فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • رازی جیهان

    رازی جیهان

    من کە دەمزانی ژیانی کورتە و بەڵام نەمدەزانی مردن هەر بەو رادەیەیش نزیکە، لەدووای ئەوەی بەم حەقیقەتەم زانی چووم و کێلە قەبرێکی مەڕمەڕینم بۆ خۆم کڕی. کاتێک کڕیم نەمهێشت هیچی لەسەر بنووسن، نە ناوی خۆم، نە کاتی لەدایکبوونم و نە هیچ وێنە و تەنانەت هیچ شیعرێکیش. بە گاریی حەماڵێک کێلەکەم برد بۆ تاقە قەبرستانی شار […]

    ۱۸/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 695 بازدید زۆرتر...
  • تامی ژیان

    تامی ژیان

    تا چاو کاریدەکرد درەخت و سەوزەڵانی و گووڵستان بوو. ئاسمانی شین و روون وەک گومبەزێک گەردوونی لە ئامێز گرتبوو. لە هەموو شوێنێکەوە دەنگی زوڵاڵی هەڵقوڵینی کانی و ئەو جۆبارانە دەهات وا بە ناو درەختەکاندا رادەخوشان و دونیایان بە ئاهەنگی سیحراویی خۆیان لێواولێوکردبوو. بەڵام ئادەم و حەوا بەمەیان نەدەزانی. لای ئەوان هەموو شتێ وەها بوو کە […]

    ۰۸/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 692 بازدید زۆرتر...
  • پێ و قەدەم

    پێ و قەدەم

    ئەو شەوەی من لە دایکبووم، شەوێکی خۆش و فێنکی کۆتاییەکانی هاوین بوو. بە هۆی منەوە ناو ماڵ قەرەباڵغ بوو. خێزان ورووژابوو. لە کۆڵانیش منداڵان کۆببوونەوە و حەقایەتیان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە. نەسیمێکی خۆش بە کۆڵاندا دادەگەڕا و پەردەی پشت پەنجەرە کراوەکانی دەلەراندەوە. ژیان پێدەکەنی. بەڵام من بەختم نەبوو. لەگەڵ یەکەم قیژەم مانگ گیرا،… دراوسێیەکمان کە بۆ […]

    ۰۵/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 741 بازدید زۆرتر...
  • دنیا بە گونم

    دنیا بە گونم

    تەمەنی لەمێژبوو لە بیست و پێنج لایدابوو و باوکی وەک جاران زەوقی پێنەدەهات. وەک جاران نەیدەدواند، کە لە تەنیشتی لە کاتی ژەم یاخود کاتی شەوانە دادەنیشت، باوکی وەک بڵێی ئەم هەر نەبێ خۆی بە شتێکەوە سەرقاڵ دەکرد، جا یان بە هەواڵەکانەوە کە لە بی بی سییەوە تا ئیسرائیل و لەوێوە تا هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی ئێرانی دەگرتەوە، […]

    ۰۲/۰۷/۱۳۹۹ 2 لێدوان 1,266 بازدید زۆرتر...
  • هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    هەموومان چیرۆک ناگێڕینەوە

    وەک دەگوترێ ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە. هەموو مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەدا لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر پەنا دەبەن بۆ چیرۆک و بۆ گێڕانەوە. لە راستیدا بەشێکی گرینگی بیروباوەڕەکانمان، هەست و نەستمان و ئەو شێوازە رووانینەی بۆ دونیا و بۆ ژیان هەمانە لە رێگای چیرۆکەوە بەیانی دەکەین. بەڵام گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگای زمانەوە لەچاو گێڕانەوە لە رێگای […]

    ۲۸/۰۶/۱۳۹۹ 0 لێدوان 754 بازدید زۆرتر...
  • دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]

    ۰۳/۰۵/۱۳۹۹ 0 لێدوان 661 بازدید زۆرتر...
  • هەتاوفرۆشی

    هەتاوفرۆشی

    ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە بەگوێرەی […]

    ۲۳/۰۴/۱۳۹۹ 0 لێدوان 707 بازدید زۆرتر...
  • ژیان بەردەوامە

    ژیان بەردەوامە

    براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە شیعرەکانی ئەمە […]

    ۰۸/۰۴/۱۳۹۹ 0 لێدوان 680 بازدید زۆرتر...