فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

بچوکترین شت ، گەورەترین مانا

کات 28/04/1402 275 بازدید

بچوکترین شت ، گەورەترین مانا

نووسینی: گەلاوێژ قادری
لەسەر رۆمانی “گێژاو“، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور ــ

وەک دەڵێن نیشتمان شتێک نییە بۆ خۆت هەڵیبژێری، نیشتمان ڕێکەوتە، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان چەقۆ و کوشتندا پێوەندی ڕاستەوخۆ هەبێ، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان نیشتمان و مرۆڤەکاندا پێوەندی ڕاستەوخۆ نییە، لە نێوان چەقۆ و کوشتندا دونیایەک شتی دیکە هەیە.

هەندێ شتی بەڕواڵەت زۆر بچوک دەتوانن گەورەترین مانا لە ژیانماندا پەیدا بکەن و سەرتاسەری ژیانت داگیر بکات، من لام وایە ئەوەندەی لە دەرەوە بڕیار لەسەر ژیانمان دەدرێ، لە دەرونەوە نادرێ، مەبەستم ئەوە نییە خۆمان هیچ دەورێکمان لە چارەنووسماندا نیە، …نا، هەمانە، بەڵام دەرەوە گەورەترە لە ئێمە، ڕێک وەک خانووەکەی دراوسێمان و خانووەکەی ئێمە……

ئەمە دەقێک بوو لە ڕومانی گێژاو، گێژاو ناوێکی زۆر تایبەتە بۆ ئەم ڕومانە و بەڕای منیش ڕێک پڕپێستی ژیانی زۆرینەی ئێمەیە کە لە نیشتمانی خۆمان ناژین یان ئەگە دەژین خۆمان بڕیاردەر نین لەسەر چۆنیەتی بەسەربردنی ژیانی خۆمان و بگرە هەر ناوێکی پڕپێست بێت بۆ ئەم جیهانە….

گێژاو بەسەرهاتی ژن و مێردێکن کە گڕوتینی خۆشەویستی و پشتکردن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا ناچاریان دەکات لە زید و نیشتمان خۆیان واتا باشووری کوردستان دابڕن، هەوراز و نشیوەکان تێپەڕێنن و لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرسێنەوە، هەموو بەسەرهات و چەڵەمەکان خۆیان و کوڕەکەیان بەناوی بێزار دەتوانن لەم ڕومانەدا بخوێننەوە، کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر ژیانی کوڕەشۆڕشگێڕێ بە ناوی بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە

خۆتان دەتوانن بیخوێننەوە چێژی لێ وەرگرن، لەگەڵی بگرین و پێکەنن و حەزکەن خۆتان نووسەری کۆتایی چیرۆکەکە بن…

تەگەکان : ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *