فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی

    لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی

    لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی دایکم ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسی نەبوو، بەڵام هەموو رۆژێک لەگەڵ نانی نیوەڕۆ رادیۆی هەموو حیزبەکانی دەگرت. ئەو حیزبانەی وا لە شاخ بوون و، شەڕی چەکداریان لەگەڵ حکومەت دەکرد. گوێیشی نەدەدایە ئەوەی داخۆ دەنگی رادیۆکە بەرزە و رەنگە دراوسێیەک یاخود رێبوارێکی ناو کۆڵان گوێی لێ‌بێ و، دوواتر کەسێک راپۆرت بدا و کێشەیەکمان بۆ ساز […]

    ۰۸/۱۰/۱۴۰۴ 0 لێدوان 322 بازدید زۆرتر...
  • سکاڵای سەگ

    سکاڵای سەگ

    سکاڵای سەگ ئاخ من چەندە لەم خاوەنەی خۆم تووڕەم. کەس نازانێ خەریکی چییە. ئەوەتەی منی هێناوە بۆ ئێرە و بەخێوم دەکا، دەبینم شێوە ژیانی هەر ئەوەیە. نە قچێک زیا و، نە قچێک کەم. نازانم پێش من چۆن بووە. وەک لەم و لەوم بە هەڵکەوت لەکاتی پیاسە لەگەڵ خۆیدا بیستووە (ئەوسا کە بە تەلەفۆن قسەی کردووە)، […]

    ۰۷/۱۰/۱۴۰۴ 0 لێدوان 329 بازدید زۆرتر...
  • مێینەیەک و دوو نێر

    مێینەیەک و دوو نێر

    مێینەیەک و دوو نێر رەشەمەی ۱۳۵۷ی هەتاوی بوو. بۆ نەورۆز هەفتەیەکی مابوو. رێک یەک مانگ لە سەرکەوتنی شۆڕش گوزەرابوو گەنجێک خوشکەکەی لەسەر بێ ئەخلاقی کوشت و، و ژنێکی تریش کە دوو منداڵی هەبوو سەری خۆی هەڵگرت و لەگەڵ جەوانێکی دراوسێیان ون بوو. ئەم دوو هەواڵە وەها بوون کە بۆ ماوەیەک هەواڵی رووخانی شایان لەبیر خەڵک […]

    ۰۲/۱۰/۱۴۰۴ 0 لێدوان 325 بازدید زۆرتر...
  • قاپوڕی کاک هەڵکەوت

    قاپوڕی کاک هەڵکەوت

    قاپوڕی کاک هەڵکەوت کاک هەڵکەوت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەست دابوو و، لە گۆڕستانی شار ناشتبوویان. هەر ئەو رۆژە کاتژمێر دوانزە مردبوو و، چوار سەعات دوواتریش بەگۆڕیان سپاردبوو. سبەی بەڵێن بوو لە مزگەوت پرسەی بۆ دابنێن. بۆ ئێوارە و شەو، ماڵەوە قەرەباڵغ بوو و، لەبەر هاتوچۆی خزم و دۆست و ئاشنا بەر نەدەکەوت. دەنگی گریان […]

    ۲۵/۰۹/۱۴۰۴ 0 لێدوان 330 بازدید زۆرتر...
  • زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی لەدووای نەشتەرگەرییەکی تا رادەیەک قورس کە پەیوەندیی بە قۆلمەوە هەبوو، بە ئاگا هاتمەوە. وەک بڵێی گوێم لە قیژ و قاوێکی زۆر بوو. کەسێک دەیقیژاند و، ئەوەی بە دەمیدا دەهات، دەیگوت. پێم وابێ چەند کەسێکی تر هەوڵیان دەدا ئارامی بکەنەوە. لەبیرم نایەت چی دەگوت. تەنیا هەندێ وشەی وەک درۆزن، خایین، وازهێنان و شتی لەم […]

    ۱۲/۰۸/۱۴۰۴ 0 لێدوان 379 بازدید زۆرتر...
  • گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش و کۆمەڵێک پرسیاری ئەزەلی

    گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش و کۆمەڵێک پرسیاری ئەزەلی

    گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش و کۆمەڵێک پرسیاری ئەزەلی هاشم ئەحمەدزادەگۆزەڵەیەک خۆڵەمێش، نوێترین ڕۆمانی فەڕۆخ نێعمەتپوورە کە ساڵی ۲۰۲5 لەلایەن ناوەندی ۴۹ کتێبەوە لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو بووەتەوە. ”لەو ڕۆژەوە ڕۆلان بارتی فەڕەنسی بە دەستەواژەیەکی نوێوە، جاڕی مەرگی نووسەری کێشا و دەرفەتی لەدایکبوونەوەیەکی نوێی بە خوێنەر بەخشی، خوێندنەوە بوو بە مڵکی بێئەملاوئەولای خوێنەر. بارت بەم کارەی، نەریتێکی […]

    ۰۴/۰۸/۱۴۰۴ 0 لێدوان 542 بازدید زۆرتر...
  • ترامپ زەنگی بۆ دام

    ترامپ زەنگی بۆ دام

    ترامپ زەنگی بۆ دام حەزم دەکرد سەفەرێکی ئیسڕاییل بکەم، بەڵام نەمدەوێرا. بەیانییەک دەوروبەری کاتژمێر نۆ لە ماڵەوە بووم. تازە ناشتام کردبوو و، نەیشدەچوومە سەر کار. وەک دەڵێن ‘فری’ بووم. یەعنی ئازاد. لە کاتێکدا جگەرەیەکم بۆ داگیرساندبوو، قاوەیەکم لەبەر دەمدا بوو و لە هەواڵەکانی شەڕی غەززەم دەڕوانی تەلەفۆنەکەم زەنگی خوارد. لێم رووانی. ژمارەیەکی نەناسراو کە ئەوەندە […]

    ۱۸/۰۷/۱۴۰۴ 0 لێدوان 507 بازدید زۆرتر...
  • سەربازی

    سەربازی

    سەربازی جانتاکەم پێچاوەتەوە و، لەناو راڕەوەکە رێک لەتەنیشت دەرگاکە دامناوە. دەستم خستووەتە ژێر سەرم و، لەناو جێگاکەمدا راکشاوم. لەناو تاریکی‌دا لە سەقفەکە دەڕوانم. کاتژمێر دوانزەی شەوە. دەنگی سیسرک لەگەڵ ویزە ویزی مێشوولە تێکەڵ بووە. لەدەرەوە پشیلەیەک شەرمێونانە دەمیاوێنێ. سبەی دەچم بۆ سەربازی. دایکم گریا و، باوکم گوتی ئیتر دەبی بە پیاو! سبەی فرمێسکەکانی دایکم و […]

    ۰۳/۰۷/۱۴۰۴ 0 لێدوان 462 بازدید زۆرتر...
  • تیرۆر

    تیرۆر

    تیرۆر بە جل و بەرگێکی سەربازیی سەوز و خاکییەوە، لە کاتێکدا مایکرۆفۆنەکەی بەدەمەوە ناوە و لە سەر سێنەکە راوەستاوە، بە گەرمی خەریکی قسەکردنە بۆ جەماوەرەکەی بەردەمی. باس باسی سەربەرزیی گەل و نیشتمانە، ئەوەیکە چیدی نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی پێ بێ. بەڕای ئەو، کاتی گۆڕانیش هەر ئیستاکە بوو. نە چرکەیەک […]

    ۲۰/۰۶/۱۴۰۴ 0 لێدوان 523 بازدید زۆرتر...
  • پرسیار

    پرسیار

    پرسیار پێش ئەوەی بگەمە سەر چوارڕێیانەکە، دەمزانی هەر رێگایەی بەرەو کوێ دەچێ. ئیستا کە گەیشتووم، نازانم، لەبیرم نەماوە! تەنانەت تابلۆکانیش پێم ناڵێن. وەک بڵێی لەگەڵ ئەوەی ناوەکان لە شوێنی خۆیان ماون، بەڵام کەسێک سڕیونی،… بۆم ناخوێندرێنەوە،… یان رەنگە دەخوێندرێنەوە بەڵام مل نادەنە خوێندنەوە! رادەوەستم. یەعنی دەبێ راوەستم! لەگەڵ ئەوەی چوار رێگا لەبەر دەمم‌دایە، لەگەڵ ئەوەی […]

    ۰۴/۰۵/۱۴۰۴ 0 لێدوان 591 بازدید زۆرتر...
  • شێتی تەواو

    شێتی تەواو

    شێتی تەواو نەخۆشەکان کە ئۆتیستن لەسەر موبلەکان دانیشتوون و، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن. چوار کارمەند لە هۆڵەکەدان. کاروان خەریکی شۆردنی قاپ و قاچاخ و خاوێنکردنەوەی ئاشپەزخانەکەیە. برزۆ بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵە. سەرحەت کە لە کوردە گەورەبووەکانی نۆروێژە و قەت کوردستانی نەبینیوە، لەتەنیشت یەکێک لە نەخۆشەکان دانیشتووە و، ئەویش لە تەلەفزیۆنەکە دەڕوانێ. دوو ژن پێم وابێ لە ئازەربایجان […]

    ۱۷/۰۴/۱۴۰۴ 0 لێدوان 711 بازدید زۆرتر...
  • گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش

    گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش

    گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ چاپ و بڵاوکرایەوە رۆمانی ‘گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش’ لەنووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەلایەن وەشانخانەی ۴۹کتێب چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم رۆمانە نوێترین بەرهەمی نووسەرەکەیەتی و، وەک نووسین ئەزمونێکی نوێ دەگرێتە خۆی. خوێنەران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی دەتوانن لە وەشانخانەی ۴۹کتێب، ئەم رۆمانە نوێیە دەستخەن! گۆزەڵەیەک خۆڵەمێشبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید . […]

    ۱۵/۰۳/۱۴۰۴ 0 لێدوان 778 بازدید زۆرتر...