دسته: نوسینی چیرۆک
-
عەبەی فەرماندە
عەبەی فەرماندە عەبدوڵڵا کە خەڵکی لای موکریان بوو و یەک دوو ساڵێک ئەبوو گواستبوویانەوە بۆ شارەکەی ئێمە، مناڵێکی رەزاشیرینی تەمەن هەشت ساڵان بوو کە لە گەڕەکی ئێمە ئەژیا. تەنیا عەیبی ئەوە بوو کەمێک دەمی زل و لچی ئەستوور بوو و جگە لەوە هەمیشە لێوەکانیشی تەڕبوون. گەر نەیسڕینایە، ئەوا دووای ماوەیەک ئاوەکەی وەک لیک بەرئەبووەوە. بۆیە […]
-
من نامەوێ پیاو بم
من نامەوێ پیاو بم نازانم هۆکار چی بوو: باوکم رقی لە دایکم هەڵگرتبوو، پارەوپوڵی نەبوو یاخود هەر شتێکی تر، کە من بە ئیستایشەوە بەم تەمەنەی خۆم هەر تێی نەگەیشتم بۆچی رۆژێک بە کاتی ئێوارە لە حەوشەکە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە سەر دایکمدا نەڕاندی کە “من قەت بۆ ئەم هەتیوە ژن ناهێنم قەت قەت،… […]
-
کۆڵوانە سوور
کۆڵوانە سوور کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە “کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ”، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە […]
-
لووتکە
لووتکە هەموو تەمەنم ئارەزووم گەیشتنە لووتکە بوو. دوێ شەو خەوم بینی گەیشتووم! لووتکەیەکی سەرکەشی بەردین و تیژ کە بە هەموو دەورووبەری خۆیدا دەیڕوانی. ئەوەندە بەرز هەر تەسەوری ناکەی. سەر لە ناو هەوراندا و بن لە ناو ئاواندا! بەڵام من لە جیاتی ئەوەی خۆشحاڵ بم، لە جیاتی ئەوەی هەڵخەمەوە، قۆلەکانم وەک باڵی باڵندە بەرزەفڕەکان بکەمەوە و […]
-
سێ هاوڕێ و یەکی تر
سێ هاوڕێ و یەکی تر ئەوان سێ هاوڕێ بوون و لە گەڕەکێدا دەژیان. یەکیان لە کۆڵانی ژمارە یەک، ئەوی تریان لە کۆڵانی ژمارە دوو و سێهەمیان لە کۆڵانی ژمارە سێ. چەند ساڵ دوواتر، کابرایەکی ناقۆڵای زەلام کە کەس بە هۆی گەورەییەکەیەوە سەروبنی لێک نەدەکردەوە، هات و بۆ ماوەی چەندین مانگ بە سێبەری گەورە و گرانی […]
-
پێڵاوفرۆش
پێڵاوفرۆش کەریم، ناسراو بە ‘حاجی کەریمی کەوش’، پێڵاوفرۆشە و دووکانەکەی رێک لە فەلەکەی ناوەڕاستی شاردایە. حاجی گەلێک بە کارەکەی دڵخۆشە. وەک بۆ خۆی دەڵێ پیشەی باوکیەتی و لەوەوە بۆی بە جێ ماوە. دووکانەکەی حاجی زۆر گەورە نیە و لە دووای مەرگی باوکی چەند جارێک دیکۆرەکەی گۆڕیوە. یەک جاریش ویترینەکەی. وەک جێگایش لە هەمان شوێنی ساڵانە […]
-
تەنیا دەنگ، دەنگ دەخنکێنێ
تەنیا دەنگ، دەنگ دەخنکێنێ خولە لە سەردەمی منداڵی زۆر درەنگ زمانی گرت. ئارام و بێدەنگ بوو. تەنیا بە چاو پەیوەندی دەگرت و گەر شتێکیشی بویستایە ئەوا دەستی بۆ رادەکێشا و بە ئم ئمێکیش پێی لەسەر ددەگرت. دایکی و باوکی، بەتایبەت دایکی خەمێکی زۆری لێهاتبوو. دەیگوت لەم سەردەمەدا مرۆڤی کەمدوو و بێ زمان قوڕ دەکرێ بە […]
-
قالۆنچەکان
قالۆنچەکان ژوورەکەت ئەوەندە پیسە قالۆنچەکان داگیریان کردووە. بە بزەیەکەوە ئەمەی پێ دەڵێم و، سەرێکی لێ دەلەقێنم و دەڵێم دەبێ خاوێنی بکاتەوە. بەڵام ئەو بە پێچەوانەی من بیردەکاتەوە. رێک لە ناو چاوانم دەڕوانێ و دەڵێ هی پیسی نیە هی تەنیاییە، باشتر بڵێم هی ئەوەیە خانووەکە زۆربەی کاتەکانی رۆژ چۆڵە. هەر من و ئەوانین. منیش واز ناهێنم […]
-
خانووی رۆحەکان
خانووی رۆحەکان وە من خۆم بووم لەوێ بەجێمابووم. لە ناو ژوورەکانی ئەو خانووەدا. خانووەکەی ساڵانی ساڵ لەوە پێش. لە ناو تارمایی تاریکی و رووناکیدا. لە ناو گەمەی تیشک و سێبەردا. لێم رووانی، وتم لێرەی؟ وتم لێرە بەردەوام ماوی؟ سەرێکی راوەشاند و بە چاوە نادیارەکانی نێوان بوومەڵێڵێکی ناوەخت، وتی ئەرێ. یاخود وتی نا. نازانم…. گرینگ نیە. […]
-
دووانیگار
دووانیگار کاک ئامانج وێنەکێشی چاکە. ساڵانی ساڵ لەوە پێش کۆلیجی هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە. دیارە پێش ئەوەی بچێتە ئەم کۆلیجە، لە ماڵەوە و لە قوتابخانە ئەوەندە سەرقاڵی کێشانەوەی وێنە ببوو کە هەر ئەو کاتیش بە جۆرێک ناوبانگی دەرکردبوو. خەڵکی گەڕەک و شار دەیانناسی. ناویان نابوو “وێنەکێشە زیرەکەکە!” کاک ئامانج لەگەڵ ئەوەی لەگەل قوتابخانە هونەرییەکانی بواری کێشانەوەی […]