فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئامۆژگاری دەبەنگێک

کات 12/10/1398 499 بازدید

ئامۆژگاری دەبەنگێک

لەسەر درەختێکی مانگۆ لە دارستانێک، کۆمەڵە باڵندەیەک دەژیان. لە هێلانە بچووکەکانیاندا ژیانێکی بەختەوەرانەیان رادەبوارد. پێش ئەوەی وەرزی باران دەست پێبکا، هەر هەموو ئاژەڵەکان لە دارستانەکە دەستیان دەکرد بە باشترکردنی خانووەکانیان. باڵندەکانیش هەر بەم شێوەیە.
زۆربەی باڵندەکان گژ و گیا و گەڵایان کۆدەکردەوە، یاخود هێلانەکانیان دەگواستنەوە. دانەیەک لە باڵندەکان جریواندی: “دەبێ هەندێ خواردنیش بۆ بێچووەکانمان بخەین.” ئەوسا دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی دانەوێڵە، هەتا دڵنیابوون لەوەی بەشی وەرزی بارین دەکا. ئەوان بۆ کاتە دژوارەکان خۆیان ئامادە رادەگرت.

ئەوەندەی پێنەچوو وەرزی باران هات. لەگەڵ باران، هەورە گرمە و برووسکەیش دونیای داگرت. هەر هەموو ئاژەڵان و باڵندەکان لە خانووەکانیاندا مانەوە.

چەندین رۆژ باران خۆشی نەکردەوە. رۆژێکیان مەیمونێکی تەڕ و خووساوی بەر باران هاتە ناو دارستانەکەوە. لە کاتێکدا لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و ئاو لە جەستەی دەچۆڕایەوە، لەسەر لقێک دانیشت.

مەیمونی داماو هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ ئەوەی پەناگایەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەڵام بێسوود بوو. گەڵاکان لەو ئاستەدا نەبوون بتوانن لە باران بیشارنەوە. مەیموونەکە وتی: “وەی کە چەند ساردە!”

باڵندەکان ئەم دیمەنەیان بینی. هەموویان بەزەییان پیاهاتەوە بەڵام نەیاندەتوانی کارێکی ئەوتۆی بۆ بکەن. یەکیان گوتی: “برا! هێلانە بچووکەکانی ئێمە ناتوانن پەنات بدەن.”

باڵندەیەکی تر گوتی: “ئێمە خۆمان بۆ وەرزی باران ئامادە کرد. گەر تۆیش وەهات بکردایە، بێگومان بەتووش ئەم دۆخە نالەبارەوە نەدەهاتی.”

مەیموونەکە بە تووڕەییەوە گوتی: “چۆن ئەو جورئەتە بە خۆتان ئەدەن بە من بڵێن چی بکەم؟” ئەوسا چەپۆکێکی کێشا بە هێلانەیەکدا، لەبەریەکی هەڵوەشاند و فڕێی دایە خوارەوە. باڵندەکە و بێچووەکانی بێ لانە و خانە بوون.

باڵندەی بێچارە لەبەر خۆیەوە گوتی: “دەبەنگەکان شیاوی ئامۆژگاری نین. واچاکە ئامۆژگاری نەکرێن.”

نوسینی: 

ئامۆژگاری دەبەنگێک
وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیسیەوە: فه‌ڕۆخ نێعمه‌ت‏پور

ئەم چیرۆکە لە کتێی “ئەستێرەکان چیرۆکی عاشقانە دەگێڕنەوە” چاپ کراوە.

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *