خوێندنەوەی گوڵی جاکاراندا
خوێندنەوەی گوڵی جاکاراندا
ئاوات محه‌مه‌د
یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته گرینگه‌کانی چیرۆک، وێنا کردنی دیمه‌نه ده‌گمه‌نه‌کانی ژیانه. فه‌رۆخ نێعمه‌تپوور له رێگای وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی نه‌رویژییه‌وه ده‌یه‌وێت شێوه‌یه‌کی نوێمان له چیرۆک پێ‌بناسێنێت، ئه‌ویش چیرۆکی هاوچه‌رخی نه‌رویژییه. ئێمه له رێگای وه‌رگێڕانه‌وه ئاگامان له هه‌ندێک نموونه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌لانه، به تایبه‌ت ئه‌ده‌بی فه‌رانسی. ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بی نه‌رویژی یه‌کێکه له ئه‌ده‌به هه‌ره باڵاکانی ئه‌وروپا، به‌ڵام به هۆی لاوازی وه‌رگێڕانه‌وه ئێمه ئاگامان له‌و داهێنانانه نییه، که له زۆرێک له وڵاتانی دنیادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه فه‌ڕۆخ بۆی کردووینه‌ته کوردی به دیدگامان نامۆ بێت، هه‌ست بکه‌ین ئه‌و جۆره‌مان له ژیان نه‌ناسیوه.
پێده‌چێت له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا کرده‌ی وه‌رگێڕان هه‌نگاوی جیددی به خۆیه‌وه ببینێت‌و بتوانین له هه‌موو ئه‌و ئهدهبو فکره نامۆیانه بگه‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه به‌رهه‌م دێت.
کاتێک چیرۆکه‌کان ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ست به دنیایه‌کی ته‌واو جیاواز ده‌که‌یت بۆ وڵاتێک که یادهوهریو خه‌یاڵی ئێمه به شێوهیهکیتر وێنای کردووه. له چیرۆکی سه‌رتاشه حهسوودهکهدا، مرۆڤێک ده‌بینین کتو مت له خۆمان ده‌چێت، که‌م بڕوای به گۆڕان هه‌یه، هه‌ر بۆیه هاوڕێی که‌سانێکه که هه‌مان دیدگای ئه‌ویان هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌و ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ی له ناو کۆمه‌ڵێکی وه‌ستاودا بۆ ژیان هه‌یه. هه‌روه‌ها چیرۆکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیدێکی مرۆییانه به‌سه‌ریاندا زاڵه، ئه‌وه‌نده ته‌کنیک یان بنه‌مای فانتازی به‌سه‌ریاندا زاڵ نیه. بۆ نموونه چیرۆکی گوریس، ئه‌و منداڵه‌ی هه‌موو کاتی خۆی بۆ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵدانی گوریسی ده‌ریاوانه‌که ته‌رخان کرد‌و، له کۆتاییدا هه‌ڵه‌ی ده‌ریاوان بووه هۆی کۆتایی ژیانی. ئه‌مه جگه له بوونی ئه‌و دیدگا قووڵه‌ی له‌م چیرۆکه‌دا بۆ ژیان هه‌یه.
ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه جارێکی‌تر ئه‌وه‌مان لا روون ده‌کاته‌وه که ژیان چه‌نده پێویستی به‌وه هه‌یه داهێنانی نوێ له ناو خۆیدا ئه‌ژمار بکات، به هه‌مان راده پێویستی به‌وه‌شه چۆن کار بۆ هه‌سته مرۆییه‌کانی خۆی بکات. فه‌ڕۆخ کۆمه‌لیک چیرۆکنووسمان پێده‌ناسێنێت که پێشتر نه‌مانناسیون، له‌به‌ر ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
خوێندنەوەی گوڵی جاکاراندا
ئاوات محه‌مه‌د
دیدگاهتان را بنویسید