فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

سەرۆک

کات 07/04/1395 187 بازدید

سەرۆک

سەرۆک سەرۆک لە ناو پەناگاکەیدا لە کونی کێوێک، لە کاتێکدا بە دەمییەوە بە چیمەنتۆ و بتون چەند ژوورێکی تری لێ چێکراوە و بە سەدان تۆن گڵ و قوڕ و بەردی بە سەردادراوە، بە دەیان ساڵ دانیشتبوو و سەرکردایەتی شۆڕشگێڕانی دەورووبەری خۆی و ئەوانەی ئەو دیوی سنووری دەکرد. سەرۆک کاسبی نەدەکرد، کەسیش نەیدەزانی لە کوێ ئەو هەموو پارە و پووڵە دێنێ. ئەو، رۆژ تا شەو، شەو تا رۆژ بە ناو ژوورەکاندا دەهات و دەچوو، کتێبی دەخوێندەوە، راپۆرتەکانی بەسەر دەکردەوە، لە پشت کامپیوترەکەی وتارەکان و دەستنووسەکانی رێک و پێک دەکرد، سەرکردەی حیزبەکانی تری دەبینی، لە گەڵ ئەندامانی حیزبەکەی خۆی کۆدەبووەوە و پاشان له کۆنگرەکاندا وەک هەمیشە یەکەم سەرۆک 5 دەنگی دەهێنایەوە.

ئەو، سەرکردەیەکی هەمیشەیی و نەمر بوو. وەک کێو بەرز، وەک هەڵۆ تیژفڕ، وەک کەڵەشێر سەحەرخیز، وەک رێوی زیرەک، وەک مێروولە بەمشور، وەک شێر شەڕانی، وەک کونەپەپوو نیگا سارد، وەک مرۆڤ ئاقڵ، وەک ماسیگر بە تەحەممول، وەک ئەسپ نەجیب و وەک قۆڕییە زەردە ون لە ناو کوێستاندا لە چاوی دوژمن بوو. سەرۆک لە ناو کونی کێوەکەوە دەیزانی دوژمن غەددارە، دەیزانی دوژمن چەوسێنەرە، دەیزانی زیندانەکانی پڕن، دەیزانی هەموو رۆژێک کاتی سەحەر زوو چەندین کەس لە سێدارە دەدا، دەیزانی لە ناو خانووە تێک تەپیوەکاندا بە میلیۆنان خەڵکی هەژار و نەگبەت دەژین. هەر بۆیە ئەو لە ناو ئەو کونەوە بڕیاری شۆڕشی دەرکردبوو. ئەو لە ژێر هەزاران تۆن گڵ و قوڕ و بەردەوە دەیگوت تەنیا رێگا چارە، شۆڕشە. دەیگوت خەڵکینە راپەڕن کە مەرگ باشترە لە ژیانی پڕ لە کۆیالیەتی و پڕ لە سەر شۆڕی.

ئەگەرچی دەیان ساڵە خەڵک نە راپەڕین و نە مەرگیان لە ژیانی کۆیالیەتی پێ باشتر بوو. کەچی سەرۆک بەردەوام لەم راپەڕینە دڵنیا بوو. بەردەوام. کاری سەرۆک ئەوە بوو رۆژانە ئەو کەسانە بژمێرێ وا بڕیاریان دابوو بێن ببن بە شۆڕشگێری دەوری خۆی، یاخود ناو و ژمارەی ئەوانە بەسەر بکاتەوە کە لە ناوخۆوە دەبوون بە شۆڕشگێڕ. سەرۆک بزەیەکی دەهاتێ و ئەوسا لەبەر خۆیەوە دەیگوت “سەرئەنجام رۆژێک ئەم ژمارانە ئەوەندە زۆر دەبن کە دەبن بە شۆڕش.” الی ئەو پەیوەندێکی رازئامێز لە نێوان ژمارە و شۆڕش دا هەبوو. سەرۆک 6 شۆڕشگێڕەکانیش چەندە بە کەسایەتی ئەم سەرکردەیە سەرسام بوون، ئەوەی کە کەسێک بە دەیان ساڵ لە کونێکدا لە دڵی کێوێک بژیت و لەوێوە بێ ئەوەی کاسبی بکا و بێ ئەوەی گیانی بکەوێتە مەترسیی رۆژانەوە، بە بێ ئەوەی دەستی دوژمنی پێ رابگا، پڕۆژەی شۆڕش بەڕێوە ببات. ئەوان بە سەرسامی لەبەر ئەو کونەدا رادەوەستان و، لە کاتێکدا سەیری ئەو هەموو گڵ و قوڕ و بەردەیان دەکرد کە هیچ تۆپ و تەیارەیەک لە بنی نەدەهێنا، باوەڕیان بەوە دەهێنا کە لەم کونەوە نەبێ پرۆژەی شۆڕش هیچ کاتێک سەرناگرێ. تەنیا لەم کونەوە. هەڵبەت سەرۆک هەمیشە لێو بە بزە نەبوو. جاری وابوو لەو کونەدا زۆر توڕە دەبوو. کەفی دەپژاند و بە زەمین و زەمان جوێنی دەدا. ئەویش کاتێک بوو کە هەواڵی خۆ بەدەستەوەدانی شۆڕشگێڕەکان یاخود ونبوون و دوورکەوتنەوەیانی دەبیست. ئەو چەندە رقی لە بنیادەمە بنیات سستەکان بوو. هەڵبەت، بە خۆشییەوە کونەکە ئەوەندە قوڵ بوو کە کەس گوێی لە هاوار هاوار و دەنگی ناڵە و نفرینەکانی نەبێ. کێوەکە زریکەکانی قوت دەدا و دەیخواردنەوە. لەم کاتانەدا سەرۆک کە ماندوو دەبوو، دەچوو بتڵەکەی دەهێنا و دادەنیشت و بە ساڵمەتی خۆی و وەفای خۆی بۆ پرۆژەی شۆڕش، پیاڵەی لە دووای پیاڵە هەڵدەدا. کە سەرخۆش دەبوو، لە توڕەبوونی تاوێک لەوە پێشی خۆی دەکەوتە پێکەنین و گاڵتەی بە کەم جیکەڵدانیی خۆی دەهاتەوە. بیری ئەو رۆژە سەرەتاییانە دەکەوتەوە کە بە خۆی گوت، یان پێیان گوت شۆڕش پرۆژەیەکی درێژخایەنە. ئەوسا رازی و دڵخۆش لە درێژخایەن بوونی سەرۆک 7 بڕیاری خۆی، سوپاسی ئەو کونەی کرد کە توانیبووی بڕوای ئەو بە شۆڕش بە دەیان ساڵ بپارێزێ و رایبگرێ. هەمیشە مێژوو وەها بووە. کارە گەورەکان لە کونی کێوەکانەوە دەستیان پێکردووە. بۆ وێنە موحەممەدی ئیسالم. لەو غارە یاخود لەو کونەیدا وا جاڵجاڵۆکەکان لە دۆزینەوەی پاراستیان. شۆڕشگێڕەکانی دەوری سەرۆک، ئەوانەی بەم چیرۆکە دەزانن، کاتێک دێن بۆ بەر ئەم کونە، چاویان نەخوازراوانە بە شوێن هێالنە جاڵجاڵۆکەکاندا دەگەڕێن. ئەوان دڵنیان کە لە شوێنێکی ئەم بینا شاراوە گەورەدا ئەو تاڵە لێک تەنراوە سێحراویانە هەن. بەاڵم چەندە بینینەوەیان زەحمەتە! بیردەکەنەوە رەنگە هی ئەوە بێت کە ئەوان بە پێچەوانەی دوژمنەکانی موحەممەد ئەو دەرفەتەیان نییە بە جوانی لێی نزیک بکەونەوە و سەرنجی کون و کەلەبەری بدەن. هەڵبەت ئەمەیان زۆر بەالوە گرینگ نیە، چونکە ئەوان بە هەر حاڵ لە هەبوونی ئەو تارە جاڵجاڵۆکانە دڵنیان. سەرۆک جاری وایە ئێوارەیان دەردەکەوێ. بە ئافتاوەیەک گوڵەکانی باخچەی بەر کونەکە ئاو دەدا. باخچەی گوڵە جوان و رەنگاوڕەنگەکان. پاشان دەست دەخاتە سەر کەلەکەی، یاخود لە پشتییەوە گرێیان دەدا و لەوێوە لە دۆڵ و شاخەکانی بەردەمی دەڕوانێ. دۆڵ و شاخە ئەزەلی و ئەبەدییەکان. وێنە دووپاتکراوەکانی دەیان ساڵە. ئەوسا لەوێوە بۆ ئەو دیوی سنوور، نیگا هەڵۆ ئاساکانی بەڕێدەکا. لەبەر خۆیەوە دەڵێ “دڵنیام یەک رۆژیش لە تەمەنم مابێ، هەر دەتگەمێ!” وە کێوەکان و رێگاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن. سەرۆک 8 سەرۆک وەک هەر بنیادەمێکی تر جاری وایە بێتاقەت دەبێ. هەرچەند تا دەتوانێ بەر بە خۆی دەگرێ کە ئەم حاڵەتە رووی تێنەکا. ئەو تەنانەت جارێک لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا گوتی کە بێتاقەتی لەو شاخ و کێوانەدایە و لە راستیدا ئەمەیە بووەتە هۆی وازهێنانی هەندێ شۆڕشگێڕ. وتی کە دەبێ کارێک بکەین شۆڕشگێڕەکان بێتاقەت نەبن. یەکێک لە هاوڕێیان ئەو ئیزنە بە خۆی دەدات بپرسێ چلۆن. رێبەر سەرەتا لە وەاڵم دەمێنێتەوە. پاشان باس لە چاالککردنەوەی پتری کتێبخانەکە دەکا، لە چاالکیی رۆژانە بە شێوازی جۆراوجۆر. هاوڕێ دەڵێ کە ئێمە لە مێژە ئەم کارانە دەکەین، بەاڵم زۆر چارساز نیە. سەرۆک بیر لە بێدەنگیی ئەو شاخ و کێوانە دەکاتەوە، بیر لە کەمی مرۆڤەکان و لە ونبوونی قەرەباڵغیی شار. هەناسەیەک هەڵدەکێشی و دەڵێ باسەکە بگۆڕە، گرینگ ئەوەیە چەندە دەڕۆن ئەوەندەیش دێن. پەک ناکەوێ! بەم شێوەیە سەرۆک لەو شاخە، لە ناو ئەو کونەدا، بەو شۆڕشگێڕانەوە وا دێن و دەڕۆن، دەیان ساڵە سەرۆکە. ئەو دڵنیایە رۆژێک لە رۆژان پرۆژەی شۆڕش سەردەگرێ و دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان. لەم کاتانەدا بزەیەکیشی دێتێ. بزەیەکی شیرین و پڕ لە بەدی هاتنی خەون. ئاخر ئەو کاتیش پێویست ناکا ئارەق بڕێژێ، کاسبی بکا و نان پەیدا بکا. شۆڕش پێشکەشی دەکا،… شۆرش،… ئای شۆڕش!

ئەم چیرۆکە لە کتێبی “سەرۆک” چاپ کراوە.

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *