فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • قاوە

    قاوە

    قاوە بە گوێرەی عادەتێکی قەدیمی چاییخۆرم. یەعنی ئەوەندەی لەبیرم دێ ئێمە هەر چاییمان خواردووەتەوە. نەک من و بنەماڵەکەم، بەڵکو هەموو خەڵکی ئەو شارەی وا من لێیەوە دێم. ئا، بە دڵنیاییەوە! ناوی قاوەم بیستبوو، هەرچەند بە جوانی نەمدەزانی چییە. بگرە سەرەتا لەبەر ئەوەی بە چاییخانەیان دەگوت قاوەخانە، لام وابوو قاوە و چایی جیاوازییان نیە. یەعنی چایی […]

    ۰۲/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 31 بازدید زۆرتر...
  • کانیباڵ

    کانیباڵ

    کانیباڵ ئەمڕۆ لە پاش زستانێکی دوورو درێژی سارد و یەکجار بەفراوی، هەتاو لە ئاسمانی ساماڵدا دەدرەوشێتەوە. هەڵبەت گەرم نیە. کزەبایەکی دێ و بەگوێرەی کەشناسی، هەوای هەشت دەرەجەی سەرووی سفر وەک چوار دەرەجە هەست پێدەکرێ. بەخۆم دەڵێم هەر باشە. کە لەگەڵ مانگی فوریە هەڵیدەسەنگێنم، دەبینم هێشتا پانزە تا سی دەرەجە فەرقی هەیە. بەخۆم دەڵێم ئۆخەی گوزەرا! […]

    ۲۹/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 48 بازدید زۆرتر...
  • خۆکوژی

    خۆکوژی

    خۆکوژی کارل دراوسێمە. لەوەتەی هاتوومە ئەم وڵاتە و لێرەم، دەیبینم. کارل پیاوێکی نۆروێژییە و، ساڵانی ساڵە دەیناسم، یەعنی وەک گوتم دەیبینم. هەموو رۆژێ، بەسەرما و گەرما، چ نیو میتر بەفر باریبێ و چ هەوا دە دەرەجە لەژێر سفردا بێ، یاخود هەوا گەرم و هەتاوی بێ و پەڵە هەورێک چییە بە ئاسمانەوە نەبێ، ئەو سبحی زوو […]

    ۲۰/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 83 بازدید زۆرتر...
  • سەفەری دووبارە

    سەفەری دووبارە

    جادە بێکۆتا بوو و، تەنیا یەک ماشین لە وێستگە راوەستابوو. هەموو دەیانویست سواربن. نازانم ماشینەکە چەندە گەورە بوو و، جێی چەند کەس دەبووەوە… دە کەس، پەنجا، سەد، یاخود هەزار… لەوەی بەردەمی خۆم پرسی دەکرێ جێگایەکیش بۆ من بگری؟ لای کردەوە، بە ناوچاوێکی تاڵ لێمی رووانی و، گوتی ئاخرکەسی و دەتەوێ یەکەمین بی!؟ بڕۆ خوا بازاڕت […]

    ۱۸/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 84 بازدید زۆرتر...
  • بێ‌خەبەر

    بێ‌خەبەر

    بێ‌خەبەر دوێشەو لە تەنیشت پەنجەرەکەدا خەوتبووم… نا، راکشابووم و لە سەقفەکەم دەڕوانی. هەوا گەرم بوو. بۆیە تایەکی پەنجەرەکە لەسەر پشت بوو. نازانم کاتژمێر چەند بوو، هەر ئەوەندەم زانی دەستێک لە تا کراوەکەوە هاتە ژوورەوە و بە چەقۆیەکی تیژ، لەو چەقۆیانەی وا قەسابەکەی رووبەڕووی ئیدارەی کوژاندنەوەی ئاگر بۆ سەربڕینی مەڕ و لەت و پەتکردنی لەکاتی فرۆشتنی […]

    ۱۲/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 108 بازدید زۆرتر...
  • ئەوان پێم دەڵێن

    ئەوان پێم دەڵێن

    ئەوان پێم دەڵێن رۆژێکی بەهاریی ساڵی ١٣۶۴ی هەتاوی بوو. لە گوندێک لەنزیک یەکێک لە بەرەکانی شەڕی ئێران و ئێراق بووم. نا، لە گوندەکە نەبووم، لە دەشتێکی دەورووبەری بووم. بە رادیۆیەک بە دەستمەوە. لەسەر کەرکوک بوو. گۆرانی پاپی کوردی دونیای تەنیبوو. رۆژێکی خۆشی بەهاری بە هەموو جوانییەکانییەوە. سەوزایی، گوڵی رەنگاوڕەنگ، ئاسمانی شین و گەش، خوڕەی ئاوی […]

    ۰۹/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 111 بازدید زۆرتر...
  • شوێنەواری مێژوویی

    شوێنەواری مێژوویی

    شوێنەواری مێژوویی قەت باوەڕی نەدەکرد لە حەمام شتی وەهای لێ بقەومێ. لە حەمامی گشتی دەڵێم. ئەو حەمامەی وا شەش رۆژی هەفتە هی پیاوان بوو و، تاقە رۆژێکیش بۆ ژنان. تەمەنی حەوت و هەشت دەبوو. تا ئیستا باوکی ئاوەها تەواو بەڕووتی نەبینیبوو. باوکی هەمیشە شۆرتێکی درێژی لەبەردەکرد، لەو شۆرتانەی دایکی ئەم (واتە هاسەرەکەی) بۆی دەدووری. بەڵام […]

    ۰۶/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 132 بازدید زۆرتر...
  • خەیاڵاوی

    خەیاڵاوی

    خەیاڵاوی دوێنێ دووبارە ئاشق بوومەوە. نا، دووبارە نا، بەڵکو بۆ چەندین و چەندین بارە. هەڵبەت ئەمجارەیان بەبێ ئەوەی کچێک یان ژنێک لە نێواندا بێ، ئاشق بوومەوە. بەخۆم گوت رەنگە ئەمە تایبەتمەندیی تەمەنێک بێ کە ئیتر تێیدا کەس ئاشقی تۆ نابێتەوە، بەڵام تۆ هێشتا دەتوانی ئاشق بیتەوە. هەستێکی خۆشی سەردەمی گەنجیەتی رووی تێکردمەوە. بە وزە، دڵخۆش […]

    ۲۸/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 125 بازدید زۆرتر...
  • فڕین

    فڕین

    دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینی ساڵی پەنجاو چوار لە کۆڵانێکی خۆڵاوی پاڵم داوە بە دیوارێکی گڵینەوە و، لەکاتێکدا کەس بەدەرەوە نیە بە چیلکەیەک خۆڵەپۆتەی بەردەمی خۆم وەردەدەم. مێش و مەگەس ویزەویزیانە و، زەردەواڵەی بن میچەکان لەگەڕ و هاتووچۆدان. سەر بەرزدەکەمەوە و لە ئاسمانی شین و بەرز دەڕوانم. کتوپڕ لەو دووردوورانە چاوم بە شتێک دەکەوێ. شتێکی بچووک کە […]

    ۲۵/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 132 بازدید زۆرتر...
  • لەخەیاڵدا

    لەخەیاڵدا

    لەخەیاڵدا کە لێکی دەداتەوە دوو ساڵ دەبێ کەبابی نەخواردووە. ئەگەر هەڵە نەبێ. خراپی ئەم جۆرە شتانە ئەوەیە کە مرۆڤ قەت لە شوێنێکدا نایاننووسێ تا جوانتر لە بیری بمێنێ. بەهەرحاڵ هەر چۆنێک بێ دوو ساڵ دەبێ. لای ئەو کەباب بووە بە مێژوو. وەک هەموو شتەکانی تر. کەباب چووەتە لای هەموو رووداوەکانی تر. بۆ نموونە وەک ساڵی […]

    ۲۱/۱۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 148 بازدید زۆرتر...