فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • قوببە

    قوببە

    فەڕۆخ نێعمەتپوور قوببە ئەو تەنیا پیاوی ناو تاریکییەکان بوو. بەڕۆژ لەماڵەوە بە پەردەیەکی ئەستوور جوان جوان پەنجەرەکانی دەگرت و، تەنیا بەشەو دەهاتە دەرەوە. وەک سەگی زەمانی ئاغەواتیش نەبوو کە بەڕۆژ لە ژێرخانێکی تاریکیان دەکردن و، بەشەو بەڕەڵڵایانن دەکردن. ئەو سەگانەی وەها دڕیان لێدەردەچوو کەس نەیدەوێرا توخن ماڵی ئاغا کەوێ. نا، ئەو ئارام بوو. تاریکی نەک […]

    ۲۰/۰۱/۱۴۰۵ 0 لێدوان 95 بازدید زۆرتر...
  • رێخواز

    رێخواز

    فەڕۆخ نێعمەتپوور رێخواز کاک رێخواز کاتێ بینی بەڕاستی ئامریکا و ئیسڕاییل هێرشی سەربازییان کردە سەر ئێران، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی شەست و چوار ساڵ دەبوو بڕیاری دا سەری خۆی هەڵگرێ، جانتا بدا بە کۆڵیدا و وڵات بۆ هەمیشە جێ‌بێڵێ. ئەو بە درێژایی عەمری، خۆی گوتەنی نگریسی، شەڕی کوردستان و شەڕی ئێران و ئێراق و، شەڕی کەنداو […]

    ۰۹/۰۱/۱۴۰۵ 0 لێدوان 102 بازدید زۆرتر...
  • جزیرە خوشبختی

    جزیرە خوشبختی

    فرخ نعمت‌پور ما پنج نفر بودیم که ـ به احتمال بسیار ـ به‌گونه‌ای اتفاقی پا به جزیرۀ خوشبختی نهاده بودیم: یکی از آفریقا، یکی از آسیا، یکی از اروپا، یکی از آمریکا و پنجمین از استرالیا. من کە مدت‌ها بود تماسم را با مادربزرگ از دست دادە بودم، بە خودم گفتم مهم نیست سفر ما […]

    ۰۲/۰۱/۱۴۰۵ 0 لێدوان 132 بازدید زۆرتر...
  • زیندووبوونەوە

    زیندووبوونەوە

    فەڕۆخ نێعمەتپوور زیندووبوونەوە ئیمڕۆ کاک ژیلەمۆ بەهۆی راوەستانی دڵی مرد. مردنەکەی زۆر سادە بوو. لەکاتێکدا وەک هەمیشە لەبەر پەنجەرەی ژووری دانیشتنەکەی دانیشتبوو و جگەرەی بەبا دەکرد، لێدانی دڵی راوەستا. بۆیە روخساری تەواو تێک چوو، دەستی بە سینگییەوە گرت و بەهۆی ژانێکی بێ حەد و ئەندازە بەلادا هات. کەس نەیتوانی فریای کەوێ،… تەنانەت ژنەکەی کە هەمیشە […]

    ۰۲/۰۱/۱۴۰۵ 0 لێدوان 126 بازدید زۆرتر...
  • گێڕانەوە

    گێڕانەوە

    فەڕۆخ نێعمەتپوور گێڕانەوە ئەمشەو سەفەرێکی دوور و درێژم کرد. لەکاتێکدا لەناو جێگاکەمدا راکشابووم و، جەستەم خەوی لێ‌کەوتبوو هەموو دونیا گەڕام. تکایە مەڵێن لەکاتێکدا جەستەم ئارام لە ژوورێکی زستانیدا لەژێر تیشکی کزی گڵۆپێکی زەرددا پاڵکەوتبوو، ئەوا رۆحم بوو فڕی و هەموو دونیای کرد. نا، جەستە و رۆحم پێکەوە رۆیشتن لەکاتێکدا من لە ناو جێوبانەکەمدا بەهۆی عادەتێکی […]

    ۲۹/۱۲/۱۴۰۴ 1 لێدوان 220 بازدید زۆرتر...
  • کایەی ترسناک

    کایەی ترسناک

    کایەی ترسناک ئیمڕۆ جەللادەکەم لەدوای چەندین رۆژ ئەشکەنجەی بێڕەحمانە و بەردەوام، کوشتمی. ئەو دەیویست هرچی خێراتر چی زانیاریم لابوو، پێم بدرکێنێ. من کە دەمزانی چیتر بەرگە ناگرم، ئیمڕۆ کە سێهەمین رۆژی گرتنم بوو دڵم دەتۆقێ و بۆ هەمیشە ژیان جێ‌دێڵم بۆ دواجار لەناو شەپۆلی بێڕەحمی ژان و ئازاری تاقەت پڕوکێندا لەسەر ئەو سەکۆیەی وا راکشابووم […]

    ۲۰/۱۲/۱۴۰۴ 0 لێدوان 165 بازدید زۆرتر...
  • نەوەی نوێ

    نەوەی نوێ

    نەوەی نوێ چەند باڵاخانەی گەورە و زۆر بڵیندی بیست نهۆمی لە گۆڕەپانێکی دەوری شار نزیک کێوێکی سەرکەش سازکرابوو. خەڵک، واتە ئەوانەی وا لەوێ نیشتەجێ ببوون، بەدڵی یەکجار خۆشەوە خۆشحاڵ لەوەی ئیتر خاوەن خانووی خۆیانن ماوەیەک بوو دامەزرابوون. لەم گەڕەکەوە، کە ناوی ‘گەڕەکی بنی شاخە بەرزەکە’ بوو، بەتایبەت لە قاتەکانی سەرەوەی باڵاخانەکان هەموو ناوشار دیار بوو. […]

    ۱۵/۱۲/۱۴۰۴ 0 لێدوان 183 بازدید زۆرتر...
  • هێلکەخۆر

    هێلکەخۆر

    هێلکەخۆر دەنگۆی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێران هەتا دەهات زیادی دەکرد. ئیستا ئیتر زۆرینەی خەڵک دڵنیا بوون، شەڕەکە دەست پێدەکا. ئەگەر کۆمەڵە پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن گەیشتبووە دەریای عەرەب و کۆمەڵە پاپۆڕی جڕاڵد فۆردیش بەڕێوە بوو، ئیتر ئەمە جگە لەشەڕ هیچ مانایەکی دیکەی نەبوو. کاک پشکۆ وەک هەموو خەڵکی دیکە دڵنیایە شەڕ سازدەبێ. بەتایبەت کە بۆخۆی مێژوونووسە […]

    ۰۴/۱۲/۱۴۰۴ 1 لێدوان 252 بازدید زۆرتر...
  • بڵیندگۆی مزگەفت

    بڵیندگۆی مزگەفت

    بڵیندگۆی مزگەفت لەو کاتەوەی سەدام لە ناوچەکە کشابووەوە و، کوردەکان توانیبوویان حکومەتێکی خۆجێی سازبکەن. سێ ساڵێک دەگوزەرا. بەڵام ماوەیەک بوو مقۆمقۆی شەڕی ناخۆیی دەهات. نێوان پارتی و یەکیەتی کە فیفتی فیفتی حکومەتیان پێک هێنابوو، دەمەقاڵە هەبوو. ئەمیان خۆی لەوی تر بە شیاوتر دەزانی و، ئەویان لەم! لەم دوواییانەیشدا دوو نوێنەریان لە ناو پەرلەمان تێک گیرابوون […]

    ۱۲/۱۱/۱۴۰۴ 0 لێدوان 294 بازدید زۆرتر...
  • ژووری پەنجا و چوار

    ژووری پەنجا و چوار

    ژووری پەنجا و چوار مرۆڤێک دەناسم لەسەر شۆستەیەک لە بەردەم باڕێکدا دادەنیشێ. یەعنی نایناسم، تەنیا ئەوەندەی زۆرجار دەیبینم. سەرەتا زۆر سەرنجم نەدەدا. من کە هەموو رۆژێک لەوێوە تێدەپەڕیم، کاتێک ئێوارەیان لەکار دەگەرامەوە، دەمبینی لەوێ بوو. گەر بڵێم هەموو رۆژێک، راست ناکەم؛ بەڵام زۆربەی رۆژەکان لەوێ بوو. بە نیوەبیرەیەک و تەپڵەکێکی جگەرە و کەمێک دووکەڵ بەسەریەوە. […]

    ۰۹/۱۱/۱۴۰۴ 0 لێدوان 304 بازدید زۆرتر...
  • حەزم بە هەڵپەڕینە

    حەزم بە هەڵپەڕینە

    حەزم بە هەڵپەڕینە من پێم وایە هەر کەس دێتە ناو ئەم ژیانەوە، لەپاش ئەوەی باڵا دەکا، گەورە دەبێ و دەخەمڵێ، بەرەبەرە رێگای خۆی دەدۆزێتەوە. بەبۆچوونی من هەر کەس دەبێ بەوەی وا بۆخۆی پێی خۆشە. ئەمەیش بەبێ دەرفەتی هەڵبژاردن ناکرێ. بەم شێوەیە مرۆڤ بۆ هەمیشە بەرچاوی رووناک دەبێتەوە و، ئیتر دەزانی بۆ دەژی. دیارە وەک هەمیشە، […]

    ۱۷/۱۰/۱۴۰۴ 0 لێدوان 279 بازدید زۆرتر...
  • قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا

    قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا

    قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا هەڤاڵ گیڤارا، یان هەمان شەماڵی عەبە سوور، کە کاتی خۆی هاوگەڕەک بووین و پێکەوە لە سلێمانی دەچووینە قوتابخانەیەک، لەسەردەمی شاخ لە قەندیل بینیبووم. یەعنی تەنها نەمبینیبوو، بەڵکو باشتر بیڵێم پێکەوە چووبووین بۆ شاخ. وەها کە لەوێیش وەک سەردەمی گەڕەک و سەردەمی قوتابخانە دەمبینی. ئێمە لەوێیش هاوڕێیەتیمان بەردەوام بوو. شەماڵی عەبە سوور ئەوەندە […]

    ۱۲/۱۰/۱۴۰۴ 0 لێدوان 329 بازدید زۆرتر...