فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: فکری و شرۆڤە

  • شه‌ڕ و دیموکراسی، دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاواز یا خود لێکدراو؟

    شه‌ڕ و دیموکراسی، دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاواز یا خود لێکدراو؟

    شه‌ڕ و دیموکراسی، دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاواز یا خود لێکدراو؟ پێوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی شه‌ڕ و دیموکراسی دوو جه‌مسه‌ری هه‌ودایه‌کن، یا خود دوو هه‌ودای لێک جیاواز؟ تا چه‌ند توانای لێکدان و لێک هاوپێچکردنی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ یاخود ئه‌م دوو هه‌ودایه‌ هه‌یه‌؟ ‌تا چه‌ند ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ شه‌ڕه‌وه‌ دیموکراسی دروست بێت، یا خود […]

  • فرخ نعمت پور

    ئازادیی تاک، به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌که‌ که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا

    ئازادیی تاک، به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌که‌ که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی تاک سه‌یر که‌ین یان بوونه‌وه‌رێکی کۆ، که‌ له‌ دایک بوون و درێژه‌دان به‌ ژیانی په‌یوه‌ندی به‌ مرۆڤه‌کانی دیکه‌وه‌ هه‌یه‌، جێگای مشت ومڕ و قسه‌ وباسی بیریاران بووه‌ و هه‌یه‌. گه‌لێک بیریار هه‌ن که‌ مرۆڤ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ وه‌ک تاک سه‌یر […]

  • فرخ نعمت پور

    مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له‌ ئایدیا چ بوو؟

    مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له‌ ئایدیا چ بوو؟ مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له‌ ئایدیا چ بوو؟ لای ئه‌و چ شتێک فۆڕمی زانستی له‌ فۆڕمی ناسینه‌کانی دی جیا ده‌کرده‌وه‌؟ به‌ رای ئه‌فلاتون مرۆ له‌ چ بوارگه‌لێکدا ده‌توانێ زانستی هه‌بێ؟ بۆ شیکردنه‌وه‌ی باشتر که‌ڵک له‌ سێ وێناکه‌ی ئه‌فلاتون وه‌ربگره‌! 1)      بنه‌مای مه‌عریفه‌ی ئایدیا به‌ قه‌ده‌ر خودی مه‌عریفه‌ گه‌نگیی هه‌یه‌. بیرۆکه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ […]

  • فرخ نعمت پور

    ئه‌و روانگانه‌ی‌ سوفیسته‌کان هێنایانه‌ ناو فه‌لسه‌فه‌وه‌ چ بوون؟ تایبه‌تمه‌ندیی کاری سوقرات…

    ئه‌و روانگانه‌ی‌ سوفیسته‌کان هێنایانه‌ ناو فه‌لسه‌فه‌وه‌ چ بوون؟ تایبه‌تمه‌ندیی کاری سوقرات له‌ چدا بوو و به‌ چ پرسیارگه‌لێکه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوو؟ 1 ـ یه‌که‌م سوفیسته‌کان له‌ ده‌ورو به‌ری ساڵی 450 ی پێش زایینه‌وه‌ له‌ یۆنان سه‌ریان هه‌ڵدا. بیروبۆچوونی وان له‌ راستیدا کاردانه‌وه‌یه‌ک بوو له‌ به‌رامبه‌ر فیلسووفه‌ سروشتگه‌راکاندا، ئه‌وانه‌ی بۆ وێنه‌ ده‌یانگوت هه‌موو شتێک له‌ ئاو یاخود له‌ ئاگره‌وه‌ […]

  • فرخ نعمت پور

    تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دابڕان له‌ بیری میتولۆژی‌1 له‌ یۆنانی کۆندا کامانه‌ن؟

    تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دابڕان له‌ بیری میتولۆژی‌1 له‌ یۆنانی کۆندا کامانه‌ن؟ فیلسوفه‌کان له‌م بواره‌دا له‌ گه‌ڵ چ کێشه‌گه‌لێک رووبه‌ڕوو بوون‌؟ 1ـ له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 600 ی پێش زایینه‌وه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ بیرمه‌ندان و لێکۆڵه‌وه‌ران له‌ ناوچه‌ یۆنانی زبانه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆ وێنه‌ خودی یۆنان، که‌ناره‌کانی ئاسیای بچوک و کۆڵۆنیه‌کانی یۆنان له‌ باشوری ئیتالیا. ئه‌م بیرمه‌ند و لێکۆڵه‌وه‌رانه‌‌ که‌ دواتر […]

  • قه‌یران له‌ شوناسی‌ كورد بوون دا

    قه‌یران له‌ شوناسی‌ کورد بوون دا

    قه‌یران له‌ شوناسی‌ کورد بوون دا “ده‌ستپێک” “کوردبوون” ئه‌و مانایه‌یه‌که‌ هێشتا سنوور‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی‌ به‌ جوانی‌ دیاری‌ نه‌کراوه‌‌و دانه‌ڕێژراوه‌. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ “کورد بوون” ته‌نیا له‌وه‌ نیه‌ که‌ مرۆڤێک هه‌یه‌‌و به‌کوردی‌ ده‌دوێ‌‌و به‌کوردی‌ داب‌و نه‌ریته‌کانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌با. به‌ڵکوو واوه‌تر له‌مه‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م مانایه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ مانای‌ سیاسی‌‌و جوگرافی‌‌و فیکری‌‌و ده‌یه‌وێ‌ وه‌ک یه‌که‌یه‌کی‌ یه‌کگرتوو له‌ […]

  • فرخ نعمت پور

    کۆچ

    کۆچ خواکانی ئێمه‌ به‌ زیندووییش هه‌ر سه‌قه‌تن! تراژێدیای کۆچ ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌. تراژیدیای کۆچ نه ‌ته‌نیا له‌ رێگای ده‌نگ و وێنه‌وه‌، به‌ڵکو له‌ رێگای خه‌ونه‌کانیشمانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوونێکی ماددی به‌ خۆی ده‌به‌خشێ. ئه‌گه‌ر هه‌زاران وێنه‌و هه‌زاران وشه‌ ته‌عبیر له‌ ره‌وتی لێکدابڕان ده‌که‌ن، ئه‌وا‌ به‌ هه‌زاران خه‌ونی شاراوه‌ش ته‌عبیر له‌ دووباره‌و سه‌دباره‌ له‌دایک بوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ ده‌که‌ن. […]

  • فرخ نعمت پور

    که‌لتووری عه‌شیره‌یی… که‌لتوری عه‌قڵانی

    که‌لتووری عه‌شیره‌یی… که‌لتوری عه‌قڵانی ”خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای کوردی ئاشکرایه‌ مێژووی کوردستان ته‌نیا مێژویه‌کی سیاسی نییه‌، هه‌ر له‌ ره‌هه‌ندی هاودژییه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ گه‌لێک کاراکتێری دیکه‌ خۆیان ده‌نوێنن که‌ هه‌م بنه‌مای هاودژییه‌ سیاسیه‌کانن‌و هه‌م ته‌واوکه‌ریان، بۆ وێنه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاو مێژووی کوردستاندا بواری که‌لتوری ده‌بینرێ که‌ وه‌ک کاراکتێرێک هه‌م نوێنه‌ری چلۆنایه‌تی هاودژییه‌ سیاسیه‌کانه‌و هه‌م بوارێکه‌ که‌ ئه‌م هاودژییانه‌ لێیه‌وه‌ گوزه‌ر […]

  • فرخ نعمت پور

    چه‌ند واتایه‌ک له‌به‌رده‌م پرسیارێکدا

    چه‌ند واتایه‌ک له‌به‌رده‌م پرسیارێکدا داخۆ رۆشنبیری له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌ ئاستێکی وه‌ها دایه‌ که‌ بتوانێ له‌ ره‌وتی گه‌شه‌ی خۆیدا بزووتنه‌وه‌یه‌کی رۆشنبیری پێک بێنێ؟ ئه‌و پرسیاره‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌مانباته‌وه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا رۆشنبیری هه‌یه‌ تا بتوانرێ له‌سه‌ر بنه‌ماکه‌ی، رۆشبیرییه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ پێک بێت؟ ماکس ڤیبه‌ر بۆ شیکاریی ده‌ستی ده‌دایه‌ دروست کردنی “دیارده‌ نموونه‌ییه‌کان”، ڕه‌نگه‌ له‌ نێوئاخنی […]

  • فرخ نعمت پور

    له‌ په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا

    له‌ په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا باوکی سیا ئایدیای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی ئێراندا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌وه‌ بووه‌ به‌ ئایدیایه‌کی باو. ئه‌م چه‌مکه‌ سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌ فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ ڕێگای رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا و توانی بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی وڵاتدا سه‌ره‌ڕای بوونی حکومه‌تێکی دیکتاتۆری، رۆژنامه‌گه‌ریی […]

  • ره‌خنه‌ی مارکسیستی

    ره‌خنه‌ی مارکسیستی

    ره‌خنه‌ی مارکسیستی دوان له‌ بابه‌ت ره‌خنه‌ی ماڕکسیستی له‌ بواری ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا پێده‌چێ که‌ بۆ بارودۆخی ئه‌وڕۆی کوردستان شتێکی پێویست بێت. ره‌نگه‌ پرسیار بکرێ بۆچی؟ بێگومان هه‌ندێک که‌س هه‌ن که‌ لێدوانێکی وا به‌ پێویست نازانن‌و له‌ رووی ئاگاییه‌وه‌ بێت یان خود له‌ رووی نائاگاییه‌وه‌، ره‌خنه‌ی مارکسیستی وه‌ک ره‌هه‌ندێکی سه‌له‌ف سه‌یر ده‌که‌ن که‌ ئیتر زه‌مه‌نی به‌سه‌رچوو بێت. ئه‌وانه‌ ماڕکسیسم وه‌ک به‌شێک له‌ مێژووی […]

  • بیتهۆڤێن

    بیتهۆڤێن

    بیتهۆڤێن ئەم وتارە لە گۆڤاری سروە ژمارە 62 خەرمانانی ساڵی 1370 لاپەڕەی 55 چاپ کراوە. گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی فەڕۆخ نێعمەتپوور