فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

شەوی مۆڵ خواردوو

کات 15/08/1370 1,069 بازدید

شەوی مۆڵ خواردوو

ئەم شێعرە لە گۆڤاری سروە ژمارە 64 خەزەڵوەری ساڵی 1370 لاپەڕەی 33 چاپ کراوە.

لە لێرەوارەکاندا

پەیکەری شەو

مۆڵی خواردووە

مۆسیقای بێدەنگی

لەبۆ چرپە چرپی گەڵاکان

کۆتی ناردوە

قرچەی شکانەوەی

لقەکان

سەرەتاو ئاخری

سەمفۆنی داڕێژراوی شەوە

لقە دەرکەوتووەکان

سکڵی سووری وەدەرکەوتووی

خۆڵەمێشی خەوە

لە لێرەوارەکاندا

پەیکەری شەو

مۆڵی خواردوە

فەڕۆخ نێعمەتپوور

گۆڤاری فەرهەنگی – ئەدەبی سروە ( ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەی کوردی – ئینتیشاراتی سەلاحەدینی ئەییووی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *