۳ ۱۵:۳۸:۲۹

“تف”، پیسییەک کە سەرهەڵدان دەخوڵقێنێت

شرۆڤەی کورتی چیرۆکی «تف» نووسینی فەڕوخ نێعمەتپوور

شۆڕش فەرامەرزی

نووسینی چیرۆکی پیس یا ئێرۆتیک، یان تێکەڵەیەک لە هەردوو، کارێکی سووک و هاسان نییە و بەتایبەت لە فەرهەنگی ئێمەدا کەم وایە بەجوانی وەرگیرێت، بەڵام مامۆستا هەوڵی داوە بەم چیرۆکە فەزایەکی پیس و ئێرۆتیک دروست بکات کە بەپێچەوانەی فەزاکە، نە پیسە و نە ئێرۆتیک، بەڵکوو بەتەواوی چیرۆکێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە.
چیرۆک سەرەتا بە ناساندنی کات و شوێن و ڕووداوێکی ناخهەژێنی سیاسییەوە دەست پێ دەکات (ڕووداوی سیاهکەل و ڕەشەکوژکردنی چریکەکان لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتییەوە)؛ بەڵام دواتر دەچێتە فەزایەکی لاوەکی و پەڕاوێزەوە و دەچێتە دوو ساڵ دواتری شاری بانە و سەر دیواری کورتی پەنا قوتابخانەیەک کە لە گەرمایەکی تاقەتپڕووکێنی هاوینیدا، پڕە لە چقڵ و دڕک و داڵ و بۆگەن و مێش و مەگەز. لێرەدا ئەم پرسیارە دەکەوێتە مێشکی خوێنەرەوە کە پێوەندیی ڕووداوەکە بەم منداڵانە و ئەم فەزایەوە چییە. ئەم پرسیارە تا کۆتاییی چیرۆک هەر دەمێنێتەوە و لە کۆتاییدا پێوەندییەکەی تا ڕادەیەک ڕوون دەبێتەوە. سەرەتا با بزانین ماکەکانی چیرۆک چین و چۆنن.
چیرۆکەکە لە سیلەنیگای هەمووشتزانی بێسنوورەوە دەگێڕدرێتەوە و ئاگاداری هەموو شتێکە و تەنانەت لە ڕابردوو و داهاتوو و نێو مێشک و خەیاڵی کەسایەتییەکانیش ئاگادارە. بۆ چیرۆکێکی ئاوا کە باس لە ڕووداوێکی مێژوویی دەکات و ئێستا دەگێڕێتەوە و دواتر داهاتووش دەزانێت، ئەم سیلەنیگایە بەتەواوی دەگونجێت.
لە زۆربەی چیرۆکەکەدا چەقی گێڕانەوەکە مشتاوچییەکەیە و ئەمە زۆر بەجێیە؛ چونکە ئەو کەسایەتییە و هەڵسوکەوتەکانی، تەوەری سەرەکیی فەزایەکی «پیس»ـە کە نووسەر دەیەوێت بیخوڵقێنێت. گێڕەرەوە بە وردبوونەوە و چڕبوونەوە لەسەر ئەو کەسایەتییە، هەوڵ دەدات بەهێواشی و ڕیتمێکی خاوەوە، زمان، هەڵسوکەوت، نیەت و کردەوەیەکی پیسمان بۆ وێنا بکات و چرکە بە چرکە لەگەڵی بین.
گەڵاڵەی چیرۆکەکە سێ بەشە و بەم جۆرەیە:
بەشی یەکەم: باس لە کات و شوێنەکە و ڕووداوی کوشتنی چریکەکان لە ساڵی ۵۱ لە باکووری ئێران و گرێدانەوەی ئەم ڕووداوە بە بەفر و سەرما و سەخڵەتی زستانەکە و ڕوونکردنەوەی نەبوونی پێوەندی لەنێوان ئەمانەدا.
بەشی دووەم: باس لە چوار منداڵەکەی سەر دیوارەکە بە ڕیتمێکی یەکجار خاو و سینەمایی
هاتنەئارای مێشە سەگانە و پێوەدانی، وەک خاڵی وەرچەرخانی ڕەوتەکە و «تف» وەک هۆکاری ڕاکردنی منداڵان و دەسپێکی کۆتاییی چیرۆک.
بەشی سێیەم: باسی کۆتایی کە زانیاریی چارەنووسی داهاتووی منداڵەکانە و گرێی چیرۆکەکە تا ڕادەیەک دەکرێتەوە.
چیرۆک هەر لە سەرەتاوە خوێنەر کونجکۆڵ دەکات و ڕاکێشانێکی باشی هەیە. ڕیتمی گێڕانەوەکە لە کاتی قسەکردنەکەی کوڕەکەدا خاو دەبێتەوە و بەوردی قسەکان دەبیسین و وەک فیلمێک دێتە بەرچاومان. کۆتایییەکەشی بەو زانیارییە ڕاستەوخۆیانەی دەدرێنە خوێنەر، دادەخرێت.
کەسایەتییەکان لەنێوان تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدا بوون و مشتاوچییەکە پێگەیشتوو بوو و حەزی جنسیی وەخەبەر هاتبوو و کەڵەگایەتیی لەوانەی تر دەکرد کە لە خۆی منداڵتر بوون. لەم کەسایەتییانەدا زیاتر مشتاوچییەکە دەناسین و باس دەکرێت؛ ئەوانی تر زیاتر دەوری کارکردییان هەیە و تایبەت نین، بەڵام ئەو بە زمان و ڕاوێژ و تەمەن و هتد، جیا دەکرێتەوە، هەرچەند دیسانیش نابێتە کەسایەتییەکی تایبەت.
پەیامی چیرۆک زۆر ئاشکرا نییە، بەڵام چەند سەرەداوی تێدایە: لەو کاتەدا کە چریکەکان کوژران، ئەم منداڵانە خەریکی دنیای منداڵانەی خۆیان بوون، بەڵام دواتر یەکیان دەبێتە پێشمەرگە و دەکوژرێت و یەکیان دەبێتە چریک. تەنیا یەکیان دەبێتە موهەندس و مشتاوچییش کە هەر لە سەرەتاوە دنیای بە گونی دەزانی دەبێتە قاچاخچی. چیرۆک دەیەوێ پێوەندییەک لەنێوان ئەم دوو ڕێکەوت و سەردەمە چێ بکات و پیشانی بدات کە لە دوورترین و بچووکترین شارەکانیش، دۆخی «پیس» و شپرز و شێواو، ئەم خەڵکە هەر بەرەو سەرهەڵدان و چریکبوون ڕادەکێشێت و لە چوار کەس، تەنیا یەکیان ڕێگەیەکی سازندە و ئاسایی دەگرێتە بەر.
هەڵبەت دەرکێشانی واتای قەتعی لەم چیرۆکە مومکین نییە، بەڵام دەرکەی دەرکێشانی مانای ئاوەڵا هێشتووەتەوە.

جێی سەرنجە کە زمان و ڕاوێژی ئێرۆتیکی چیرۆکەکە بەر لە هەموو شت هیچ چێژێکی ئێرۆتیک نابەخشێت و هەستی ئێرۆتیک لە خوێنەردا دروست ناکات، بەڵکوو بە پێچەوانە، تەواوکەری فەزایەکی «پیس»ـە کە چیرۆکەکە هەوڵی دروستکردنی دەدات. ئەم ڕاوێژ و وشانە، ئەویش لە زمانی مێرمنداڵێکەوە، خۆی لە ماناسازیدا دەوری هەیە؛ دەیەوێت بە وردەکارییەکی زۆرەوە دەنگ و دیمەن و ڕەفتار و هەلومەرجی پیس پێکەوە گرێ بدات و هەر ئەمانە دەبنە هەوێنی سەرهەڵدان بۆ داهاتوو. ئەمە یەکجار یارمەتیدەرە هەم بۆ وێناکردنی ئەم دیمەنە و هەم بەگشتی بۆ داڕشتنی کەسایەتییەکە. ئەو منداڵەی تەنیا لە فکری حەزی جنسیی خۆیدایە و هەوڵ دەدات لە هاوڕێ منداڵترەکانی کەڵکاوەژوو بگرێت، دواتریش هەر لە فکری خۆیدایە و دەبێتە قاچاخچییەک بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆی، بەڵام منداڵەکانی تر، هەر کامەی بە جۆرێک خەمی کۆمەڵگەیان تێدا دەگوورێت.
سەرەتا باس لە نەبوونی پێوەندی لەنێوان سەرمای زستان و بەفری چەند میتری و کوژرانی چریکەکان دەکرێت، بەڵام دەکرێت وای لێک بدەینەوە کە سروشتی دڕ و دەسەڵاتی ڕەهاخواز، هەردووکی خەریکی کوشتنی خەڵکن: سروشت خەڵکی لاواز و بێدەنگ و دەسەڵاتیش ئەمانە وا دەنگ هەڵدەبڕن و سەر هەڵدەدەن و یاخی دەبن.
تف بە ڕای من هێمای پیسییە کە لەگەڵ حەزی جنسیی مێرمنداڵێک کردەوەی قێزەونی بۆ شکاندنی چوارچێوەی کەسایەتیی هاوڕێکانی تەکمیل دەکات.
مێشە سەوزەکەش کە بە مێرمنداڵەکەوە دەدات، دەبێتە ئامرازێک بۆ تێکدانی ئەم ڕەوتی بێحەیایییە.
مریشکە منداربووەکە و چقڵ و دڕک و گەرما وهتدیش، بەشێکن لە فەزایەکی پیس کە چیرۆکەکە هەوڵی خوڵقاندنی دەدات. ئەم فەزایە ئەم مێش و مەگەز و بۆگەنی لاشەی منداری ئاژەڵی تێدایە، هەم تف و هەم زمانی پیس و هەم هەوڵی کەڵکاوەژووگرتن و هەڵبەت زمانی دڕ و پڕ لە جنێو. چیرۆک بە خوڵقاندنی ئەم دیمەنە دەیەوێت لەتوکوتی پازێلێک لە یەکتر کۆ کاتەوە کە سەرجەم لێکەوتەکەی دەبێتە بەشی کۆتایی: لە چوار کەسەکە دوانیان دەبنە پێشمەرگە و چریک بۆ سەرهەڵدان دژی ئەم دۆخە پیسە و یەکیش دەبێتە قاچاخچی و خۆی لەگەڵ دۆخەکە بە شێوەیەکی نەخۆش، ڕێک دەخات و دیسان کەڵکاوەژووی لێ دەکرێت و تەنیا یەکیان دەتوانێت پیشەیەکی سازندە بگرێتە بەر.
بەگشتی ئەم چیرۆکە لە چەندین توێژدا مانای لە خۆیدا هەشار داوە و چێژبەخشترین کار، دۆزینەوەی ئەم توێژە مانایییانە و پێوەندیی نێوان ماکەکانە.
بێگومان ئەمە تەنیا لێکدانەوەیەکە و دەکرێت زۆر لێکدانەوەی تریشی لەسەر بکرێت و مانای جیاوازی تریشی لێ دەرکێشرێت.

سەرچاوە: https://t.me/+NTzfRcmZP1ZlNjc8

دەقی چیرۆکی تف:

تف

هاوینی ساڵی ١٣٥١، تەنیا ساڵ و نیوێک بەسەر دەست پێکردنی بزووتنەوەی چریکی لە ئێران لە ساڵی ٤٩ و، چوار پێنج مانگێکیش لە زستانی دژواری ساڵی پەنجا تێپەڕیبوو. بزووتنەوەیەک کە دەستبەجێ زۆربەی چەکدارەکانی لە دارستانەکانی باکووری ئێران کوژرابوون و، زستانێکیش کە تێیدا لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا هەشت میتر بەفر لە وڵات باریبوو. لەو زستانە تووشەدا بە هەزاران کەس رەق ببووەوە… زیاتر لە دوو سەد گوندیش بەتەواوی ژێر بەفر کەوتبوو.

لە کاتێکدا هەندێ بیریان لەوە دەکردەوە کە دەبێ پێوەندێکی شاراوە و نهێنی لە نێوان ئەو دوو رووداوەدا هەبێ و، لەسەر ئەمە مشتومڕێکی زۆر سازببوو، لە شارێکی بچووکی دوور، خەریک بوو شتێک دەقەوما.

لە دووانیوەڕۆی گەرمی رۆژێکی ئەو هاوینەدا لەسەر دیواری حەوشەیەکی قوتابخانەی سەرەتایی، کە پاڵی بە ماڵێکەوە دابوو، چوار منداڵ دانیشتبوون. لە بن میچی بانەکەوە هەتا دیوارەکە میترێک دەبوو و، خانووەکەیش تەنیا لە مەودای چوار یان پێنج میتردا خۆی بە دیواری مەدرەسەکەوە نوساندبوو.

لە دوورەوە دەنگی بە ئاستەمی تڕەتڕی ماتۆڕ دەهات. مێش و مەگەزێکی زۆری ناو حەوشەکە لە شوێنێک، رێک لە بەرپێی چوار کەسەکەدا کەمێک لاولاتر، لە کەلاکی مریشکێکی تۆپیوو ئاڵابوون. گەڕەک بێدەنگ بوو. ئاربەبا زەرد زەرد لەبەر هەتاودا وەک ئاڵتوون دەدرەوشایەوە.

هەر چوار منداڵەکە هەوڵیان دەدا خۆیان زیاتر لە تیشکی خۆر بدزنەوە و، زیاتر جەستەی خۆیان بکشێننە ناو سێبەرەکەوە. هەڵتروشکابوون. سێ بە یەک بە درێژایی دیوارەکە بەرانبەر یەکتر. ئەوەی وا بە تەنیا بوو و رووی لە سیانەکەی تر بوو، بەنەخوێنی پانتۆڵەکەی کردبووەوە و کێری دەرهێنابوو. لەکاتێکدا زوو زوو تفی لەدەستی دەدا و دەستی پێدا دێنا، دەیگوت ئەوەیە کێر… ئەوەیە! سیانەکەی تر بێدەنگ لە کاتێکدا نیگایان لەسەر هاوڕێکەیان چەقی بەستبوو و، گوێیان لە قسە و ئاە و ناڵەکانی دەگرت، وەک پەیکەری بەردینە جووڵەیان لەخۆیان بڕیبوو. هاوڕێکەیان لە ناو فڵقە فڵقی دەست پیاهێنانەکانیدا درێژەی دایە:

ـ ئادەی دەری بێنن، بزانم هی ئێوە چۆنە… ئادەی! سەیری کەن چەند زلە! لە هی کەر ئەچێ،… نا!؟ کوڕە جا کەر حەدی چییە… ئاە چەند خۆشە! دەی یاڵڵا بەنەخوێنەکانتان بکەنەوە!… چییە لە رووتان نایە… هە هە هە… دەری بێنن و دەستی پیابێنن، وەک من، بۆ خۆی گەورە ئەبێ، دەی یاڵڵا دەی!

ئەوانی تر، یەعنی دووانەکەی دوواوە کە بۆ بینین بەسەر شان و ملی یەکترەوە ملیان دەکێشا، هەروا واقیان لەسەر دیمەنەکەی بەردەمیان وڕمابوو. کەس متەقی لێوە نەدەهات.

ـ نەکا کیرتان پێوە نەبێ هە هە هە… سەیری سەرەکەی کەن! ئەوەیە سەر… هە هە هە… سەیری رەگەکەی… خەریکە ئەتەقێ! حەلاو خۆ ئەناسن، حەلاوی بێوەژن ئەڵێم، قەولی پێداوم، ئا رۆژێ ئەم دەمانە یان نیوەشەوێ خۆم بە ماڵەکەیانا ئەکەم، هەر ئەوەننەی گەڕەک چۆڵ بێ، قوڕ بەسەرتان! ئاخ… ئاخ… ئەوەیە… ئەوەیە!

مێشێکی سەوزی زل بەسەر سەریدا خولێکی دا. جاروبارە هەنیشکی بەر دیواری خانووەکە دەکەوت و، پەرێشانی دەکرد. چەند جار ناڵاندی:

ـ لەم هەتاوە قۆڕەیش… لەم هەتاوە قۆڕەیش!

مەگەزەکە خولێکی تری دا. ئەم بەچاو شوێنی کەوت. هەڵوێستێکی بۆ کرد. کارەکەی لێ تێکدەدا. مێشەکە کتوپڕ بە خێراییەکی سەیر لەسەر ئەو پشتە دەستەی هەڵنیشت وا بەوەوە خەریکی خۆی بوو. یەعنی دەستی چەپی. چەپلەر بوو. وەک بڵێی چاوەڕووانی وەها شتێک بووبێ، دەستبەجێ بەدەستی راستی پەلاماری دا. بەڵام درەنگ بوو. مێشەکە گەستبووی. هاواری لێ‌هەستا. سیانەکەی تر لەسەر قاچیان جووڵان. تەنانەت یەکیان رابوو و، کووڕ راوەستا. پشتەسەری لە بن میچەکەی دەدا.

ـ دایکت دەگیەم بۆ مێشت!

بەڵام ئەمە بەری پێ نەگرت. دیسان لەسەر قاچەکانی هەڵتروشکایەوە. لە دووای ئەوەی یەک دوو تفی لەسەر جێ دەمی مێشەکە رۆکرد و بە قایمی خوراندی، چووەوە سەر کێری. تف رووی لە کەمی کردبوو. یەک دوو جاری تر، بە دژواری  بڕێکی کەمی لەدووای هەڵمژینی زمان و مەڵاشووی رۆکردە ناو مشتی. بگرە یەکیان وەک لیکێکی کەم بە لێویا چەسپی. هەوا گەرم بوو و، زوو زوو بەری دەستی وشک دەبووەوە. دەمی بەتەواوی وشک هەڵگەڕابوو. لەوەی کە مێشەکە نەیهێشتبوو رەحەت بێ، تەواو رقی هەستابوو. دەنگی هەڵبڕی و، بەو دانەیان وا لە پێش ئەوانی ترەوە روو لەم دانیشتبوو، گوت:

ـ ئادەی تف… تف… یاڵڵا!

هاوڕێکەی کە نەیدەزانی چی بکا، کەمێک هەروا بە هەڵتروشکانەوە، خۆی کشانەوە. تەنانەت لایەکیشی کردەوە و لە دووانەکەی تری رووانی.

ـ سەگباب ئەڵێم تف… یاڵلا!

بە روخسارێکی سوور و وەک گڵۆپ هەڵگیرساوەوە، بەری دەستی بەرەو دەمی برد و، رێک لە ئاستی چەناگەیدا رایگرت. ئەم کە تیایا مابوو چی بکا، لەپڕ خۆی فڕێدایە ناو حەوشەکە. بە پێڵاوە کەتانی کۆنەکانییەوە لەناو چقڵەکاندا کە ئەوانیش لەبەر هەتاودا بەرژابوون، زرم نیشتەوە.

ـ کوڕی حیز ئەوە بۆ کوێ!؟ شەرت بێ بتگیەم!

کوڕی حیز بە بێ ئەوەی لابکاتەوە، بەناو چقڵەکاندا هەنگاوی هەڵهێنا و رۆیشت.

ئەوسا رووی لەوی تر کرد.

ـ تف… تف… ئاە… تف!

ئەمەیان کە لە ترسانا متەقی لێبڕابوو، هەروا بەچاوی دەرپەڕیوەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی خۆی دەڕوانی. دەمی وەها وشک ببوو کە تفی بۆ قوت نەدەدرا.

ـ گەوا وتم تف!

ئەمیش خۆی فڕێدایە ناو حەوشەکەوە. تەنانەت ئاگای لەخۆی نەبوو و، لەکاتی هاڵاتن قاچی بەسەر کەلاکی مریشکەکەدا نا، هەڵخلیسکا و خەریک بوو بە ملەوە بکەوێ. مێشەکان شێتانە ورووژان.

ـ هەی دایکت دەگەیەم… خوشک حیز! شەرت بێ تۆیش بگیەم… مەگەر خەڵکی ئەم گەڕەکە نەبن.

سێهەمی کە وەک دووانەکەی تر سەری لێ شێوابوو، پێش ئەوەی ئەم بڵێ تف، پاشە و پاش گەڕایەوە و بەسەر دیوارەکەدا بەرەو کۆڵانەکەی پشتەوە رایکرد. یەک دوو جار بەدەم راکردنەوە لەتری دا و، خەریک بوو بکەوێتە خوارەوە؛ بەڵام شانسی بوو. خۆی گرتەوە و هەتا ناو کۆڵانەکە رانەوەستا.

ـ خوشک حیز… شەرت بێ تۆ لە پێش هەموویانەوە بگیەم، ئەوە دەیبینی!

ساڵی پەنجاو حەوت، لەدووای شۆڕش، ئەوەی وا مشتاوی دەکرد بوو بە قاچاخچی، ئەوەی یەکەم بوو بە موهەندیس، دووهەم بوو بە پێشمەرگە و لە کەلی خان کوژرا، سێهەمیش بوو بە چریک!

ساڵی پنجاو یەک، مشتاوچییەکە دوو ساڵ لەوانی تر گەورەتر بوو.

 

 

 

 

دسته بندی‌ها:

دیدگاه شما

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *