فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • فێڵ

    فێڵ

    گوڵزار هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە چل، مێردەکەی، کە وەستای خانوو بوو، لە داربەستێک کەوتەخوارەوە و مرد. داربەستەکە زۆر بەرزنەبوو، بەڵام بەننای بێچارە بەختی نەبوو و، بە لایەکی خراپدا کەوتبووە خوارەوە و بۆیە دەستبەجێ گیانی سپاردبوو. گوڵزار زۆر جوان و خان و مان بوو. لە تەمەنی پانزە ساڵیدا شووی کردبوو و لە هەفدە ساڵیدا یەکەم منداڵی بە […]

    ۱۰/۰۳/۱۴۰۱ 0 لێدوان 534 بازدید زۆرتر...
  • ئەو بەیانییە

    ئەو بەیانییە

    ئەو بەیانییە ئەو بەیانییە، سالەی پوورە رێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت “هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە،… هەستە هەستە!” سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە “رۆژێک نەبوو بە دڵی […]

    ۰۹/۰۲/۱۴۰۱ 0 لێدوان 540 بازدید زۆرتر...
  • غەزەب

    غەزەب

    غەزەب کە لە کار دەبمەوە، دەمەوێ بچمەوە بۆ ماڵەوە. ئەمڕۆ لە سەر کار زۆر باسی شەڕی روس و ئۆکراین بوو. گوایا روس هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە و دەیەوێ داگیری بکا. باسی بۆمباران و تانگ و تۆپ و ئەو لەشکرانەی کە لە چەندین شوێنەوە خۆیان بەو وڵاتەدا کردووە. لە گەڵ ئەوەی دەزانم روس و ئۆکراین […]

    ۲۱/۰۱/۱۴۰۱ 0 لێدوان 518 بازدید زۆرتر...
  • بووکەڵە

    بووکەڵە

    بووکەڵە دایکم لەوەتەی منداڵەکانی رۆیشتوون، لە هەر کامەیان بووکەڵەیەکی سازکردووە. بووکەڵەکان پێنج دانەن: سیانیان کچ و دووانیان کوڕ. کچەبووکەڵەکان جلی کوردیی منداڵانەی بۆ دووریون و، کوڕەبووکەڵەکانیش جلی کوردیی منداڵانە. کە بەیانی دێت، بەیانی باشیان پێ دەڵێت و وەک هەمیشە دەنگیان دەدا کە درەنگە و لە خەو هەستن. بە درێژایی رۆژیش دەیاندوێنێ و وەک جاران باسی […]

    ۰۹/۰۱/۱۴۰۱ 1 لێدوان 1,328 بازدید زۆرتر...
  • من و مانگی رێبەندان

    من و مانگی رێبەندان

    من و مانگی رێبەندان بڕیارم داوە ژن نەهێنم. گەر دونیا بیهێنێ و، هەر من بە تەنیا مابێتمەوە، نایهێنم! باوکم لە ژووری دانیشتنەکەیەوە پڕ بە خۆی هاواردەکا پیاو نیە ئەگینا چۆن ژنی ناوێ! دایکم لێوی خۆی دەگەزێ و بە رانی خۆیدا دەکێشێ و دەڵێ پیاوەکە دراوسێکان گوێیان لێدەبێ، ئارامتر! بەڵام باوکم گوێ ناداتێ. بەردەوامە. من سەر […]

    ۱۳/۱۲/۱۴۰۰ 0 لێدوان 783 بازدید زۆرتر...
  • عەبەی فەرماندە

    عەبەی فەرماندە

    عەبەی فەرماندە عەبدوڵڵا کە خەڵکی لای موکریان بوو و یەک دوو ساڵێک ئەبوو گواستبوویانەوە بۆ شارەکەی ئێمە، مناڵێکی رەزاشیرینی تەمەن هەشت ساڵان بوو کە لە گەڕەکی ئێمە ئەژیا. تەنیا عەیبی ئەوە بوو کەمێک دەمی زل و لچی ئەستوور بوو و جگە لەوە هەمیشە لێوەکانیشی تەڕبوون. گەر نەیسڕینایە، ئەوا دووای ماوەیەک ئاوەکەی وەک لیک بەرئەبووەوە. بۆیە […]

    ۱۷/۱۱/۱۴۰۰ 0 لێدوان 628 بازدید زۆرتر...
  • من نامەوێ پیاو بم

    من نامەوێ پیاو بم

    من نامەوێ پیاو بم نازانم هۆکار چی بوو: باوکم رقی لە دایکم هەڵگرتبوو، پارەوپوڵی نەبوو یاخود هەر شتێکی تر، کە من بە ئیستایشەوە بەم تەمەنەی خۆم هەر تێی نەگەیشتم بۆچی رۆژێک بە کاتی ئێوارە لە حەوشەکە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە سەر دایکمدا نەڕاندی کە “من قەت بۆ ئەم هەتیوە ژن ناهێنم قەت قەت،… […]

    ۱۶/۱۱/۱۴۰۰ 0 لێدوان 628 بازدید زۆرتر...
  • کۆڵوانە سوور

    کۆڵوانە سوور

    کۆڵوانە سوور کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە “کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ”، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە […]

    ۱۳/۱۱/۱۴۰۰ 0 لێدوان 629 بازدید زۆرتر...
  • لووتکە

    لووتکە

    لووتکە هەموو تەمەنم ئارەزووم گەیشتنە لووتکە بوو. دوێ شەو خەوم بینی گەیشتووم! لووتکەیەکی سەرکەشی بەردین و تیژ کە بە هەموو دەورووبەری خۆیدا دەیڕوانی. ئەوەندە بەرز هەر تەسەوری ناکەی. سەر لە ناو هەوراندا و بن لە ناو ئاواندا! بەڵام من لە جیاتی ئەوەی خۆشحاڵ بم، لە جیاتی ئەوەی هەڵخەمەوە، قۆلەکانم وەک باڵی باڵندە بەرزەفڕەکان بکەمەوە و […]

    ۱۰/۱۰/۱۴۰۰ 0 لێدوان 734 بازدید زۆرتر...
  • سێ هاوڕێ و یەکی تر

    سێ هاوڕێ و یەکی تر

    سێ هاوڕێ و یەکی تر ئەوان سێ هاوڕێ بوون و لە گەڕەکێدا دەژیان. یەکیان لە کۆڵانی ژمارە یەک، ئەوی تریان لە کۆڵانی ژمارە دوو و سێهەمیان لە کۆڵانی ژمارە سێ. چەند ساڵ دوواتر، کابرایەکی ناقۆڵای زەلام کە کەس بە هۆی گەورەییەکەیەوە سەروبنی لێک نەدەکردەوە، هات و بۆ ماوەی چەندین مانگ بە سێبەری گەورە و گرانی […]

    ۰۹/۱۰/۱۴۰۰ 0 لێدوان 611 بازدید زۆرتر...